وەزیری تەندروستی: رێژەی توشبون زۆر لەرێژەی چاکبووەوە زیاترە، ئەمەش نیشانەیەکی ترسناکە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

  وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند رۆژ بەڕۆژ دۆزینەوەی حاڵەتەکان زیاتر دەبێت رێژەی تووشبوون زۆر لە رێژەی چاکبووەوە زیاترە، ئەمەش نیشانەیەکی ترسناکە. 

 وەزیری تەندروستی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوە. وەزیری تەندروستی راوێژ بەو پزیشكانە دەكات لەبارەی پلانی داھاتووی وەزارەتی تەندروستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، چونكە "حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت بە پلانێكی نوێ بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە".

 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەدوای کۆبوونەوەکە، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "رۆژ بەڕۆژ دۆزینەوەی حاڵەتەکان زیاتر دەبێت. رێژەی تووشبوون زۆر لە رێژەی چاکبووەوە زیاترە، ئەمەش نیشانەیەکی ترسناکە. بەڵام هێشتا زووە و درەنگ نییە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان"، ئاشکراشی کرد ئەمڕۆ 33 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە".

تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 1433 کەس، لەو ژمارەیەش 28 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری تەندروستی دەڵێ "بۆ ئەوەی بتوانین نەخۆشییەکە لەو ژمارەیەی ئێستا رابگرین و نەچینە دۆخێکی ترسناک کە لە دەستی تیمە تەندروستییەکان و هەموو لایەک دەربچێت، پێویستە هاووڵاتی خۆی بپارێزێت. هەر کەسێک خۆی بپارێزێت واتا خێزانەکەی دەپارێزێت و بەشێک دەبێت لە پاراستنی هەموو کۆمەڵگە".

سامان بەرزنجی جەختیش دەکاتەوە لەوەی لەو قۆناغەی ئێستا، "دانانی ماسک نەک تەنیا ئەرکە، بەڵکو پێویستییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار