به‌هۆى توشبونى کارمه‌ندێکى دیوانى په‌رله‌مان به ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ دواخرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كارمه‌ندێكی په‌رله‌مانی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ خوشێكیكی هه‌بووه به‌و هۆیه‌وه کۆبونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆ فراکسیۆنه‌کان دواخرا.
کارمەندێکیان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی "شارەزا" تووشی کۆرۆنا بووە کە بەرکەوتنی لەگەڵ خوشکێکی هەبووە.
ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی سەرووی 40 ساڵە و ئافرەتە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا بەهۆی تۆمارکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە پەرلەمان.
بڕیار بوو ئه‌مرۆ سێشەممە 2020/06/09 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەرنامە بۆ چۆنیەتیی کۆبوونەوەکانی داهاتوو دابنرێت.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەزار و 467 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 542 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 28 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
