پارێزگارى سلێمانى بۆ خۆپارێزى له کۆرۆنا چه‌ند ئه‌رکێک ده‌خاته ئه‌ستۆى هاوڵاتیان و به‌رپرسان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌رکى دام و ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌بژێر و خودى هاوڵاتیانیشه پێکه‌وه کار بۆ خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌په‌یامێکى نوێیدا بۆ خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا رایگه‌یاند:"، ئه‌م دۆخه واده‌خوازێت ئیراده‌ى هاوڵاتیان‌و ئیداره‌دانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌خلاق و قانون، به‌رپرسیارێتى ویژدانى و که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تى و یاسایی و ده‌وڵه‌تی، هاوڵاتیان‌و حکومه‌ت‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان، به‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره، جیاکارییانه‌و ته‌واوکارییانه کار بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"، فه‌رمانگه و داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت، پێویسته بڕیار‌و ڕێکارو ڕێنماییه ته‌ندروستییو کارگێڕیی‌و ئارامییه‌کان به‌وردییو به‌توندییو به‌خێراییو به‌بێ چاوپۆشییو که‌مته‌رخه‌مییو بۆڵبژێرییو جیاکاریى به به‌رپرسیارانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌و یاساییانه، جێبه‌جێ بکه‌ن".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت:"هاوڵاتیان‌و هه‌موو کایه‌کانى دیکه پێویسته یه‌ک به‌یه‌کیان پابه‌ندیى ته‌واوى ڕێنماییه ته‌ندروستیو خۆپارێزییه‌کان بن‌و ئاستى خۆپارێزیى خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و له هه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتن‌و تێکه‌ڵاوبوون‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ک، له هه‌ر بۆنه‌یه‌کى شادیی‌و شایی‌و شین‌و نه‌خۆشییو خۆشیی‌و ناخۆشییو ئایینی‌و کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان به‌دوور بگرن، له هه‌وڵى به‌رده‌وامیى خۆپاراستنى ته‌واودا بن‌و هانى ده‌وروبه‌ره‌که‌شیان بده‌ن بۆ خۆپارێزیى زیاتر".
هاوکات، پارێزگارى سلێمانى جه‌ختله‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که خۆپارێزیی‌و سزاى کۆمه‌ڵایه‌تیى و یاسایى هاوبه‌شن، لێره‌دا پێویسته هاووڵاتیانى به‌ڕێز چاودێرى وردى دۆخى ته‌ندروستیو خۆپارێزیى گشتیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیى بکه‌ن، به‌ومه‌به‌سته‌ى له هه‌ر شوێن‌و بازاڕ‌و کۆمپانیاو کایه‌یه‌کى گشتی‌و تایبه‌تیدا، "ئه‌گه‌ر بینییان خاوه‌ن و کارمه‌ندى شوێنه‌کان، پابه‌ندى ڕێنماییه‌کان نابن، سه‌رزه‌نشتیان بکه‌ن‌و که‌لوپه‌لیان لێ نه‌کڕن و دابڕیان بکه‌ن تا ئه‌وکاته‌ى پابه‌ند ده‌بن‌و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌وڵه‌تیان لێ ئاگاداربکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه به‌فه‌رمیى دابخه‌ن".
