هاوڵاتى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت هه‌قه تیمى ده‌روازه‌ى باشماخى پێنجوێن "داخ بکرێن" چونکه به‌هۆى ئه‌وانه‌وه کۆرۆنا له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران بڵاوبووه‌ته‌وه و کۆرۆنایان فێرى سیاسه‌ت کردووه. له نوسینێکدا له‌تیف نێروه‌یى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند: "هه‌قه تیمى ده‌روازه‌ى باشماخى پێنجوین داخ بکرێن. چونکه خه‌تاى ئه‌وان بووه، کۆرۆنا له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌تاى ئه‌وان بووه که کۆرۆنا له ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى به‌تایبه‌تى له شاروچکه‌ى چاومان و حاجى ئۆمه‌ران له ته‌شه‌نه‌کردندایه!!". باسى له‌وه‌شکردووه: "تیمى باشماخ داخ بکه‌ن.. چونکه خه‌تاى ئه‌وان بووه له ناو بینایه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له پایته‌ختى هه‌رێم کۆرۆنا بتوانێت به‌سه‌ر رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى دا بازبدات و په‌لامارى په‌رله‌مانتارو راوێشکاروکارمه‌ندانى په‌رله‌مان بدات". هه‌روه‌ها له‌تیف نێروه‌یى ده‌شڵێت: تیمى باشماخى پێنجوین "دارکارى بکه‌ن"، چونکه خه‌تاى ئه‌وان بووه‌و ئه‌وان یارمه‌تیده‌ربوون که ڤایرۆسى کۆرۆنا بتوانێت دزه بکاته ناو دادگاى هه‌ولێرى پایته‌خت، هه‌قه تیمه‌که‌ى باشماخى پێنجوین به‌ره‌و بادینان قۆڵبه‌ست بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌مى ئه‌وان نه‌بووایه ئه‌و براده‌رانه‌ى له به‌غداوه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دهۆک که‌ره‌نتینه ده‌کران و هیچیان نه‌یان ده‌توانى به‌بۆنه‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌کانیانه‌وه داعوه‌تى فراوان بکه‌ن و ده‌یان هاوڵاتى تۆش نه‌ده‌بوون!!". هاوکات ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو که پێویسته تیمى پێنجوین به‌توندى سزابدێت، چونکه "به هۆى که‌مته‌رخه‌مى ئه‌وانه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان فێرى سیاسه‌ت بوون، ڤایرۆسه‌کان به‌شێوازێکى زۆر لێزانانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لێدوانى ئه‌و به‌رپرسانه ده‌که‌ن، که نه‌خۆشى کۆرۆنا به‌سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ر زووش لێدوانى هه‌ندێ به‌رپرسى حزبى و حکومى به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه"
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان دابه‌زی و له ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وى خاوى برێن به 38 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 38 دۆلار و 74سه‌نته، له کاتێکدا دوێنێ به 40 دۆلار و 25 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 36 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتێکدا دوێنێ به 37 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا. دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌راورد به چوار رۆژى رابردوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نزیکه‌ى 4 دۆلار که‌مى کردووه‌و وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌سى تووشى سه‌رسورمان کردووه، چونکه که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان تا کۆتایى ئه‌م مانگه درێژکردووه‌ته‌وه که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل بووه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند حکومەتی ھەرێم وەک حکومەتێکی مەرکەزی ئیسپاتی کردەوە کەدەستێکی ئەمین و جیگەی متمانە نییە نەبۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا، نەبۆ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ. له‌دواى رونکردنه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت له‌سه‌ر 400ملیار دیناره‌که‌ى که دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان کازمى ناردى بۆ ته‌واوکردنى موچه‌ى مانگى نیسان ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند " دیسان حکومەتی ھەرێم وەک حکومەتێکی مەرکەزی ئیسپاتی کردەوە کەدەستێکی ئەمین و جیگەی متمانە نییە نەبۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا، نەبۆ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ، تابڵێی ناشەفاف و مەرکەزیەکی نادادە، ئەگەر کابینەکانی پێشوو بیانویان نەھاتنی پارەکەی بەغدا بوبێت، ئەوا ئەم کابینەیە پارەکەی بەغداش ون دەکات!". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، راشیگه‌یاندووه" ڕونکردنەوە لاوازەکەی وەزارەتی دارایی‌ش دەریخست کێ مووچە (خۆرە)، حکومەت نەک فەرمانبەر". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایى رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه ده‌رباره‌ى 400 ملیار دیناره‌که و که بڕێکى له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانى خۆى سه‌رف کردووه و ئه‌وه‌ى دیکه‌شى که ماوه‌ته‌وه به‌نیازه قه‌رزى دیکه‌ى لێبداته‌وه. له‌کاتێکدا حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێت بۆ موچه خه‌رج ده‌کرێت.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ئه‌مرۆ به‌غدا 2 ملیاری دیکه‌ى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا دایه هه‌رێمى کوردستان له‌کۆى ئه‌و 10ملیاره‌ى حکومه‌تى عێراقى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ى ته‌رخانکردووه. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند"بە سوپاسەوە ئەمڕۆ بڕیاردرا بەشێکی دیکەی بوجە بۆ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامیدانی دابینکردنی پێداویستییپزیشکی و ھەڵمەتی خۆپارێزی و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە تەرخانکرا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان لە گرێبەستە پزیشکییەکان پشکی دەبێت". شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازییان لێ کرا، دواتر چاویان بە حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی کەوت و بڕیاردرا لە کۆی 10 ملیار دینار دوو ملیار دینار بە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بدرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. وەزیری تەندروستی عێراق رایگه‌یاند دڵخۆشم بەوەی کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسی ، ھەر یارمەتییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگاتە عێراق، پشکی ھەرێمی کوردستانی لێ دەدرێت". حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند "لەڕاستیدا ئەمڕۆ کەسەکانمان لە ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە عێراق، وەزارەتی تەندروستی جیاکاری لەنێون رۆڵەی باشوور و ھەرێمی کوردستان ناکات، یارمەتیمان داون بە پارە، چەند گرێبەستێکی تازەمان کردووە لە ماوەی داھاتوودا دەگەنە وەزارەتی تەندروستی، پشت بە خودا یارمەتیی ھەرێمی کوردستانیش دەدەین". بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا هەزار و 711 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش551 کەس چارەسەرکراون و 35 کەسیش مردوون، ئێستا هەزار و 123 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
هاوڵاتى له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی عێراق داوا كراوه، شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ و قه‌ره‌بووه‌كانی ساڵانی پێشوو خه‌رجبكرێن. هه‌روه‌ها له نۆیه‌م راسپارده‌دا خاڵى راسپارده‌که‌دا که له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌کراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه كوژاوه‌كان و كێشه‌ی موڵكدارێتیی كه‌ركووك به‌گوێره‌ی یاسا. جه‌ختكراوه‌ته‌وه کە "25 هه‌زار دۆنم زه‌وی جووتیاران له كه‌ركووك كه له ده‌ره‌وه‌ی پلاندابوون، بخرێنه نێو پلان و به‌روبوومه‌كانیان وه‌ربگیرێت". له راسپارده‌ی 13ـەمیندا داوا له وه‌زاره‌تی بازرگانی كراوه سایلۆیه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌ی شنگال بكرێته‌وه بۆ كۆگاكردنی گه‌نم و جۆی ناوچه‌كه.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 261 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، 31 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی عێراق ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیادیا ئامارى 24کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند که زیاتر له‌هه‌زار که‌س توشى ڤایرۆسه بون و 31 حاڵه‌تى نوێش گیانیله‌ده‌ستداوه. ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌شى رونکردته‌وه که هاوڵاتیان په‌یره‌وى زیاترى رێنماییه‌کان نه‌بن دۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌و مه‌ترسیدار ده‌روات. ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 675 کەسن، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 568 کەس چاکبوونەتەوە و 457 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى مستەفا كازمی رایگه‌یاند ئەو بڕە پارەیەی لەمووچەی خانەنشینان بڕابوو لەرۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنرێتەوە لەکاتێکدا 73% خانەنشینان مووچەی تەواوەتییان وەرگرتووە ته‌نیا به‌شێکى که‌میان موچه‌کانیان به‌نیوه وه‌رگرتووه.. مستەفا كازمی سه‌رۆکوه‌زیرانى نوێى عێراق، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی پارەی لێبڕاو لەمووچەی خانەنشین دەگەڕێنینەوە، كە لە 73% خانەنشینان مووچەی تەواوەتییان وەرگرتووە". وتیشی، وتیشی، ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی نوێ ته‌نها 7 رۆژه، چونكه ته‌نها 7 رۆژه كابینه وزارییه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌و ماوه كه‌مه‌ش حكومه‌ت توانیویه‌تی 73%ی مووچه‌ی خانه‌نیشینان به‌بێ ده‌ستكاریكردن بدات و به‌ڵێنی دا ئه‌وانه‌ش كه لێیان بڕدراوه، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕه پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه "ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی نوێ ته‌نها 7 رۆژه، چونكه ته‌نها 7 رۆژه كابینه وزارییه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌و ماوه كه‌مه‌ش حكومه‌ت توانیویه‌تی 73%ی مووچه‌ی خانه‌نیشینان به‌بێ ده‌ستكاریكردن بدات و به‌ڵێنی دا ئه‌وانه‌ش كه لێیان بڕدراوه، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕه پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه". كازمی راشیگەیاند، عیراق لەڕووی پلانەوە خراپە و بەدەست خراپی پلاندانانەوە دەناڵێنێت، ئەوەی ناوی ئابووریی بێت نییە، ئەوەشی دەوترێت هەمووی درۆیە. كازمی باسى له‌وه‌شکرد "كایه‌ی ئابووری له عێراقدا بوونی نییه و ئابووری درۆیه"، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نها پشت به‌ستنه به‌داهاتی نه‌وت، ئه‌وه‌تا حكومه‌ت گه‌نم به پاره له جووتیاران ده‌كڕێت و له عه‌مباره‌كاندا هه‌ڵیده‌گرێت و هیچ وه‌به‌رهێنانێكی پێ ناكات. كازمی لۆمه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كرد به‌وه‌ی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا به‌ڵێنی دامه‌زراندن به خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست بهێنن، وتیشی، "نه‌مده‌ویست ببمه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری بێوه‌ژن و بێ باوكه‌كان ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرتووه". له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا كازمی باسی له گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسان كرد و وتی "نا مه‌عقوله كچی ئه‌یاد عه‌لاوی راوێژكار بێت و مووچه‌ی راوێژكاری وه‌ربگرێت، كه پرسیاریشمان له عه‌لاوی كرد وتی: وه‌ڵا نازانم ئاگام لێی نییه". ده‌رباره‌ی گفتوگۆی ستراتیژیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانیان هه‌موو هه‌وڵێك بۆئه‌وه ده‌دات كه سه‌روه‌ریی خاكی وڵات بپارێزێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند له‌و 400 ملیار دیناره‌كه به‌شێکى دراوه‌ته‌وه له قه‌رز و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ ده‌درێته‌وه. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند" بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها 388ملیار بۆ هەرێم مایەوە، بڕی 165 ملیار‌و 725ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە". راشیگه‌یاندووه" ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە". ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه 453 ملیار دینار بوو. به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا 375 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەروەها 150 ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش بڕی 138 ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە 165 ملیار و 725 ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل 17 ملیۆنی هاوپەیمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت. چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها 388ملیار بۆ هەرێم مایەوە. له‌و 388ملیار دیناره، بڕی 165 ملیار‌و 725ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە. ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری 2020/6/11
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (٧٢) تووشبووی نوێش تۆمار كراوە. وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020، ئامارى نوێى 24کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند که"پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (٧٢) تووشبووی نوێش تۆمار كراوە". راشیگه‌یاندووه" تا ئەمڕۆ (١٣٧٩٧) هاووڵاتی ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان كەرەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە (٣٤) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٥٧) لە هەولێر، (٢٤) لە سلێمانی، (١٣٠٧) لە دهۆك. وە (١٢٢٠٩) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٩١) هاووڵاتی بوو". هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٢٢٥٤) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، (١١٥٠) هەولێر، (٥٠٣) سلێمانی، (٤٢٠) دهۆك ، (٨) راپەڕین، (١٧٣) گەرمیان. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٩٧٠٩٩) پشكنین بووە)، دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (٧٢) تووشبووی نوێ تۆمار كرا". بەم شێوەیەی خوارەوە:. پارێزگای هەولێر (١١) پۆزەتیڤ: (١٠) پیاو و ئافرەتێك، حەفت بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو لە كەڕەنتین بووە و یەك تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە پشكنینی بۆ كراوە. نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێرن لە گەڕەكەكانی (برایەتی، كوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ،MRF ). یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمانە و یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای جەلەولایە. پارێزگای سلێمانی (٥٨) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لەدەستدان: شاری سلێمانی (٣١) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لە دەستدان: (١٨) پیاو و (١٠) ئافرەت و (٣) منداڵ، دوازدە لە تووشبووەكان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و تووشبووانی تر بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەتن، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین. ئیدارەی راپەڕین (٨) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو و (٢) ئافرەت، دوو تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەكەكانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانباران، گوندی هێرۆشێنی. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەڕەكەكانی قەڵات و بنارسجن. دەڤەری گەرمیان (١٩) پۆزەتیڤ: (١٣) پیاو و (٦) ئافرەت، گشت تووشبووەكان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون. هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای كەلارن، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانیە. پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ: خێزانێكن، پیاوێك تەمەن ٣٦ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٣٣ ساڵ و منداڵێك تەمەن ١٥ مانگ، بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون ولەكەڕەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆكن. كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٧٠٩) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٥) مردن هەیە و (٥٥١) نەخۆش چاكبووەتەوە، ئێستا (١١٢٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
هاوڵاتى لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی له‌به‌ر زۆرى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کان و زیادبونى مه‌ترسیه‌وکان کۆمه‌لێک رێکارى نوێیان ده‌رکرد بۆ خۆپارێزى زیاترى هاوڵاتیان. ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێی قۆناغەكانی ئەو ڤایرۆسە كۆبووەوە و راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە. ١-ڕێكارەكانی چاودێریكردن‌و بەدواداچوون‌و لێپرسینەوە بەرامبەر هەر سەرپێچییەكی ڕێنماییە تەندروستیی و كارگێڕییەكان توندتر‌و خێراتر‌و فراوانتر دەكرێن‌و بۆ ئەم مەبەستە بنكەكانی تەندروستیی‌و پۆلیس‌و ئاسایشی گەڕەكەكان ڕاسپێردران‌و دەسەڵاتی تەواویان دراوەتێ بۆ چاودێریكردن‌و لێپرسینەوەو داخستنی هەر شوێنێك لە سنوری گەڕەكەكاندا، كە پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت. ٢-سەرجەم یەكە كارگێڕیی‌و فەرمانگاكانی دەوڵەت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بەپێی تایبەتمەندی فەرمانگاكەیان‌و داخستنی هەر شوێنێكی سەرپێچیكار لەڕێی تیمی پشكنینی فەرمانگاكەیانەوە بەتایبەتی فەرمانگاكانی (تەندروستی، شارەوانی، ئەوقاف، گەشتوگوزار). ٣-لیژنەی بەدواداچوونی یەكە كارگێڕییەكان‌و لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتەكان‌و تیمە تەندروستیەكان بە هەماهەنگیی لیژنەكانی ئارامیی لە پارێزگا‌و قەزاو ناحیەكاندا هەر شوێنێكی سەرپێچیكار دادەخەن‌و ڕووبەڕووی ڕێكاری یاساییان دەكەنەوە. ٤-بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و قەزاو ناحیەكان ڕاسپێردراون بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەر ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی گشتی (تاكسی، مینی پاس، پاس) ئەگەر پێچەوانەی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیەكان كاربكەن. ٥-هەموو فەرمانگاكانی دەوڵەت‌و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت پێویستە پابەندی تەواوی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیەكان بن‌و بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەرو دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت دادەخرێن. ٦-هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە جگە لەو حاڵەتە مرۆیی‌و دبلۆماسیی‌و بازرگانییانە نەبێت كە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ دیاریكردوون، هەر سەرپێچی‌و بەكەمگرتنێك بەڕێوەبەرو بەرپرسی دەروازە نێودەوڵەتی‌و مەرزو بازگەكان ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەكاتەوە. ٧-هەر هەوڵێك بۆ هێنانی خەڵك بەقاچاخ، یان بەقاچاخ گەڕانەوە، بەتاوانی زیانگەیاندن بە سیستمی گشتی‌و ئاسایشی تەندروستیی‌و تەندروستیی گشتیی ئەژمار دەكرێت‌و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. ٨-هەركەس‌و گروپ‌و دامەزراوەو مێدیاو هێزو لایەنێكی سیاسیی، هەوڵی بە سیاسەتكردنی ئەم بارودۆخە تەندروستیە بدات‌و هانی هاووڵاتیان بدات بۆ پابەندنەبوون‌و بەدگومانی بە مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا، لەلایەن فەرمانگای داواكاری گشتییەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. ٩-لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەموو مزگەوتەكانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار دادەخرێن. ١٠-لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتەكانی تەندروستی‌و پەروەردە تا كاتێكی نادیار پەیمانگا فێركاریی‌و پیشەییەكان ناكرێنەوە. ١١-دانانی پرسە لە مزگەوت‌و گەڕەك‌و ژێرخێمەو ماڵەكانیشدا بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە. ١٢-ئاهەنگ‌و بۆنەو كۆڕ‌و كۆبوونەوەو لایڤ موزیك‌و هەر چالاكییەك قەرەباڵغی‌و تێكەڵاوبوون دروست بكات قەدەغەیە. ١٣-پێویستە هەموو مۆڵ‌و ماركێت‌و بازاڕەكان ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەكان بكەن‌و بەپێی ڕووبەرو قەبارەی شوێنەكان ڕێگا بە هاتووچۆی هاووڵاتیان‌و بازاڕكردن بدەن، بەپێچەوانەوە دادەخرێن. ١٤-داوا لە هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت دەكەین، كە پشتیوانی‌و هەماهەنگیی كەرتی تەندروستیی دەوڵەتیی بن، لەكاتی زیادبوونی ژمارەی تووشبووەكاندا نەخۆشخانەكانیان بخەنە خزمەت كەرتی تەندروستی گشتییەوەو خۆیان بۆ ئەم دۆخە نوێیە ئامادەبكەن، چونكە لە حاڵەتی زۆربوونی تووشبووندا لە توانای نەخۆشخانە حكومییەكاندا نامێنێت نەخۆش وەربگرێت. ١٥-داوا لە هەموو كەناڵ‌و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین ڕۆڵی بەرپرسیارانەی مێدیاییانەی مرۆییانەی نیشتمانییانەی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا ببین‌و پشتیوانی كەرتی تەندروستی‌و بەرزكردنەوەی ئاستی خۆپارێزیی بكەن. ١٦-داوا لە ڕێكخراوە مەدەنییەكان دەكەین ڕۆڵی شیاوی خۆیان لە بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی خۆپارێزیی‌و بەرزكردنەوەی ئاستی خۆپارێزیی لای هاووڵاتیاندا، ببینن. ١٧-داوا لە هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین بەیەكەوە كار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو پشتگیریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێیەكان‌و هاووڵاتیانی كوردستان بكەن، خۆیان لە هەر ململانێیەكی سیاسیی‌و بەسیاسیكردنی دۆز‌و دۆخی تەندروستی، بەدووربگرن. ١٨-داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین بە متمانەیەكی تەواوو بە هۆشیارییەكی فراوانەوە خۆیان بپارێزن‌و پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە، دڵنیایان دەكەینەوە، كە ئەگەر هەموو بە ورەو ئیرادەو متمانەیەكی تەواوەوە بەرەنگاری كۆرۆنا نەبینەوە، ئەوا لە ڕۆژانی ئایندەدا دەبێت چاوەڕوانی مەرگی خۆمان‌و ئازیزانمان بكەین‌و توانستە تەندروستی‌و مرۆییەكانمان توانای وەرگرتنی نەخۆشیی نوێ‌و چارەسەركردنی ژمارەی زۆری تووشبووانی نامێنێت‌و وڵاتەكەمان ڕووبەڕووی كارەساتێكی گەورە دەبێتەوە. دەبێت دڵنیابن كە گیان‌و ژیان‌و بژێویی‌و كار‌و كەسابەتمان دوچاری هەڕەشەی گەورە دەبنەوە. پێویستە لەسەر بنەمای سزا‌و خۆپارێزیی گشتیی، خۆیان لە هەر شوێنێك داببڕین كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نابێت‌و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بكەنەوە بۆ داخستنی ئەو شوێنانە. ١٩-داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە بەخێرایی موچەو مافی دارایی كەرتی تەندروستی‌و هەموو كەرتە حكومییەكانی تر خەرج بكات‌و ڕێزلێنان‌و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو پزیشك‌و كارمەندانەی بوارە جیاجیاكانی تەندروستیی بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو كەرتە جیاجیاكانی كارگێڕیی‌و ئارامیی‌و خزمەتگوزاریی‌و ئابوورییانەی تریش بكات، كە لەم بارودۆخەدا خۆنەویستانە خزمەت دەكەن. ٢٠-پێشنیاز دەكەین بۆ وەزارەتی تەندروستی، كە ژمارەی پشكنینەكان لە كەرتی گشتیدا زیاتر بكات‌و دەرفەتیش بداتە كەرتی تایبەت كە لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستیدا بتوانن پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان بكەن، چونكە ئەگەر خۆپارێزی بەردەوام نەبێت‌و پابەندییەكان زیاتر نەبن، لە ڕۆژانی ئایندەدا دەرفەتەكانی پشكنینی هاووڵاتیان زۆر كەمدەبنەوە. ٢١-داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەكەین، كە ئاماری ڕۆژانەی پارێزگاكانی هەرێم بەیەكەوەو لەیەك كاتدا ڕابگەیەنێت‌و لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش شوێن‌و گەڕەكی تووشبووان دیاری بكرێن‌و بڵاوبكرێنەوە. ٢٢-هاووڵاتیانی خۆشەویست، داوا لە هەموولایەكتان دەكەین پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستی‌و خۆپارێزییەكان بن، بەپێچەوانەوە ناچار دەبین لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشنیازی قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ بكەین، كە بەدڵنیایی هەڕەشەو مەترسیی گەورە لەسەر بژێویی‌و ئابووریی‌و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان‌و دەوڵەتیش دروست دەكات. ٢٣-داوا لە هەمووان دەكەین كە هەموو ڕۆژێكی پێنجشەممە لە سەعات (٨)ی ئێوارەدا بۆ ڕێزلێنان لە ئەرك‌و ماندوبوون‌و جوامێریی‌و شكۆمەندیی كەرتی تەندروستی: گوڵێك لەسەر دیواری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یان كەناڵەكان، یان ناوەندە تەندروستییەكان، یان سەرمێزو ناوگوڵدان‌و پەرداخ و حەوشەو هەیوان و ئینجانەو باخچەی ماڵەكانتاندا دابنێن، وەك هێمایەك بۆ ڕێزگرتن لەم مرۆڤە میهرەبانانە.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکى بۆرده‌که لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی باڵای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى رایگه‌یاند" کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان زۆر گرنگه کە دەکرێ ببێتە کەرتێکی جێگرەوە و بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگیرێت وەک سەرچاوەیەکی گرنگی داهات لە ڕێگەی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانیکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی بازاڕی گونجاو لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم بۆ بەرهەمەکانیان". لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پلان و پڕۆژەکانی حکومەت لە بواری گەشەپێدانی کشتوکاڵدا کرا. وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگەرد تاڵەبانی راپۆرتێکی وردی لە بارەی پلانەکان و ستراتیجی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ خستەڕوو بە تایبەتی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زیدەڕۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان. بۆردی باڵای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە 2020/5/19 دامەزراوە و سەرۆکی حکومەت سەرۆکی بۆردەکەیه و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەندامی بۆردەکەن.
هاوڵاتى بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بە بڕیارێکی فەرمی عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریای لە کارەکەی دوورخستەوە. عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و لە بری ئەو، حوسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆک وەزیران بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی سووریا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە كە یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون، حسێن عەرنوسی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوە لەكابینەی ئێستای حكومەتی سوریا. عیماد محەمەد خەمیس، لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆک وەزیرانی سووریایە و پێشتر لە ساڵانی 2011 بۆ 2016 وەزیری کارەبای حکومەتی سووریا بووە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێنج تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، گیانیان له‌ده‌ستدا. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 5 پیاو كه ته‌مه‌نیان 80 و 78 و 70 و 69 و 48 ساڵییه، لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا. به‌و جۆره‌ش، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 35 كه‌س، كه 31 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانیه. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەزار و 709 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش 551 کەس چارەسەرکراون. ئێستا هەزار و 128 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
هاوڵاتى دوو دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر توشی كۆرۆنا بوون و بڕیاردراوە دادگاكە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنیتن بكرێت. ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە: بەهۆی هەبوونی دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دادگاكە كەرەنتین كرا. دەشڵێت "هەردوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو دادوەرن لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێرن". ئەنجوومەنی دادوەری راشیگەیاند "دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دوو دادوەرەدا، بڕیار درا بە كەرەنتین كردنی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ ماوەی 14 رۆژ". ئەوەی لەكاتێكدایە كە دوێنێ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بەپێی ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كۆرۆنا كە بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان كراوە چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆماركراوە، بۆیە بڕیاردراوە بۆ ماوەی دوو هەفتەی پەرلەمان دابخرێت.
هاوڵاتى وتەبێژی دادی ئێران رایگەیاند ئەو کەسەی سیخوڕی بەسەر قاسم سولەیمانی کردووە و زانیاریی شوێن و رێگەی هاتووچۆی بە CIA ئەمریکا و مۆسادی ئیسرائیل لەپێناو وەرگرتنی پارە داوە، دەستبەسەرکراوە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە و وێنه‌شه‌کشیمان بڵاوکردۆته‌وه. رۆژی سێشەممە 9-6-2020 غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران رایگەیاند ئەو کەسەی، کە سیخوڕی بەسەر قاسم سولەیمانی کردووە و زانیاریی شوێن و رێگەی هاتووچۆی بە CIA ئەمریکا و مۆسادی ئیسرائیل لەپێناو وەرگرتنی پارە داوە، دەستبەسەرکراوە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە. بەپێی دەزگای دادی ئێران، محەممەد مووسەوی مەجد لە رۆژی 10-9-2018 لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە، لەکاتێکدا کوژرانی قاسم سولەیمانی لە 03-01-2020 بووە. دەزگای دادی ئێران گوتوویەتی دۆسییەی محەممەد مووسەوی مەجد، پەیوەندی بە رۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی نەبووە و ئەو دۆسیەیە لەسەر ئەو سیخوڕە، زووتر کراوەتەوە. بەپێی وتەکانی دەزگای دادی ئێران، دۆسیەی محەممەد مووسەوی مەجد لەدوای دەستبەسەرکرانی، لە لقی 15ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کراوەتەوە و لە 25-8-2019 سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە. لە دوای راگەیاندنەکەی دەزگای دادی ئێران لەسەر محەممەد مووسەوی مەجد، گومانێکی زۆر لەناو میدیاکانی ئێران‌دا هەبوو لەسەر کەسایەتی ئەو ناوە. هەندێک لە رۆژنامەڤانان گوتبوویان ئەو کەسە یەکێک بووە لە خزمەتکارەکانی شوێنە ئایینییەکان و نزیکی قاسم سولەیمانی بووە. بەڵام ئەمڕۆ وێنەکەی محەممەد مووسەوی مەجد لە ماڵپەڕی میزان کە ماڵپەڕی فەرمی دەزگای دادی ئێرانە، بڵاوکرایەوە. رۆژی 03-01-2020 لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، بەرپەسی گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی کوژران.