سه‌رکردایه‌تییه‌کى یه‌کێتى: هه‌قه تیمى ده‌روازه‌ى باشماخ داخ بکرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت هه‌قه تیمى ده‌روازه‌ى باشماخى پێنجوێن "داخ بکرێن" چونکه به‌هۆى ئه‌وانه‌وه کۆرۆنا له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران بڵاوبووه‌ته‌وه و کۆرۆنایان فێرى سیاسه‌ت کردووه.
له نوسینێکدا له‌تیف نێروه‌یى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند: "هه‌قه تیمى ده‌روازه‌ى باشماخى پێنجوین داخ بکرێن. چونکه خه‌تاى ئه‌وان بووه، کۆرۆنا له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌تاى ئه‌وان بووه که کۆرۆنا له ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى به‌تایبه‌تى له شاروچکه‌ى چاومان و حاجى ئۆمه‌ران له ته‌شه‌نه‌کردندایه!!".
باسى له‌وه‌شکردووه: "تیمى باشماخ داخ بکه‌ن.. چونکه خه‌تاى ئه‌وان بووه له ناو بینایه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له پایته‌ختى هه‌رێم کۆرۆنا بتوانێت به‌سه‌ر رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى دا بازبدات و په‌لامارى په‌رله‌مانتارو راوێشکاروکارمه‌ندانى په‌رله‌مان بدات".
هه‌روه‌ها له‌تیف نێروه‌یى ده‌شڵێت: تیمى باشماخى پێنجوین "دارکارى بکه‌ن"، چونکه خه‌تاى ئه‌وان بووه‌و ئه‌وان یارمه‌تیده‌ربوون که ڤایرۆسى کۆرۆنا بتوانێت دزه بکاته ناو دادگاى هه‌ولێرى پایته‌خت، هه‌قه تیمه‌که‌ى باشماخى پێنجوین به‌ره‌و بادینان قۆڵبه‌ست بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌مى ئه‌وان نه‌بووایه ئه‌و براده‌رانه‌ى له به‌غداوه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دهۆک که‌ره‌نتینه ده‌کران و هیچیان نه‌یان ده‌توانى به‌بۆنه‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌کانیانه‌وه داعوه‌تى فراوان بکه‌ن و ده‌یان هاوڵاتى تۆش نه‌ده‌بوون!!".
هاوکات ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو که پێویسته تیمى پێنجوین به‌توندى سزابدێت، چونکه "به هۆى که‌مته‌رخه‌مى ئه‌وانه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان فێرى سیاسه‌ت بوون، ڤایرۆسه‌کان به‌شێوازێکى زۆر لێزانانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لێدوانى ئه‌و به‌رپرسانه ده‌که‌ن، که نه‌خۆشى کۆرۆنا به‌سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ر زووش لێدوانى هه‌ندێ به‌رپرسى حزبى و حکومى به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه"
