ڕوسیا: ئەوروپا توانای شەڕیان لەگەڵ ئێمەدا نییە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، “مۆسکۆ پێویستی بە شەڕ نییە لەگەڵ هیچ کەسێک، بە ئەوروپاشەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ڕووسیا هەمیشە وەک ڕزگارکەرێک هاتۆتە ئەوروپا نەک داگیرکەر”. هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر سەرکردەکانی هەڵەی دەستپێکردنی شەڕێکی لەو شێوەیە بکەن، ئەوا دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵکشانی مەترسیدار کە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێ بە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ.

ناوبراو لە هەژماری تێلێگرامی خۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە "وڵاتانی ئەوروپی توانای شەڕیان لەگەڵ ڕووسیادا نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد "سەرکردە ئەوروپییەکان بیرکردنەوەی ستراتیژییان نییە".

مێدڤێدێڤ زیادی کرد: شەڕ لەگەڵ ئەوروپا پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیایەو نابێت ڕووبدات.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە "وڵاتانی ئەوروپا لاواز و دابەشبوون و بە سادەیی توانای شەڕیان لەگەڵ ڕووسیادا نییە. ئەوروپا ناتوانێت بە تەنیا شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەستپێبکات".

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی ئەوروپا "لێهاتوویی پێویستیان نییە بۆ بڕیاردانی سەربازی سەرکەوتوو".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە کرێملین هۆشداریدا لەوەی "دابینکردنی ئۆکرانیا بە مووشەکی تۆماهۆکی ئەمریکی هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی بەرەکانی شەڕدا ناکات". لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری کۆتایی لە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە وەڵامی لێدوانەکانی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، مێدڤێدێڤ هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ڕووسیا جبەخانەی چەکەکانی خۆی ئازاد بکات، خۆ شاردنەوە لە پەناگەی بۆمبدا هیچ سوودێکی نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار