وه‌زاره‌تی دارایی: 400 ملیار دیناره‌كه بۆ موچه نییه‌و بۆ قه‌رزه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند له‌و 400 ملیار دیناره‌كه به‌شێکى دراوه‌ته‌وه له قه‌رز و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ ده‌درێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند" بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها 388ملیار بۆ هەرێم مایەوە، بڕی 165 ملیار‌و 725ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە".
راشیگه‌یاندووه" ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه 453 ملیار دینار بوو.
به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا 375 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەروەها 150 ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش بڕی 138 ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە 165 ملیار و 725 ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل 17 ملیۆنی هاوپەیمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت.
چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها 388ملیار بۆ هەرێم مایەوە.
له‌و 388ملیار دیناره، بڕی 165 ملیار‌و 725ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە.
ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
2020/6/11
