تەندروستی عێراق: لە24 كاتژمێردا زیاتر له‌هه‌زار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنابون و 31 تووشبوش گیانیانلەدەستداوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 261 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، 31 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 11حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و تیادیا ئامارى 24کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند که‌ زیاتر له‌هه‌زار که‌س توشى ڤایرۆسه‌ بون و 31 حاڵه‌تى نوێش گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌شى رونکردته‌وه‌ که‌ هاوڵاتیان په‌یره‌وى زیاترى رێنماییه‌کان نه‌بن دۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌و مه‌ترسیدار ده‌روات.

ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 675 کەسن، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 568 کەس چاکبوونەتەوە و 457 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار