هاوڵاتى عێراق و گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه له كێڵگه‌كانی باشووردا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه له‌مانگی حوزه‌یراندا بڕی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكه‌نه‌وه که‌به گشتى به کۆى کۆمپانیاکان رۆژانه 260 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت که‌مده‌که‌نه‌وه. به‌رپرسێكی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، كه به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا ده‌گاته ئه‌و بڕه‌ی كه ئۆپیك بۆی دیاریكردوون. جێی ئاماژه‌یه، وڵاتانی ئۆپیك و روسیا و هاوپه‌یمان له رۆژی 6 ی حوزه‌یراندا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دابه‌زاندنی بڕی به‌رهه‌می نه‌وت هه‌تاوه‌كو كۆتایی مانگی ته‌مووز درێژبكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا. ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دایه كه عێراق و وڵاتانی ئۆپیك پلاس له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌نجامیاندابوو، عیراق پابه‌ند ده‌كات به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان. عیراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لۆك ئۆیلی روسی رێككه‌وت كه له 13 ی حوزه‌یرانه‌وه رۆژانه بڕی 50 هه‌زار به‌رمیلی تر كه‌مبكاته‌وه‌و بڕی به‌رهه‌می نه‌وت له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه 2 بۆ 275 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه دابه‌زێنێت. پێشتریش كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ له‌مانگی ئایاری رابردوودا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رۆژانه بڕی 70 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌مكرده‌وه، له‌مانگی نیسانی رابردووش‌دا بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه‌ی ئه‌و كێڵگه‌یه 395 هه‌زار به‌رمیل بووه. عیراق داواشی له‌كۆمپانیای بی بی كردووه رۆژانه به‌رهه‌می نه‌وت له كێڵگه‌ی رومێله به‌بڕی 140 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبكاته‌وه، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌گاته 1.4 ملیۆن – 1.45ملیۆن به‌رمیل. هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه كه رۆژانه بڕی 70 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وت له‌كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 1 كه‌مبكاته‌وه و له‌مانگی حوزه‌یراندا بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه كه‌مبكاته‌وه بۆ 350 هه‌زار به‌رمیل. پێشتریش كۆمپانیای ناوبراو له‌مانگی ئایاری رابردوودا رۆژانه بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌مكرده‌وه، بڕی رۆژانه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌و مانگه‌دا گه‌یشته 420 هه‌زار به‌رمیل.هه‌روه‌ها پێشتر وڵاتانی ئۆپیك پلاس داوایان له‌عیراق و نه‌یجیریا كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا پابه‌ند نه‌بوون به‌و بڕه‌ی بۆیان دیاریكرابوو، بڕێكی زیاتریان به‌رهه‌مهێنابوو، ده‌بێت له‌مانگی ته‌مووزه‌وه تا مانگی ئه‌یلول بڕێكی تر له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 206 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان (٥) گیان لەدەستدان، (٢٠٦) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ژمارە (١١٠) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: 1. کەرەنتین تاوەکو ئەوڕۆ (١٥٠٧٠) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٨٥٤) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٦) لە هەولێر، (١٧) لە سلێمانی، (١٥٧١) لە دهۆك. وە (١٣٢١٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٢) هاووڵاتی بوو. 2. پشکنین لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٨٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٩٣٠) هەولێر، (٨٤٣) سلێمانی، (٤٧٣) دهۆك، (٢٠) هەڵەبجە،(٧٦) گەرمیان، (٤٧) راپەڕین. کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠٣٧٦٤) 3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (٢٠٦) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە: • پارێزگای هەولێر (٢) گیان لەدەستدان، (٣٧) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە ٢، MRF)، کۆمەڵگای بنەسلاوە، کۆمەڵگای پیرزین، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان. • پارێزگای سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان، (١٦٣) تووشبوو بەم شێوەیە: ناو شاری سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان و (١٣١) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای پێنجوێن، ناحیەی بازیان، پارێزگای کەرکوك، پارێزگای بەغداد. دەڤەری گەرمیان (١٤) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری کۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، خانەقین دەڤەری ڕاپەڕین (١٨) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ گەڕەکەکانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە. • پارێزگای هەڵەبجە (٦) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ. 4. ئاماری گشتی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢٣٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٧) مردن هەیە و (١٠١٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٢٤٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٤ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، کار بۆ رێکخستنه‌وه‌ى سیستمى بانجدان و ئاراسته‌کردنى خه‌ڵک بۆ کارکردن له که‌رتى تایبه‌ت ده‌کات. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەت، ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 14حوزه‌یرانى 2020، مه‌سروور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت و پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باجدانانی کرد. د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەرپەرشتیاریی لیژنەکە راپۆرتێکی خستەڕوو کە تێیدا دەستنیشانی دەرفەت و ئاستەنگەکان کرابوو بە ئاراستەی هاندانی خەڵک بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت. "لەم رووەوە رێگەچارە و ستراتیج و پلانی جێبەجێکردن خرانەڕوو، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا پەیڕەوی تایبەت بە پرۆژەی هاوبەشیکردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ( Public Private Partnership PPP) خرایەڕوو کە ماوەیەکە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاریان لەسەر کردووە و بڕیارە بەمزووانە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی." لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج کرا، کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازییکردن لە داهاتەکان و رێکخستنەوەیان کە هاوشانە لەگەڵ چاکسازیکردن لە خەرجییەکان و بواری کارگێڕی. لەم رووەوە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئەو لیژنەیەی بۆ ئەم مەبەستە پێکهاتووە، راپۆرتی لیژنەکەی سەبارەت بە باجەکان خستەڕوو، کە تێیدا ئاماژەی بە ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی سیستەمی باج کرد بە تایبەتی لە بواری پرۆژە گەورەکانی وەک وزە و تۆڕەکانی پەیوەندیی و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.
وەزیری پلاندانانی عێراق: پێویسته سەرجەم دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندبن
هاوڵاتى وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەبارەی یەکخستنی شێوازی کارکردنی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن و بە پێویستی دەزانن سەرجەم دەروازەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند بن. خالد بەتاڵ، وەزیری پلاندانانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، "لە چەند رۆژی داهاتودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ دەکەین بەمەبەستی یەکخستنی شێوازی کارکردن لە دەروازە سنورییەکان". ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاستی هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان و کەرتە جیاوازەکان بەشێوەیەکی فراوان زیادیکردوە بە جۆرێک لە ئێستادا عێراق کاڵا لە 130 وڵاتی جیهانەوە هاوردە دەکات، بۆیە پێویستە "سەرجەم دەروازە سنورییەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی‌دا بن". ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه حکوه‌متى عێراقى پێشتریش چه‌ند جارێک داواى راده‌ستکردنى داهاتى ناوخۆ و خاڵه‌سنوریه‌کانى له‌هه‌رێم کردووه.
هاوڵاتى تەندروستی عیراق هەزارو 259 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 58 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی راگەیاند. دەشڵێت: 606 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە. وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 سەعاتی رابردووی توشبوان و گیان لەدەستدان و چاكبوانی كۆرۆنای سەرجەم پارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەرجەم تاقیگەكان 9 هەزارو 920 پشكنین ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش هەزارو 259 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی ئەوانەی تائیستا توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 20 هەزارو 209 توشبوو. دەشڵێت:لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 58 توشبوی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 607 كەس. تەندروستی عیراق راشیگەیاند: 606 توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 8 هەزارو 121 كەس.
هاوڵاتى وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند هه‌ر شۆفێرێک ئامێرى ده‌نگى و روناکى لە ئوتومبێلەکەی ببەستێت یه‌ک ملیۆن دینار غرامه ده‌کرێت له به‌یاننامه‌كه‌دا كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، هاتووه، ھەر شۆفێرێك ئامێری دەنگی یان روناکی لە ئوتومبێلەکەی ببەستێت سزا دەدرێت بو زانین و ئاگاداریتان. بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: 1- ئامێری ده‌نگی یان رووناكی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئۆتۆمبیلێك قه‌ده‌غه‌یه، جگه له ده‌زگای ئه‌منی و ده‌زگا رێگه‌پێدراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌مبوڵانس. 1- هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، بو ماوەی یەك ھەفتە دەست بەسەر ئوتومبێلەکەیدا دەگیرێت و پاکانەی بو دەکرێت و گشت سزایەکان لێوەردەگرێت. ٢- به بڕی یەك ملیون دینار سزا دەدرێت. ٣- ئەگەر دوبارە بەکاری ھێنایه‌وه به بڕی دوو ملیون دینار سزا ده‌درێت. 4- ئه‌م به‌یانه له رۆژی دیرچوونییه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئارا ئیبراهیم له 72 کاتژژمێرى رابردوودا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کاندیدى هه‌شت پۆستى باڵاى بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م یه‌کلایکرده‌وه‌و دوو به‌رپرسى یه‌کێتى پشتراستى سه‌رجه‌م ناوى کاندیده‌کانیان بۆ هاوڵاتى کرده‌وه. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ى یه‌کلایکرده‌وه که ئیستحقاقى حزبه‌که‌یه‌تى بۆ پۆستى وه‌کیل وه‌زیرو سه‌رۆک ده‌سته‌کان. به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى له‌به‌ر هه‌ستیارى بارودۆخه‌که بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌و ناوانه کرده‌وه‌و وتى:" پێمانوتراوه قسه نه‌که‌ین له‌به‌ر بارودۆخه‌که، به‌ڵام ناوى ئه‌و هه‌شت کاندیده راسته‌و به‌شێکیان نێردراون بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رسومى ده‌ستبه‌کاربوونى له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ ده‌ربچێت". هاوکات، یه‌کێک له کاندیده‌کان که ناوى هاتووه بۆ پۆستێکى حکومى ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى پشتراستکرده‌وه‌و وتى:" به‌ڵێ سه‌رجه‌م ناوه‌کان راستن و بریاره هه‌مووى پێکه‌وه به نوسراوێک بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رسومى بۆ ده‌ربکرێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه پاکێجى کاندیدانى یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بریاره له هه‌فته‌ى داهاتوودا مه‌رسومى بۆ ده‌ربکرێت. ناوى کاندیده‌کانى یه‌کێتى بۆ پۆستى بریکارى وه‌زارو سه‌رۆک ده‌سته بریتین له: یه‌که‌م: لیوا چه‌تۆ صاڵح، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى بۆ بریکارى وه‌زیرى ناوخۆ. دووه‌م: احمد موفتى، براى عدنان موفتى سه‌رۆکى پێووشترى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان بۆ بریکارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان. سێیه‌م: په‌روین حه‌مه، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مین. چواره‌م: د. ره‌هێل فه‌ره‌یدون، سکرتێرى پێشووترى کۆمه‌ڵه‌ى خوێندکاران بۆ پۆستى بریکارى وه‌زیرى ته‌ندروستى. پێنجه‌م: ئه‌مه‌ل جلال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتو گوزار. شه‌شه‌م: على عوسمان، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆستى بڕیکارى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى. حه‌وته‌م: شیلانى کاتب عدل، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتیى بۆ پۆستى بڕیکارى وه‌زیرى داد. هه‌شته‌م:زێندن مولود، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى سۆران بۆ پۆستى بڕیکارى وه‌زیرى ئه‌وقاف.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان، سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتى باس ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه یه‌ک تووشبوو ڤایرۆسه‌که‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێن:"ئه‌وانه‌ى توشبوون و ده‌مرن سنگیان پرده‌بێت له‌ئاو تواناى هه‌ناسه‌دانیان نامێنێت". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێک تۆمار نه‌کرا، به‌ڵام دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان رۆژانه تووشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوه به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له گه‌رمیان. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" تا 25ى ئایار هیچ حاڵه‌تێک له گه‌رمیاندا تۆمار نه‌کرا، له‌دواى جه‌ژنه‌وه حاڵه‌ت هه‌بوو و تائێستاش هه‌یه و رۆژانه تۆمار ده‌کرێن". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ژماره‌ى تووشبوان گه‌یشتۆته 130که‌س و له‌و ژماره‌یه له‌نێوان 90بۆ100ى تائێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ئه‌وانى دیکه چاکبونه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که زۆربه‌ى زۆری ئه‌وانه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌که بوون هیچ نیشانه‌یه‌کیان نیه"سه‌ره‌تا دوو حاڵه‌ت تۆمارکرا که یه‌کێکیان گیانیله‌ده‌ستدا که به‌رکه‌وته‌ى ئه‌و ژنه‌بوون که یه‌که‌م جار تۆمارکرا له گه‌رمیان". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه که به‌شێک له دانیشتوانى که‌لار تێکه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ که‌سانی عه‌ره‌ب هه‌بووه که له به‌غداوه هاتوون. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان پێیوابوو ئه‌م جاره ژماره‌ى زیاتر وه‌ک توشبووى ڤایرۆسه‌که هه‌بووه‌و له هه‌ر سه‌د که‌سێک که توشى ڤایرۆسه‌که ده‌بێت ئه‌گه‌رى سێ بۆ چوار نه‌خۆشى گیانى له‌ده‌ست هه‌یه له‌گه‌رمیاندا. ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له ته‌مه‌ندان نه‌خۆشى درێژخایه‌ن هۆکاره یان ڤایرۆسى کۆرۆناکه، سیروان محه‌مه‌د ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌دا سه‌د ئه‌وانه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌مرن به‌هۆى کۆرۆناکه‌وه‌یه نه‌ک نه‌خۆشى دیکه‌ى وه‌ک شه‌کره‌و شتى دیکه، چونکه "ئۆکسجینى له‌ش داده‌به‌زێت بۆ له‌سه‌دا 80که ئه‌مه له مرۆڤێکى ئاسایدا له‌کاتێکدا نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کانیشى هه‌بێت به‌و جۆره دانابه‌زێت، ئه‌وانه‌ى توشبوون و ده‌مرن سنگیان پرده‌بێت له‌ئاو تواناى هه‌ناسه‌دانیان نامێنێت". له گه‌رمیاندا به هاوکارى خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران نه‌خۆشخانه‌یه‌کى 65 قه‌ره‌وێڵه‌یى له که‌لاردا دروستکراوه که بۆ ئۆکسجین گونجاو بێت و چونکه پێشتر له‌که‌لار نه‌بوه و حکومه‌ت دروستى نه‌کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌رمیان دوو نه‌خۆشخانه هه‌یه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار و نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا که تایبه‌تن به نه‌خۆشانى کۆرۆنا. "ئه‌م ڤایرۆسه تایبه‌ته و ئێمه هیچ ئاماده‌نه‌بوین بۆ ڤایرۆسێکى ئاوا‌و که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به ژێرخانه‌وه هه‌یه که له ساڵانى پێشتردا هیچ کارى بۆ نه‌کراوه و بنیات نه‌نراوه، نه‌خۆشخانه و کارمه‌ندى ته‌ندروستى و پزیشکى پێویستى نه‌بووه"، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان وا ده‌ڵێت. تێکه‌ڵاوى و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له گه‌رمیاندا و دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى هۆکارێکى دیکه‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که بووه. پزیشکێکى هه‌ناوى گشتى له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ژنێک هۆکارى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه. محه‌مه‌د ئازاد، پزیشکى هه‌ناوى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار تایبه‌ت به کۆرۆنا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" یه‌که‌م حاڵه‌ت ئه‌و ئافره‌ته بوو که ته‌مه‌نى له 50ساڵاندا بوو یه‌که‌م توشبوو بو له کفریه‌وه هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ى که‌لار سه‌رسنگى نه‌خۆشه‌که ئینتیهاباتێکى زۆرى هه‌بوو، زۆر ده‌کۆکى، سیه‌کانى له‌کارکه‌وتبوو، hpo2 که‌ى زۆر که‌م بوو". هه‌روه‌ها وتیشى:"تا دواى پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆناى ده‌رکه‌وت که کۆڤید19یه‌تى و دوایى زانیمان خزمێکیان له دوزخورماتوو به ڤایرۆسى کۆرۆنا مردووه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاربوو بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى و که‌سوکاره‌که‌شى قسه‌ى راستیان نه‌ده‌کرد لاى ئێمه چونکه خۆیان ده‌ترسان و گومانیان هه‌بوو". ئه‌م پزیشکه رۆژانه سه‌ردانى توشبوه‌کان ده‌کات له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى که‌لاردا و وتى" ئێستا هه‌مویان بارى ته‌ندروستیان باشه، به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه باش و خراپیه‌که‌ى له‌وانه‌یه که‌یسى کۆرۆنا له چرکه‌یه‌کدا گۆرانکارى به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام هه‌ر پێویستیان به ئۆکسجین هه‌یه، چونکه ئه‌م ڤایرۆسه له سیه‌کان و هه‌ناسه‌دا کار ده‌کات". باسى له‌وه‌شکرد زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌ته‌مه‌نن خۆیان نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌یه یاخود هه‌ر حه‌ساسیه‌تێکى ئاساییان هه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ش هه‌موى کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بارودۆخى نه‌خۆشه‌که هه‌یه، پێشیوابوو که‌سێکى 20ساڵ ترسى له‌سه‌ر نیه نه‌خێر وانیه.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارى کورد له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ عێراق له حه‌وت هه‌نگاو پێکهاتووه و داوا ده‌کات له شه‌ش مانگى داهاتوودا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران که ملیۆنێک و 256 هه‌زار و 850 که‌سه بخرێنه‌سه‌ر به‌غدا. رێبوار که‌ریم، په‌رله‌مانتارى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ى حوزه‌یرانى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا که په‌یامنێى هاوڵاتى ئاماده‌یى بوو، ئاشکرایکرد، پڕۆژه‌که‌ى ئه‌وان له حه‌وت قۆناغ پێکهاتووه و له قۆناغى یه‌که‌مدا ده‌کرێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تۆمارى لیستى بایۆمه‌ترى که ناوى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى تێدایه که ژماره‌یان ملیۆنێک و 256 هه‌زار و 850 که‌سه راده‌ستى به‌غدا بکات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه زیاتر له 150 هه‌زار موچه‌خۆریان هه‌یه که بندیوارن و کێشه‌یان تێدایه‌و نازانن چۆن چاره‌سه‌رى بکه‌ن. ئه‌مه‌ى خواره‌وه کورته‌ى ته‌واوى پرۆژه‌که‌یه: هه‌نگاوى یه‌که‌م: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تۆمارى لیستى بایۆمه‌ترى که ناوى سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانى تێدایه که ژماره‌یان (ملیۆنێک و256 هه‌زارو 850 )که‌سه راده‌ستى به‌غدا بکات. هه‌نگاوى دووه‌م: به‌رامبه‌ر رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به راده‌ستکردنى نه‌وت و به‌شێک له داهاتى ناوخۆ به‌غدا پابه‌ند بکرێت به پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که ژماره‌یان ( 753 هه‌زار و 880 )موچه‌خۆره، حکومه‌تى هه‌رێمیش خۆى موچه‌ى خانه‌نشینان، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شبکات که ژماره‌یان له کوردستان ( 502 هه‌زارو 970 )که‌سه. هه‌نگاوى سێیه‌م: به‌غدا هه‌ژمارى بانکى بۆ هه‌مو موچه‌خۆران بکاته‌وه، له‌ڕێى کردنه‌وه‌ى لقى بانکه حکومییه‌کانى له هه‌رێمى کوردستان، بانکى رافیده‌ین ره‌زامه‌ندن. هه‌نگاوى چواره‌م: پێویست ده‌کات به‌غدا موچه‌ى (753 هه‌زار و 880) فه‌رمانبه‌ر بخاته سه‌ر هه‌ژماره‌کانیان. هه‌رێمیش موچه‌ى (502 هه‌زارو 970) خانه‌نشینان، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی، بخاته‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ى له به‌غداوه بۆیان کراوه‌ته‌وه. هه‌نگاوى پێنجه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له ماوه‌ى 60 رۆژدا سه‌ردانى بانکنه‌کات بۆ موچه‌که‌ى به په‌نجه‌مۆرى خۆی، ئه‌وا گومان ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماره‌که‌ى و ره‌شده‌کرێته‌وه. هه‌نگاوى شه‌شه‌م: له ماوه‌ى 90 رۆژدا دیوانى چاودێرى دارایى عێراق هه‌ڵده‌ستێت به بڕینى موچه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ژماره‌کانیان بندیوارن و نه‌هاتون بۆ موچه‌کانیان. هه‌نگاوى حه‌وته‌م: له پڕۆژیاساى ساڵى 2021دا حکومه‌تى عێراق پابه‌ند ده‌کرێت به راسته‌وخۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى هه‌موو ئه‌و موچه‌خۆارانه‌ى له‌لیستى پاککراوه‌دا هه‌ن له‌به‌رامبه‌ر رێکه‌وتنێکى گشتگیر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى وڵاتى برۆندى که یه‌کێکه له وڵاتانى ئه‌فریقا به‌هۆى نه‌بونى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و تووبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستداوه و که‌سێکى دیکه له شوێنه‌که‌ى سوێندى یاسایى خوارد. حکومه‌تى برۆندى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد (پیرنى نکوروزیزا) به جه‌ڵده‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ستداوه و به‌ڵام دواى لێکۆڵینه‌وه‌کان تووشبونى به کۆرۆنا بووته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى. له ئێستادا (ئیڤریستى ندیشهیمیا) له جێگه‌ى پیرنى سوێندى یاسایى خواردووه‌و بووه به سه‌رۆکى برۆندى. هاوکات، ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، بڵاویکرده‌وه که پزیشکانى نه‌خۆشخانه‌ى (بوجومبورا)ى پایته‌خت باسى ئه‌وه‌یان کردووه که ته‌نها یه‌ک ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردیان هه‌بووه، "ئه‌ویش به‌په‌له بۆ سه‌رۆک به‌کارهاتووه، به‌ڵام دره‌نگ ئامێره‌که‌ى بۆ دانراوه و گیانى له‌ده‌ستداوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که هاوژینى سه‌رۆکى بروندى پێشتر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه و کێشه‌ى له سییه‌کانى بۆ دروست بووه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر کراوه. به‌هۆى مردنى ئه‌و سه‌رۆکه، ماته‌مینى راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام ئێستا ئاشکرا ده‌کرێت، سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و زانیارییه‌کان شاردراونه‌ته‌وه. سه‌رۆکى وڵاتى بروندى که دیموکراتییه و به هه‌ڵبژاردن هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه یه‌که‌م سه‌رکرده له جیهان به ڤایرۆسه کوشنده‌که گیان له‌ده‌ستبدات.
هاوڵاتى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كارێكى وایانكردووه فه‌رمانبه‌ران ناچاربن ئاوات به‌وه بخوازن كه مووچه‌كانیان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تى عێراق. مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له نووسینێكدا كه له په‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند "زۆر به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌ستی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی تاكی كوردیان بۆ ئاستێك هێناوه‌ته خواره‌وه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و قۆرغكاری و حوكمڕانیی نادروسته‌وه، فه‌رمانبه‌ران ناچار بكه‌یت داوا بكه‌ن راژه‌كانیان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا". باسى له‌وه‌شكردووه "چ خه‌تایه‌كی گه‌وره‌یه هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانت ئاوا زه‌لیل و ناچاربكه‌یت، له دوای مێژوویه‌كی دوور و درێژ له خه‌بات و خوێن و ئه‌نفال و كیمیاباران". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵات، دابینكردنی بژێوی و مووچه و خزمه‌تگوزارییه".
هاوڵاتى وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەكات لیژنەی باڵای هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە لەناوچە جێناكۆكەكان كارا بكرێتەوە. شەوی رابردوو لە پەلامارێكی چەكدارانی داعش بۆسەر گوندی (دارا)ی سەر بە قەزای خانەقین، حەوت كەس لە خێزانێكی كوردی كاكەیی، شەهیدكران و پێنجی دیكەش برینداردەكەن. وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 14-6-2020 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەتوندی دژ بە تاوانی قێزەوەنی لەو شێوەیە دەوەستینەوە، داواش لەهێزە عیراقییەكانی ئەو سنوورە دەكەین سەرو ماڵی خەڵكی بێ‌تاوان، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینیی بپارێزن و سەلامەتی دانیشتوانی ئەو سنوورانە لەئەستۆی ئەو هێزانەیە، كە لەو سنوورە جێگیر كراوان." جه‌ختى له‌وه‌شکردۆته‌وه "لەماوەی رابردوو، چەندین جار هۆشداریمان داوە لە نەبوونی هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانەو مەترسیی ئەو فەراغە ئەمنیەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراقیمان خستۆتەڕوو." ده‌شڵێت" "بەچەند بارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە، وا دەخوازێت بەزووترین كات، لیژنەی باڵای هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە كارا بكرێتەوە، بەیەكەوە لەرێگەی (پێشمەرگە و سوپای عیراقی) كار بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانە بكرێت، بەجۆرێك سەرو ماڵی رۆڵەكانمان لەو ناوچانە بە كورد و عەرەب و توركمان و تەواوی پێكهاتە ئاینی و نەژادییەكان پارێزراوبێت." وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت:" بە ئامانجگرتنی كوردانی ئەو ناوچانە و چۆڵكردنی گوندە كوردییەكان بە زەبری هێز، تاوان و كوشتن، تەنیا كاری ئەو گروپە تیرۆریستیانەیە كە لەگەڵ داعش بوون و دەیانەوێت بەو كردەوە ترسنۆكانەیان كورد ناوچەكە چۆڵ بكات و بەردەوامی بدەن بە شاڵاوی تەعریب و تەهجیر لەو ناوچانە." "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە، ئەركی هێزەكانی پێشمەرگە رێگریكردن و لەناوبردنی خەونی گڵاوی تیرۆریستان و تاریكپەرستانی دژ بە رۆڵەكانمان دەبێت و بەتوندی بەرپەرچی هەر هەوڵ و ئامانجێكی لەو شێوەیە دەدەینەوە."
هاوڵاتى به‌شى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور رایگه‌یاند ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به سریه‌ی دووی سۆسه‌كان له فه‌وجی دووی ھه‌ڵه‌بجه و لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 18 ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر‌و 10 گوللـه‌ی ده‌مانچه بگرن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌ند كه‌سێك ده‌یانویست بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك و له‌ژێر چاودێری عه‌مید روكن حماد فازل ھادی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك، بڵاویانکردۆته‌وه و رایگه‌یاند " له رۆژی 12-6-2020 ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به سریه‌ی دووی (سۆسه‌كان) له فه‌وجی دووی (ھه‌ڵه‌بجه) و لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 18 ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر‌و 10 گوللـه‌ی ده‌مانچه بگرن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌ند كه‌سێك ده‌یانویست بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات". دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵ گیرایه‌به‌ر.
هاوڵاتى جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له‌مڕۆوه ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت كه چوار سایلۆ ئاماده كراوه و 165 ته‌ن له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین وه‌رگیرێت. عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی، جێگری پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م جوتیارانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دەكه‌ن كه له‌مڕۆوه ده‌ست به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت، بۆیه له‌مڕۆوه سایلۆكانیان كراوه‌یه، لیژنه‌كان ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیاران. وتیشی: "بۆ ئه‌مساڵ 165 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت، واتا سی هه‌زار ته‌نی له ساڵی پار زیاتره، وه‌رگرتنی ئه‌و گه‌نمه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌بێت كه وه‌ك لیژنه‌ی باڵا دامانناوه و سه‌ره بۆ جووتیاران دانراوه، به‌پێی ئه‌و سه‌ره‌یه گه‌نم به‌رن بۆ سایلۆكان كه ئێستا هه‌ر چواریان كراوه‌ن، سایلۆی سه‌ید سادق، سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ، سایلۆی سلێمانی و سایلۆی راپه‌ڕین". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سایلۆكانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ره‌نگه دوو بۆ سێ رۆژی تر له‌وه‌رگرتنی گه‌نم دوابكه‌ون، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لیژنه‌كه‌ی به‌غدا دواكه‌وتوون و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌م دواكه‌وتنه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه. له باره‌ی نرخه‌كانه‌وه وتی: "گه‌نمی پله ته‌نی به 560 هه‌زار دیناره، گه‌نمی پله دوو بۆ هه‌ر ته‌نێك 480 هه‌زار دینار دیاركی كراوه، گه‌نمی پله سێ بۆ هه‌ر ته‌نێك 420 هه‌زار دینار دیاریكراوه، ئەم نرخانەش لە بەغداوە بۆ سەرانسەری عیراق دیاریکراون".
هاوڵاتى جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە رایگه‌یاند 20 رۆژی داهاتووی بۆ پارێزگاکە بە 20 رۆژی ماتەمینی داده‌نرێت و کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى خۆى پشکنین بۆ نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا بکات. ئیبراهیم قادری جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە رایگه‌یاند "تێپەڕاندنی ئەو قۆناخە بەبێ هاوکاریی خەڵک ئەستەمه هەموو ئەو وڵاتانەی توانیویانە کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەن، 50 بۆ 60%ـی هۆکارەکەی هاوکاریی خەڵکەکەیان بووە و ئەگەر باشترین کەرەستەی پزیشکی و نەخۆشخانەش هەبێت تێپەڕینی نەخۆشییەکە لەو سنوورەی بۆی دانراوە دەبێتە هۆی زیادبوونی مردنی تووشبوان". قادری داوا دەکات بەستنی دەمامک لە شاری سنە بکرێتە زۆرەملێ و تەنانەت لەو شوێنانەش کە کراوەن دەبێ خەڵک ناچار بە بەستنی دەمامک بکرێن. هەروەها باس لە نیگەرانییەکان بۆ گوندنشینان دەکات کە بەهۆی وەرزی کشتوکاڵ و چنینەوەی بەرهەمەکانیان ناتوانن کارەکانیان راگرن و گوتی، ئەگەر جووتیاران تووشی ئەو ڤایرۆسە ببن بەهۆی سەختیی کارەکانیان و ماندوویەتیی زۆریان لە ئەگەری تووشبوون دەکەونە دۆخێکی مەترسیدار و ئەگەر درەنگ سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن، گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە. سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە دەڵیت، تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سنە 195 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئیران دوایین ئاماری کۆرۆنای لەو وڵاتە تاوەکو نیوەڕۆی شەممە 13-6-2020 راگەیاند و وتی، لە کۆی 184 هەزار و 955 تووشبووی کۆرۆنا، بە گیانلەدەستدانی 71 کەس لە 24 کاژێری رابردوو ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە هەشت هەزار و 730 کەس.