وەزیری پلاندانانی عێراق: پێویسته سەرجەم دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندبن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەبارەی یەکخستنی شێوازی کارکردنی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن و بە پێویستی دەزانن سەرجەم دەروازەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند بن.
خالد بەتاڵ، وەزیری پلاندانانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، "لە چەند رۆژی داهاتودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ دەکەین بەمەبەستی یەکخستنی شێوازی کارکردن لە دەروازە سنورییەکان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاستی هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان و کەرتە جیاوازەکان بەشێوەیەکی فراوان زیادیکردوە بە جۆرێک لە ئێستادا عێراق کاڵا لە 130 وڵاتی جیهانەوە هاوردە دەکات، بۆیە پێویستە "سەرجەم دەروازە سنورییەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵیدا بن".
ئهمهش لهکاتێکدایه حکوهمتى عێراقى پێشتریش چهند جارێک داواى رادهستکردنى داهاتى ناوخۆ و خاڵهسنوریهکانى لهههرێم کردووه.
