"حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد که 150 هه‌زار موچه‌خۆریان هه‌یه که بندیوارن و کێشه‌یان هه‌یه"
چۆنێتى هه‌نگاوه‌کانى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا راگه‌یه‌ندرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارى کورد له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ عێراق له حه‌وت هه‌نگاو پێکهاتووه و داوا ده‌کات له شه‌ش مانگى داهاتوودا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران که ملیۆنێک و 256 هه‌زار و 850 که‌سه بخرێنه‌سه‌ر به‌غدا.
رێبوار که‌ریم، په‌رله‌مانتارى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ى حوزه‌یرانى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا که په‌یامنێى هاوڵاتى ئاماده‌یى بوو، ئاشکرایکرد، پڕۆژه‌که‌ى ئه‌وان له حه‌وت قۆناغ پێکهاتووه و له قۆناغى یه‌که‌مدا ده‌کرێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تۆمارى لیستى بایۆمه‌ترى که ناوى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى تێدایه که ژماره‌یان ملیۆنێک و 256 هه‌زار و 850 که‌سه راده‌ستى به‌غدا بکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه زیاتر له 150 هه‌زار موچه‌خۆریان هه‌یه که بندیوارن و کێشه‌یان تێدایه‌و نازانن چۆن چاره‌سه‌رى بکه‌ن.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه کورته‌ى ته‌واوى پرۆژه‌که‌یه:
هه‌نگاوى یه‌که‌م: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تۆمارى لیستى بایۆمه‌ترى که ناوى سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانى تێدایه که ژماره‌یان (ملیۆنێک و256 هه‌زارو 850 )که‌سه راده‌ستى به‌غدا بکات.
هه‌نگاوى دووه‌م: به‌رامبه‌ر رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به راده‌ستکردنى نه‌وت و به‌شێک له داهاتى ناوخۆ به‌غدا پابه‌ند بکرێت به پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که ژماره‌یان
( 753 هه‌زار و 880 )موچه‌خۆره، حکومه‌تى هه‌رێمیش خۆى موچه‌ى خانه‌نشینان، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شبکات که ژماره‌یان له کوردستان ( 502 هه‌زارو 970 )که‌سه.
هه‌نگاوى سێیه‌م: به‌غدا هه‌ژمارى بانکى بۆ هه‌مو موچه‌خۆران بکاته‌وه، له‌ڕێى کردنه‌وه‌ى لقى بانکه حکومییه‌کانى له هه‌رێمى کوردستان، بانکى رافیده‌ین ره‌زامه‌ندن.
هه‌نگاوى چواره‌م: پێویست ده‌کات به‌غدا موچه‌ى (753 هه‌زار و 880) فه‌رمانبه‌ر بخاته سه‌ر هه‌ژماره‌کانیان. هه‌رێمیش موچه‌ى (502 هه‌زارو 970) خانه‌نشینان، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی، بخاته‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ى له به‌غداوه بۆیان کراوه‌ته‌وه.
هه‌نگاوى پێنجه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له ماوه‌ى 60 رۆژدا سه‌ردانى بانکنه‌کات بۆ موچه‌که‌ى به په‌نجه‌مۆرى خۆی، ئه‌وا گومان ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماره‌که‌ى و ره‌شده‌کرێته‌وه.
هه‌نگاوى شه‌شه‌م: له ماوه‌ى 90 رۆژدا دیوانى چاودێرى دارایى عێراق هه‌ڵده‌ستێت به بڕینى موچه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ژماره‌کانیان بندیوارن و نه‌هاتون بۆ موچه‌کانیان.
هه‌نگاوى حه‌وته‌م: له پڕۆژیاساى ساڵى 2021دا حکومه‌تى عێراق پابه‌ند ده‌کرێت به راسته‌وخۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى هه‌موو ئه‌و موچه‌خۆارانه‌ى له‌لیستى پاککراوه‌دا هه‌ن له‌به‌رامبه‌ر رێکه‌وتنێکى گشتگیر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
