مه‌سروور بارزانى کار بۆ رێکخستنه‌وه‌ى سیستمى باج ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، کار بۆ رێکخستنه‌وه‌ى سیستمى بانجدان و ئاراسته‌کردنى خه‌ڵک بۆ کارکردن له‌ که‌رتى تایبه‌ت ده‌کات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەت، ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌، 14حوزه‌یرانى 2020، مه‌سروور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت و پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باجدانانی کرد.

د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەرپەرشتیاریی لیژنەکە راپۆرتێکی خستەڕوو کە تێیدا دەستنیشانی دەرفەت و ئاستەنگەکان کرابوو بە ئاراستەی هاندانی خەڵک بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت. "لەم رووەوە رێگەچارە و ستراتیج و پلانی جێبەجێکردن خرانەڕوو، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا پەیڕەوی تایبەت بە پرۆژەی هاوبەشیکردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ( Public Private Partnership PPP) خرایەڕوو کە ماوەیەکە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاریان لەسەر کردووە و بڕیارە بەمزووانە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی."

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج کرا، کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازییکردن لە داهاتەکان و رێکخستنەوەیان کە هاوشانە لەگەڵ چاکسازیکردن لە خەرجییەکان و بواری کارگێڕی. 

لەم رووەوە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئەو لیژنەیەی بۆ ئەم مەبەستە پێکهاتووە، راپۆرتی لیژنەکەی سەبارەت بە باجەکان خستەڕوو، کە تێیدا ئاماژەی بە ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی سیستەمی باج کرد بە تایبەتی لە بواری پرۆژە گەورەکانی وەک وزە و تۆڕەکانی پەیوەندیی و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار