هاوڵاتى شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە نێوان گوندی دارا و مێخاس-ی سەر بە خانەقین حەوت کەس دەکوژن که چواریان که‌سوکارى یه‌کترن باوکێک و دوو کوڕ و خاڵێکن و پێنج کەسی دیکەش بریندار دەکەن. هێرشەکە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە و خێزانێکی کوردی کاکەیی کراوەتە ئامانج، دوای رووداوەکە بریندارەکان چارەسەریان بۆ کراوە و سێ کەسیان بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی بەعقوبە کراون بۆ چارەسەر. گوندی دارا دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی خانەقینەوە. لەتەنیشت گوندی مێخاسدایە و دانیشتووانەکەی کوردی کاکەین. لە ساڵی 2014وە ئەمە شەشەمین هێرشە دەکرێتە سەریان. تاوەکو ئێستا 15 کەسیان لێکوژراوە و زیاتر لە هەشت کەسیان برینداربوون. ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە زیادیکردووە چەندین جار لە گوندەكانی سنووری خانەقین ھێرشی چەكداری كراوەتە سەر كوردانی كاكەیی.
هاوڵاتى وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوه‌وه یاساى چاکسازى ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و نابێت هیچ پله باڵایه‌ک له سێ ملیۆن دینار زیاتر وه‌ربگرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى حوزه‌یرانى 2020 کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم به میدیاى فه‌رمى گۆڕ‌انى رایگه‌یاند:" دوو مانگه ئێمه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران موچه‌ى خۆمان کردوه‌ته نیوه، واته نیو موچه وه‌رده‌گرین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نیوه‌که‌ى ترمان خسته سه‌ر ئه‌و ژماره بانکیه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرخوازان وه‌رگیرا بۆ پێداویستى و خۆراک بۆ هه‌ژاران و پێداویستى پزیشکى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا". هاوکات جه‌تیشى کرده‌وه، ئه‌م حکومه‌ته هاوبه‌شه‌و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ش هاوبه‌شه‌و "هه‌رسێ لایه‌نه‌که به‌پێى قه‌باره‌ى خۆیان به‌رپرسیارێتیان به‌رده‌که‌وێت" کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوه‌وه یاساى چاکسازى له موچه‌و ده‌رماڵه‌کان ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و "نابێت موچه‌ى هیچ پله باڵایه‌کیش له سێ ملیۆن زیاتر بێت".
هاوڵاتى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى که سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه خه‌رجکردنى 400 ملیار دیناره‌که‌و ئه‌وه‌ى لێى ماوه‌ته‌وه بڵاوده‌کاته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم له‌رێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارییه‌وه باسى 400 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌کات که له‌و 400 ملیاره‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى کوردستانى ناردوه، 165 ملیار و 725 ملیۆن دینارى بۆ قه‌رزى سه‌رمایه‌داران و 12 ملیار دینار بۆ قه‌رزى بانکه‌کان خه‌رجکراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له ئێستاشدا 222 ملیار و 275 ملیۆن دینارى وه‌ک بڕى پاره‌ى به‌رده‌ست ماوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا شه‌ش که‌س کۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و 209 دیکه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ڕاگه‌یه‌ندراوى (24) کاتژمێرى ژماره (109) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: 1.که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٥٠٤٨) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (١٩٥٢) هاووڵاتى له (٣٦) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٦٨) له هه‌ولێر، (١٩) له سلێمانی، (١٦٦٥) له دهۆک. وه (١٣٠٩٦) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (١٩٥) هاووڵاتى بوو. 2.پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٧٤٥) هه‌ولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆک، (١٠٢) گه‌رمیان، (٧٤) راپه‌ڕین، (٢٣٦) سۆران. کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (١٠١٣٧٥) 3. ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٦) گیان له‌ده‌ستدان، (٢٠٩) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: • پارێزگاى هه‌ولێر (٥٦) تووشبوو: (٢٠)تووشبووى دوێنێ و (٣٦)تووشبووى ئه‌مڕۆ، دانیشتووى قه‌زاى چۆمان، قه‌زاى سۆران، ناحیه‌ى خه‌لیفان، ناحیه‌ى که‌سنه‌زان ، گوندى داوداوه، ناحیه‌ى که‌سنه‌زان، ناحیه‌ى به‌حرکه، ناحیه‌ى عه‌نکاوه، گه‌ڕه‌کى (کوێستان، ئه‌ندازیاران، فه‌رمانبه‌ران، وه‌زیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سه‌ربه‌ستی) • پارێزگاى سلێمانى (٦) گیان له‌ده‌ستدان، (١٣٠) تووشبوو به‌م شێوه‌یه: شارى سلێمانى (٦) گیان له‌ده‌ستدان و (٨٢) تووشبوو: (٧٨)تووشبووى دوێنێ و (٤) گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌مڕۆ و (٢) گیانله‌ده‌ستانى نه‌خۆشخانى پێشووکه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، دانیشتووى ناو شارى سلێمانی، قه‌زاى که‌ڵار، قه‌زاى کفری، قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ. ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان (٢٧) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو له قه‌زاى که‌ڵار و دوو تووشبوو له قه‌زاى کفری. ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین (٢١) تووشبوو: که دانیشتووى قه‌زاى ڕانیه، قه‌زاى قه‌ڵادزێ، ناحیه‌ى چوارقوڕنه، ناحیه‌ى حاجیاوه. •پارێزگاى دهۆک (٢٣) تووشبوو: (١٤)تووشبووى دوێنێ و (٩)تووشبووى ئه‌مڕۆ، دانیشتووى ناو شاى دهۆک و قه‌زاى ئاکرێ. 4.ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (٢١٠١) تووشبوو، له‌نێویاندا (٤٢) مردن هه‌یه و (٦٣٢) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (١٤٢٧) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١٣ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى 15په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێن:"هیچ پاساوێک له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ زیاتر دواخستنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى نییه" و حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایش بێده‌نگیان لێ کردووه. ئه‌مڕۆ 13ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانتاره‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه، 400 ملیار دینار له‌به‌غداده‌وه هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى بانکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و روونکردنه‌وه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم-یش له‌وباره‌یه‌وه، که گوایا ته‌نیا 222 ملیار دینارى ماوه، جێى متمانه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان نییه و ده‌بێـت پاره‌ى موچه بدرێته موچه‌خۆران، نه‌ک بۆ شتى دیکه سه‌رفبکرێت. بۆیه: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا ده‌که‌ن، له سبه‌ینێوه (14/ 6/ 2020)، ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه بکرێـت، به بێ ده‌سکاریکردنى موچه و یه‌که‌مین وه‌زاره‌ت-یش، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى بێت، که پزیشک و کارمه‌ند و په‌رستاره‌کانى سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته (سه‌ره‌ڕاى خۆبه‌خشه ماندونه‌ناسه‌کانیان) له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى "کۆرۆنا- کۆڤید 19"دان. هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، موچه زۆر دواکه‌وتووه و ئێستا له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یران-ین و حکومه‌ت موچه‌ى مانگى "شوبات"ى دابه‌شنه‌کردووه، بۆیه ده‌بێت له‌که‌مترین ماوه‌دا، ته‌واوى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بدرێت و حکومه‌تى هه‌رێم-یش به‌رپرسیارانه‌تر و جدیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌غداد، مامه‌ڵه بکات. ناوى په‌رله‌مانتاره‌کان مه‌م بورهان قانع. شێرکۆ جه‌وده‌ت. روپاک ئه‌حمه‌د. سیروان بابان. محێدین حه‌سه‌ن یوسف. یاسین خزر. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د. جه‌لال محه‌مه‌د. -ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی. -موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ. - د. ئیسماعیل ته‌ها سگیری. - دیارى ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ره‌حیم. - هه‌ڵز ئه‌حمه‌د. - گۆران عومه‌ر عه‌لی. - به‌دریه ئیسماعیل.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ئامارى 24 کاژێرى رابردووى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و که هه‌زار و 180 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و 53 تووشبوویش گیانیان له‌ده‌ستداوه. حازم جومه‌یلى بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند: "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه راسپارده‌کان سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ ئاماده‌کران و له کۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا خرانه‌به‌رده‌ست لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانی". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانی راسپارده‌کانیان په‌سه‌ند کرد و له سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه نیمچه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت". بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق روونیشیکرده‌وه که له راسپارده‌کاندا جه‌خت له په‌یڕه‌وکردنی رێکاره‌کانی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ده‌مامککردن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "به‌پێی رێنماییه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ده‌غه ده‌کرێت و ژماره‌ى سه‌رنشینانى ئۆتۆمبیل به‌پێى جۆره‌که‌ى دیاری ده‌کرێت و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له شوێنه جیاجیاکان کارده‌که‌ن به‌پێی رووبه‌ره‌کانیان دیاری ده‌کرێت و ئه‌و که‌سانه‌شی له‌و شوێنانه‌دان پێویسته ده‌مامک و ماده‌ی پاکژکه‌ره‌وه به‌کاربهێنن". حازم جومه‌یلى راشیگه‌یاند که سزاى پێبژاردنى قورس و سزاى توندى ئه‌و که‌سانه ده‌درێت که رێکاره ته‌ندروستییه‌کان پێشێل ده‌که‌ن به‌پێی ماده‌ی 368ی یاسای سزادای عێراقی . هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراقدا ئاماژه به‌وه دراوه، 10 هه‌زار و 325 پشکنین بۆ ده‌ستنیشانکردنى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا کراون و له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 180 تووشبوو تۆمارکراوه: به‌غدا: 495 تووشبوو نه‌جه‌ف: 49 تووشبوو سلێمانی: 82 تووشبوو (پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندووه) هه‌ولێر: 20 تووشبوو (پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندووه) دهۆک: 14 تووشبوو که‌ربه‌لا: 43 تووشبوو که‌رکووک: 47 تووشبوو دیاله: 39 تووشبوو واست: 138 تووشبوو میسان: 102 تووشبوو به‌سره: 38 تووشبوو دیوانیه: 24 تووشبوو زیقار: 68 تووشبوو سه‌لاحه‌دین: 16 تووشبوو نه‌ینه‌وا: سێ تووشبوو له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که 647 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه که به گوێره‌ى پارێزگاکان به‌م جۆره‌ن: به‌غدا: 391 که‌س نه‌جه‌ف: 12 که‌س هه‌ولێر: 30 که‌س (پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندووه) دهۆک: شه‌ش که‌س (پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندووه) که‌رکووک: 35 که‌س که‌ربه‌لا: 49 که‌س به‌سره: 15 که‌س میسان: 15 که‌س زیقار: 54 که‌س موسه‌نا: 30 که‌س ئه‌نبار: پێنج که‌س نه‌ینه‌وا: پێنج که‌س وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق له راگه‌یێندراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت، 53 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که ئه‌وه‌یش زۆرترین ژماره‌یه له رۆژێکدا و له‌م پارێزگایانه‌ن: به‌غدا: 29 که‌س سلێمانی: سێ که‌س (پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندووه) که‌ربه‌لا: که‌سێک دیاله: چوار که‌س به‌سره: دوو که‌س واست: سێ که‌س میسان سێ که‌س بابل: سێ که‌س زیقار: دوو که‌س ئه‌نبار: دوو که‌س موسه‌نا: که‌سێک تاوه‌کو ئێستا له عێراق 18 هه‌زار و 950 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه حه‌وت هه‌زار و 515 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 549 تووشبوویش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، له رۆژى یه‌کشه‌مه‌وه جێبه‌جێکردنى بڕیارى نیمچه قه‌ده‌خه‌ى هاتووچۆ ده‌ستپێده‌کات و هه‌رکه‌سێکیش سه‌رپێچیى رێکاره‌کان بکات سزا ده‌درێت.
ئارا ئیبراهیم پزیشکێک له نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له سلێمانى ورده‌کارى ژماره‌و ته‌مه‌نى تووشبوانى کۆرۆناو چاره‌سه‌رکردنیان بۆ هاوڵاتى باس ده‌کات و ده‌ڵێت:" بۆ چاره‌سه‌ر حه‌پى ڤیتامینات و دژه به‌کتریایان پێ ده‌ده‌ین". دکتۆر ره‌نج ئازاد، پزیشک له نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له ئێستادا 40 نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌که‌دان و له‌و ژماره‌یه 17 که‌سیان حاڵى ته‌ندروستیان جێگیر نییه و ئه‌و 17 که‌سه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 36 ساڵ تا 80 ساڵى تێدایه، وتیشى:" به‌تایبه‌تى دوو که‌سیان ره‌وشیان باش نییه‌و یه‌کێکیان له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد دایه". ناوبراو ته‌مه‌نى تووشبوانى کۆرۆناى باسکرد و وتى:" له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان تێیدا بووه تووشى کۆرۆنا بوون، مناڵى تێیدابووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى تووشى کۆرۆنا بووه و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ناردووماننه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه". هه‌روه‌ها دکتۆر ره‌نج جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که رۆژانه نه‌خۆشى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا داخڵ ده‌کرێت" له‌ئێستادا نه‌خۆشخانه‌که پڕ بووه له نه‌خۆشى کۆرۆنا، به‌ڵام رۆژانه‌ش تێیدایه چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه‌و باش بووه‌و ناردووماننه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، تێیدا بووه گواستومانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى دیکه". تائێستا ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا گه‌یشتووه‌ته 42 که‌س و زیاتر له دوو هه‌زار تووشبووى کۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه تۆمار کراوه‌و زۆرینه‌یان له پارێزگاى سلێمانیدان. له‌باره‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ره پزیشکییه‌کان بۆ تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئه‌و پزیشکه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له سلێمانى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که حه‌مى دژه به‌کتریا و حه‌پى ڤیتامیناته‌کان و بۆ هه‌ندێکیان که پێویست بێت حه‌پى روونکردنه‌وه‌ى خوێنیان پێ ده‌درێت و به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان، وتیشى:" ئه‌وانه‌ى ئێستا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌بن و داخڵى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا ده‌کرێت هه‌موویان هه‌وکردنى سییه‌کانیان له‌گه‌ڵدایه". "له‌سه‌ره‌تاوه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌که ژماره‌ى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدانیش زیادى کردووه و دۆخه‌که له‌مه‌ترسیدایه گرنگه هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن"، ره‌نج ئازاد وا ده‌ڵێت. ئه‌و پزیشکه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تێیدایه ته‌مه‌نى 36 ساڵه‌و دۆخى ته‌ندروستى زۆر جێگیر نییه، به‌ڵام وتیشى:" له‌نه‌خۆشخانه‌دا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و هه‌ر که‌سێکیان دواى پشکنینه به‌رده‌وامه‌کان زانیمان باش بوون ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌یان ده‌که‌ینه‌وه".
ئارا ئیبراهیم هه‌واڵى رفاندنى رۆژنامه‌نووس به‌ختیار سه‌عید له‌هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه‌و سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان بۆ هاوڵاتى، ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوسان ده‌کات و ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر کارى رۆژنامه‌وانى ده‌ستگیرکرابێت به‌رگرى لێ ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى حوزه‌یرانى 2020 گۆڤه‌ند به‌ختیار کوڕى رۆژنامه‌نوس به‌ختیار سه‌عید، له‌په‌یجى تایبه‌تى باوکى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه که" باوکى له‌گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى له‌سه‌مونخانه‌ى سوڵتان له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ ھاوڕێکانى بووه ھێزى دژه‌تیرۆرى پارتى رفاندوویانه". له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر حسێن جێگرى نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌ر پێشێلکاریه‌ک بکرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئێمه ئیدانه‌ى ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر به‌هۆى کارى رۆژنامه‌نوانییه‌وه بێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" هه‌ر رۆژنامه‌نوسێک به‌هۆى پیشه‌که‌یه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رده‌چێت، ده‌بێت پێشتر سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى لێ ئاگادار بکرێته‌وه پاشان ئاگادارکردنه‌وه‌ى بۆ بچێت، نه‌ک راسته‌وخۆ بڕفێنرێت". ئه‌نوه‌ر بازگر، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد رۆژنامه‌نوس به‌ختیار سه‌عید ئه‌ندامى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانه‌و "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پیشه‌که‌ى رفێنرابێت، پێویسته وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونکردنه‌وه بدات". سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر بە بێ ئاڕاستەكردنی هیچ تۆمەتێك و ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت، رۆژنامەنوس بەختیار سەعید لەلایەن هێزێكەوە دەستبەسەر كراوە، تا ئێستا خێزانەكەی چارەنوسی نازانن. سەنتەری میترۆ رایگەیاندوە، پاش دەستگیركردنی، لە پۆستێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك (گۆڤەند بەختیار سەعید) كوڕی ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەكردوە "ئەمرۆ نزیك كاتژمێر یانزە و نیوی 11:30 ی بەیانی باوكی ئازیزم (بەختیار سەعید صاڵح) لەگەرەكی بەختیاری لە سەمونخانەی سوڵتان لە كاتێكدا لەگەڵ هاورێكانی بوە هێزی دژەتیرۆری پارتی ئەویان ڕفاند." گۆڤەند بە میترۆی وتوە "فۆرتێكی گەورە كە سێ ئەفسەری تیا بوە لە سەمونخانەكە بردویانە ئێمە دڵنیاین كە لەلایەن دژە تیرۆر دەستگیركراوەو و ئێستایش لای ئەوانە، پاش ئەوە ئیتر مۆبایلی داخراوە." هەروەها باسی لەوەكرد كە باوكی "رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆیەو ئەم كەیسەیش پەیوەندی بەو نوسینانەوە هەیە كە لە پەیجەكەی بڵاویدەكاتەوە." سەنتەری میترۆ وتوشیەتی، بەدواداچون بۆ كەیسەكە دەكات، لە رێگەی پەیوەندییەكانی هەوڵدەدات بزانێت ئەو تۆمەتە چییە كە بەهۆیەوە دەستبەسەر كراوە. میترۆ جەختیكردۆتەوە "جگە لە پۆلیس هیچ هێزێكی تری ئەمنی بۆی نییە، لە كەیسەكانی رۆژنامەنوسی، ئەوانەی پەیوەندیدارن بە بیروا دەربڕین و رۆژنامەگەری، دەخالەت بكەن." ئاماژەی بەوەشداوە كە دەبێت كەیسەكانی رۆژنامەنوسی (نوسین و بیر‌ورا) بە پێی یاسای كاری رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، هیچ یاسایەكی تر جێگەی یاسای رۆژنامەگەری ناگرێتەوەو رەتیدەكەنەوە.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات ڕایگه‌یاند هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات بناغه‌ى سوپاى داهاتووى رۆژئاڤایه و ده‌شڵێت:" دیالۆگى کوردان هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ گه‌یشتنن به چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوان سوورییه‌کان". مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى (سیریان دیموکراتیک مه‌گه‌زین)، رایگه‌یاند:"پرۆسه‌ى یه‌کگرتنى کوردان، پرۆسه‌یه‌کى سه‌خته، به‌وپێیه‌ى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌ستى تێوه‌رده‌ده‌ن و کاریگه‌رى نه‌رێنییان به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه ودژیایه‌تیى خۆیان بۆ یه‌کگرتووییه‌که ڕاگه‌یاندووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات هێزێکى نیشتمانییه، ئێمه بناغه‌یه‌کین بۆ پێکهێنانى سووپاى داهاتوو". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دیالۆگى نێوان کوردان، هه‌نگاو و کلیلى گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى کێشه‌ى سوورییه‌کان". جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مریکییه‌کان و قه‌واره نێوده‌ووڵه‌تییه‌کانى دیکه ده‌که‌ن، تا یه‌کگرتنى کوردان سه‌ربگرێت.
هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه داواى کردووه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بدرێت و له حاڵه‌تى دابه‌شنه‌کردنیدا تووشى کێشه‌ى گه‌وره ده‌بنه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که پێدانى موچه به‌ده‌ستى وه‌زاره‌ته‌که‌یان نییه، وتیشى:" وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ چه‌ندین جاره له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى داراییه‌وه داواى کردووه چیتر موچه‌ى ته‌ندروستى دوانه‌خرێت و تووشى کێشه‌ى ده‌وام نه‌کردنى کارمه‌ند و پزیشکان ده‌بنه‌وه". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریمان پێگه‌یشتووه وه‌زاره‌تى دارایى خه‌ریکى ئاماده‌کردنى لیستى موچه‌یه‌و به‌ڵێنێک دراوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ناوخۆ بدرێت، به‌ڵام کاته‌که‌ى یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و ره‌نگه بکه‌وێته کۆتایى هه‌فته‌وه". کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له پارێزگاى سلێمانى مانگرتنیان له‌زۆربه‌ى به‌شه‌کان ئه‌نجامداوه‌و مۆڵه‌تى 48 کاتژمێریان داوه‌ته حکومه‌ت. هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریه‌وه کرد‌و رایگه‌یاند هه‌ر کات موچه دابه‌شبکرێت به فه‌رمى رایده‌گه‌یه‌نن. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى پێشتر ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که 400 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا 165 ملیار‌و 725 ملیۆن دیناریان لێ داوه‌ته‌وه به قه‌رزى سه‌رمایه‌دارانى ناوخۆ‌و بڕى 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار ماوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه باشبوونی بارودۆخی سۆماڵ و تێپه‌ڕاندنی ململانێ ناوخۆییه‌كانی زۆر گرنگه بۆ عێراق و ناوچه‌كه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، فوئاد حسێن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عیسا هاوتا سۆماڵییه‌كه‌وه پێگه‌یشتووه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌د فوئاد حسێن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆماڵ داوایانكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌یپێدرێت. ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه فوئاد حسێن رایگه‌یاندووه كه باشبوونی بارودۆخی سۆماڵ به‌تایبه‌ت دوای تێپه‌ڕاندنی ململانێ ناوخۆییه‌كانی بۆ عێراق و ناوچه‌كه زۆر گرنگه.
هاوڵاتى سەندیکاکانی بەرگری لە مافی کارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی 48 کاتژمێریان بۆ حکومەتی هەرێم دیاریکرد، تا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکات، ئەگەرنا بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن. سه‌ندیكاكان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان به‌رزكرده‌وه و ده‌ڵێن " ئەگەر لەو ماوەیەدا کە دیاریانکردووە، حکومەت موچە دابەشنەکات بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن کارەسات روودات، لەوەشدا حکومەت بەرپرسە نەک کارمەند و پزیشکان". سه‌ندیكاكان بە پێویستیان زانیوە، موچەی وەزارەتی تەندروستی جیابکرێتەوە لە سێکتەرەکانی دیکە، بەو پێیەی لەریزی پێشەوەی روبەڕووبونەوەی کۆرۆنادان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی له كۆنگره‌كه‌دا ڕایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا نزیکەی 100 پزیشک و کارمەندی تەندروستی و فەرمانبەر و پاسەوان شۆفێری ناو ناوەندەکانی تەندروستی لە سنوری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. وتیشی:"لەو ژمارەیە هەندێکیان چاکبوونەوە و هەندێکی تریشیان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، بەشێکیشیان خۆیان کەرەنتینە کردووە و لە ژێر چاودێریدان".
شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى رایگه‌یاند حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى پێشووتردا خۆى بریاریدا هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێته ده‌ستیان ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌یه و له موچه‌دا خه‌رج ده‌کرێت و ده‌ڵێت" ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ى بریاره‌که‌ى خۆى بوو بۆیه حکومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تى داوه‌ته قه‌رز نه‌ک موچه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى پێشووتردا خۆى بریاریدا هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێته ده‌ستیان ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌یه و له موچه‌دا خه‌رج ده‌کرێت، بۆیه که 400ملیارۆه‌که هاتووه ده‌بوایه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه بوایه، وه‌ک بریاره‌که‌ى خۆى، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تى نه‌داوه به موچه، بۆیه کێشه و هه‌ڵه‌کانى حکومه‌ت له‌ئه‌وه‌دایه بریاره‌کانى خۆى جێبه‌جێبکردایه، واته ژیانى خه‌ڵک و قه‌رزى فه‌رمانبه‌ران گرنگه یان قه‌رزى کۆمپانیاکان و ئه‌وانه‌ى که خۆیان باسى ده‌که‌ن". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌ه‌و وه‌ک په‌رله‌مانتاران به‌دواداچونیان ده‌بێت بۆ ئه‌م پرسه و وتى" پرسیار له‌حکومه‌ت ده‌که‌ین و ده‌بێت وه‌ڵامى پرسیاره‌که‌ش بداته‌وه که 400ملیاره‌که چی لێهاتووه?، چونکه 400ملیاره‌ته که هاتووه ته‌نیا بۆ موچه‌یه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بریاره‌که‌ى خۆشى پێجێبه‌جێناکرێت بۆیه ده‌بێته ئه‌رکى ئێمه که به‌دواداچون بکه‌ین". ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى حکوه‌متى هه‌رێمى کوردستان، رونکردنه‌وه‌یه‌کى سه‌باره‌ت به 400ملیار دیناره‌که‌ى که له به‌غداوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نێردرابوو بڵاوکرده‌وه و کاردانه‌وه‌یه‌کى زۆرى به‌دوای خۆیدا هێنا. زیاد جه‌بار، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد " رونکردنه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت هیچ پێویست به به‌ڵگه ناکات، چونکه خۆى پێشتر بریاریداوه و به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى بریاره‌که‌ى خۆى ده‌ڵێت، قه‌رزى لێداوه‌ته‌وه و بۆیه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه نه‌بوه و بۆ قه‌رز بووه وه کئێمه به‌دواداچون ده‌که‌ین بزانین دراوه‌ته‌وه له قه‌رز یان نا". پێشتر هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاران فشار کرد بۆ حکومه‌ت تا رونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر 400ملیاره‌که، ئێستاش له‌دواى رونکردنه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى یاداشتێکن تا بزانن ئه‌و قه‌رزانه‌ى حکومه‌ت چین و چۆن ئه‌و 400ملیاره‌که که تایبه‌ت نێردراوه بۆ موچه له قه‌رزدا خه‌رجکراوه و به به‌ڵگه‌وه رونکردنه‌وه بدات. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى یاداشتێکین بۆ حکوه‌مت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکات و 400ملیاره‌که دابه‌ش بکات". ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ رونیکرده‌وه و وتى" چونکه که قه‌رز بێت ده‌بێت په‌رله‌مان بزانێت چۆن قه‌رزکراوه جا به یاسا بێت یان به رێگه‌ى سود بێت، و حکومه‌ت هیچ رونینه‌کردۆته‌وه به چ پێوه‌رێک قه‌رزى کردووه، رونکردنه‌وه‌که‌ى جێگه‌ى قه‌ناعه‌تى خه‌ڵک و په‌رله‌منتاران نیه و ده‌بێت په‌رله‌مان ئاگادار بکرێته‌وه، که چۆن کراوه و چۆن نه‌کراوه". روپاک ئه‌حمه‌د، وتیشى" به‌ڵام به‌داخه‌وه نه سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و نه حکومه‌ت به ئه‌رکى خۆیان هه‌ڵناستن و حساب بۆ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران ناکه‌ن".
هاوڵاتى ئەمڕۆ چوار كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە. سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار كه‌سی دیكه له سلێمانی، دوای تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌یان چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا. ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه له‌نێوان 60 بۆ 70 ساڵاندایه. بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان بوو بە 42 كەس. بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبووان لە ھەرێمی كوردستان 2 ھەزاری تێپەڕاندووە.
هاوڵاتى سەرۆکی تیمی کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایگەیاند تەندروستیی دوو لە تووشبووەکان ناجێگیرە و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ڤایرۆسەکە لەم دۆخەی ئێستای نەوەستێنن "کارەساتی گەورە روودەدات". لیژنەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 16 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەڵەبجەن و تەندروستیی دوو لە تووشبووەکان ناجێگیرە. هۆشداریش دەدات ئەگەر ڤایرۆسەکە لەم دۆخەی ئێستای نەوەستێنن "کارەساتی گەورە روودەدات". جیهاد ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، "ئەگەر کۆرۆنا نەوەستێنین، کارەساتی گەورەی تەندروستی لە هەڵەبجە روودەدات". جیهاد ئیبراهیم لە پەیامێکیدا بۆ هاونیشتمانیانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، "ناکرێت چاو لە راستییەک دابخەین و رازیبین بەوەی بگوترێت کۆرۆنا نییە، کۆرۆنا جیددییە و نەیوەستێنین کارەساتێکی گەورە روودەدات". لە هەڵەبجە یەک نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانکراوە، سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەڵێت، ئێستا توانای وەرگرتنی کەمتر لە 50 تووشبوویان هەیە. ئەگەر نەخۆشخانەی دووەمیش بکرێتەوە، بە هەموو ئەو توانا مرۆییەی لەبەردەستیانە ناتوانن لە 100 نەخۆش زیاتر وەربگرن. بە وتەی جیهاد ئیبراهیم، تەندروستیی هەڵەبجە توانای سنووردارە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی ئەو پارێزگایە دەکات خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە دەم تەندروستیی هەڵەبجەوە بچێت و پێداویستییە پزیشکییەکانیان بۆ دابین بکات، دەڵێت "ئێمە توانای خۆمان دەزانین، دۆخەکە یەک تۆزی دیکە لەمە ناڕەحەتتربێت، توانای وەستاندنیمان نییە".