وه‌زیرێکى گۆڕان: موچه‌ى هیچ پله باڵایه‌ک نابێت له سێ ملیۆن دینار زیاتر بێت
"گۆران و پارتى و یه‌کێتى هه‌یه‌که‌و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى به‌رپرسیارێتى به‌رده‌که‌وێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوه‌وه یاساى چاکسازى ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و نابێت هیچ پله باڵایه‌ک له سێ ملیۆن دینار زیاتر وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى حوزه‌یرانى 2020 کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم به میدیاى فه‌رمى گۆڕ‌انى رایگه‌یاند:" دوو مانگه ئێمه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران موچه‌ى خۆمان کردوه‌ته نیوه، واته نیو موچه وه‌رده‌گرین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نیوه‌که‌ى ترمان خسته سه‌ر ئه‌و ژماره بانکیه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرخوازان وه‌رگیرا بۆ پێداویستى و خۆراک بۆ هه‌ژاران و پێداویستى پزیشکى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا".
هاوکات جه‌تیشى کرده‌وه، ئه‌م حکومه‌ته هاوبه‌شه‌و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ش هاوبه‌شه‌و "هه‌رسێ لایه‌نه‌که به‌پێى قه‌باره‌ى خۆیان به‌رپرسیارێتیان به‌رده‌که‌وێت"
کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوه‌وه یاساى چاکسازى له موچه‌و ده‌رماڵه‌کان ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و "نابێت موچه‌ى هیچ پله باڵایه‌کیش له سێ ملیۆن زیاتر بێت".
