جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ: هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات بناغه‌ى سوپاى رۆژئاڤایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات ڕایگه‌یاند هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات بناغه‌ى سوپاى داهاتووى رۆژئاڤایه و ده‌شڵێت:" دیالۆگى کوردان هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ گه‌یشتنن به چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوان سوورییه‌کان".
مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى (سیریان دیموکراتیک مه‌گه‌زین)، رایگه‌یاند:"پرۆسه‌ى یه‌کگرتنى کوردان، پرۆسه‌یه‌کى سه‌خته، به‌وپێیه‌ى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌ستى تێوه‌رده‌ده‌ن و کاریگه‌رى نه‌رێنییان به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه ودژیایه‌تیى خۆیان بۆ یه‌کگرتووییه‌که ڕاگه‌یاندووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات هێزێکى نیشتمانییه، ئێمه بناغه‌یه‌کین بۆ پێکهێنانى سووپاى داهاتوو".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دیالۆگى نێوان کوردان، هه‌نگاو و کلیلى گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى کێشه‌ى سوورییه‌کان".
جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مریکییه‌کان و قه‌واره نێوده‌ووڵه‌تییه‌کانى دیکه ده‌که‌ن، تا یه‌کگرتنى کوردان سه‌ربگرێت.
