په‌رله‌مان بۆ مه‌سرور بارزانى: موچه دابه‌ش بکه‌ن
دوو هه‌فته به‌سه‌ر ناردنى 400 ملیاره‌که‌ى به‌غدا تێپه‌ر بووه‌و حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى بێده‌نگیان لێکردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
15په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێن:"هیچ پاساوێک له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ زیاتر دواخستنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى نییه" و حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایش بێده‌نگیان لێ کردووه.
ئه‌مڕۆ 13ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانتاره‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه، 400 ملیار دینار له‌به‌غداده‌وه هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى بانکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و روونکردنه‌وه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم-یش له‌وباره‌یه‌وه، که گوایا ته‌نیا 222 ملیار دینارى ماوه، جێى متمانه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان نییه و ده‌بێـت پاره‌ى موچه بدرێته موچه‌خۆران، نه‌ک بۆ شتى دیکه سه‌رفبکرێت. بۆیه:
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا ده‌که‌ن، له سبه‌ینێوه (14/ 6/ 2020)، ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه بکرێـت، به بێ ده‌سکاریکردنى موچه و یه‌که‌مین وه‌زاره‌ت-یش، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى بێت، که پزیشک و کارمه‌ند و په‌رستاره‌کانى سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته (سه‌ره‌ڕاى خۆبه‌خشه ماندونه‌ناسه‌کانیان) له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى "کۆرۆنا- کۆڤید 19"دان.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، موچه زۆر دواکه‌وتووه و ئێستا له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یران-ین و حکومه‌ت موچه‌ى مانگى "شوبات"ى دابه‌شنه‌کردووه، بۆیه ده‌بێت له‌که‌مترین ماوه‌دا، ته‌واوى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بدرێت و حکومه‌تى هه‌رێم-یش به‌رپرسیارانه‌تر و جدیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌غداد، مامه‌ڵه بکات.
ناوى په‌رله‌مانتاره‌کان
مه‌م بورهان قانع.
شێرکۆ جه‌وده‌ت.
روپاک ئه‌حمه‌د.
سیروان بابان.
محێدین حه‌سه‌ن یوسف.
یاسین خزر.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د.
جه‌لال محه‌مه‌د.
-ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی.
-موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ.
- د. ئیسماعیل ته‌ها سگیری.
- دیارى ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ره‌حیم.
- هه‌ڵز ئه‌حمه‌د.
- گۆران عومه‌ر عه‌لی.
- به‌دریه ئیسماعیل.
