وه‌زاره‌تى دارایى کار بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى ته‌ندروستى و ناوخۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌کات
فشاره‌کانى دابه‌شنه‌کردنى موچه له‌سه‌رحکومه‌تى هه‌رێم فراوانتر ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه داواى کردووه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بدرێت و له حاڵه‌تى دابه‌شنه‌کردنیدا تووشى کێشه‌ى گه‌وره ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که پێدانى موچه به‌ده‌ستى وه‌زاره‌ته‌که‌یان نییه، وتیشى:" وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ چه‌ندین جاره له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى داراییه‌وه داواى کردووه چیتر موچه‌ى ته‌ندروستى دوانه‌خرێت و تووشى کێشه‌ى ده‌وام نه‌کردنى کارمه‌ند و پزیشکان ده‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریمان پێگه‌یشتووه وه‌زاره‌تى دارایى خه‌ریکى ئاماده‌کردنى لیستى موچه‌یه‌و به‌ڵێنێک دراوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ناوخۆ بدرێت، به‌ڵام کاته‌که‌ى یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و ره‌نگه بکه‌وێته کۆتایى هه‌فته‌وه".
کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له پارێزگاى سلێمانى مانگرتنیان له‌زۆربه‌ى به‌شه‌کان ئه‌نجامداوه‌و مۆڵه‌تى 48 کاتژمێریان داوه‌ته حکومه‌ت.
هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریه‌وه کرد‌و رایگه‌یاند هه‌ر کات موچه دابه‌شبکرێت به فه‌رمى رایده‌گه‌یه‌نن.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى پێشتر ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که 400 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا 165 ملیار‌و 725 ملیۆن دیناریان لێ داوه‌ته‌وه به قه‌رزى سه‌رمایه‌دارانى ناوخۆ‌و بڕى 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار ماوه‌ته‌وه.
