فوئاد حسێن: باشبوونی بارودۆخی سۆماڵ بۆ ئێمه زۆر گرنگه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه باشبوونی بارودۆخی سۆماڵ و تێپه‌ڕاندنی ململانێ ناوخۆییه‌كانی زۆر گرنگه بۆ عێراق و ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، فوئاد حسێن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عیسا هاوتا سۆماڵییه‌كه‌وه پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌د فوئاد حسێن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆماڵ داوایانكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌یپێدرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه فوئاد حسێن رایگه‌یاندووه كه باشبوونی بارودۆخی سۆماڵ به‌تایبه‌ت دوای تێپه‌ڕاندنی ململانێ ناوخۆییه‌كانی بۆ عێراق و ناوچه‌كه زۆر گرنگه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار