"دژه تیرۆرى پارتى له هه‌ولێر به‌ختیار سه‌عید ده‌رفێنن"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
هه‌واڵى رفاندنى رۆژنامه‌نووس به‌ختیار سه‌عید له‌هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه‌و سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان بۆ هاوڵاتى، ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوسان ده‌کات و ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر کارى رۆژنامه‌وانى ده‌ستگیرکرابێت به‌رگرى لێ ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى حوزه‌یرانى 2020 گۆڤه‌ند به‌ختیار کوڕى رۆژنامه‌نوس به‌ختیار سه‌عید، له‌په‌یجى تایبه‌تى باوکى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه که" باوکى له‌گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى له‌سه‌مونخانه‌ى سوڵتان له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ ھاوڕێکانى بووه ھێزى دژه‌تیرۆرى پارتى رفاندوویانه".
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر حسێن جێگرى نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌ر پێشێلکاریه‌ک بکرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئێمه ئیدانه‌ى ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر به‌هۆى کارى رۆژنامه‌نوانییه‌وه بێت".
هه‌روه‌ها وتیشى:" هه‌ر رۆژنامه‌نوسێک به‌هۆى پیشه‌که‌یه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رده‌چێت، ده‌بێت پێشتر سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى لێ ئاگادار بکرێته‌وه پاشان ئاگادارکردنه‌وه‌ى بۆ بچێت، نه‌ک راسته‌وخۆ بڕفێنرێت".
ئه‌نوه‌ر بازگر، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد رۆژنامه‌نوس به‌ختیار سه‌عید ئه‌ندامى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانه‌و "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پیشه‌که‌ى رفێنرابێت، پێویسته وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونکردنه‌وه بدات".
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر بە بێ ئاڕاستەكردنی هیچ تۆمەتێك و ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت، رۆژنامەنوس بەختیار سەعید لەلایەن هێزێكەوە دەستبەسەر كراوە، تا ئێستا خێزانەكەی چارەنوسی نازانن.
سەنتەری میترۆ رایگەیاندوە، پاش دەستگیركردنی، لە پۆستێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك (گۆڤەند بەختیار سەعید) كوڕی ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەكردوە "ئەمرۆ نزیك كاتژمێر یانزە و نیوی 11:30 ی بەیانی باوكی ئازیزم (بەختیار سەعید صاڵح) لەگەرەكی بەختیاری لە سەمونخانەی سوڵتان لە كاتێكدا لەگەڵ هاورێكانی بوە هێزی دژەتیرۆری پارتی ئەویان ڕفاند."
گۆڤەند بە میترۆی وتوە "فۆرتێكی گەورە كە سێ ئەفسەری تیا بوە لە سەمونخانەكە بردویانە ئێمە دڵنیاین كە لەلایەن دژە تیرۆر دەستگیركراوەو و ئێستایش لای ئەوانە، پاش ئەوە ئیتر مۆبایلی داخراوە."
هەروەها باسی لەوەكرد كە باوكی "رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆیەو ئەم كەیسەیش پەیوەندی بەو نوسینانەوە هەیە كە لە پەیجەكەی بڵاویدەكاتەوە."
سەنتەری میترۆ وتوشیەتی، بەدواداچون بۆ كەیسەكە دەكات، لە رێگەی پەیوەندییەكانی هەوڵدەدات بزانێت ئەو تۆمەتە چییە كە بەهۆیەوە دەستبەسەر كراوە.
میترۆ جەختیكردۆتەوە "جگە لە پۆلیس هیچ هێزێكی تری ئەمنی بۆی نییە، لە كەیسەكانی رۆژنامەنوسی، ئەوانەی پەیوەندیدارن بە بیروا دەربڕین و رۆژنامەگەری، دەخالەت بكەن."
ئاماژەی بەوەشداوە كە دەبێت كەیسەكانی رۆژنامەنوسی (نوسین و بیر‌ورا) بە پێی یاسای كاری رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، هیچ یاسایەكی تر جێگەی یاسای رۆژنامەگەری ناگرێتەوەو رەتیدەكەنەوە.
