وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم: 209 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون
130 له سلێمانى و 56 له‌هه‌ولێر و 23 له دهۆک وه‌ک تووشبوى ڤایرۆسه‌که تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا شه‌ش که‌س کۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و 209 دیکه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:
ڕاگه‌یه‌ندراوى (24) کاتژمێرى
ژماره (109)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
1.که‌ره‌نتین
تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٥٠٤٨) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (١٩٥٢) هاووڵاتى له (٣٦) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٦٨) له هه‌ولێر، (١٩) له سلێمانی، (١٦٦٥) له دهۆک. وه (١٣٠٩٦) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (١٩٥) هاووڵاتى بوو.
2.پشکنین
له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٧٤٥) هه‌ولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆک، (١٠٢) گه‌رمیان، (٧٤) راپه‌ڕین، (٢٣٦) سۆران. کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (١٠١٣٧٥)
3. ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٦) گیان له‌ده‌ستدان، (٢٠٩) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
• پارێزگاى هه‌ولێر (٥٦) تووشبوو: (٢٠)تووشبووى دوێنێ و (٣٦)تووشبووى ئه‌مڕۆ، دانیشتووى قه‌زاى چۆمان، قه‌زاى سۆران، ناحیه‌ى خه‌لیفان، ناحیه‌ى که‌سنه‌زان ، گوندى داوداوه، ناحیه‌ى که‌سنه‌زان، ناحیه‌ى به‌حرکه، ناحیه‌ى عه‌نکاوه، گه‌ڕه‌کى (کوێستان، ئه‌ندازیاران، فه‌رمانبه‌ران، وه‌زیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سه‌ربه‌ستی)
• پارێزگاى سلێمانى (٦) گیان له‌ده‌ستدان، (١٣٠) تووشبوو به‌م شێوه‌یه:
شارى سلێمانى (٦) گیان له‌ده‌ستدان و (٨٢) تووشبوو: (٧٨)تووشبووى دوێنێ و (٤) گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌مڕۆ و (٢) گیانله‌ده‌ستانى نه‌خۆشخانى پێشووکه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، دانیشتووى ناو شارى سلێمانی، قه‌زاى که‌ڵار، قه‌زاى کفری، قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ.
ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان (٢٧) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو له قه‌زاى که‌ڵار و دوو تووشبوو له قه‌زاى کفری.
ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین (٢١) تووشبوو: که دانیشتووى قه‌زاى ڕانیه، قه‌زاى قه‌ڵادزێ، ناحیه‌ى چوارقوڕنه، ناحیه‌ى حاجیاوه.
•پارێزگاى دهۆک (٢٣) تووشبوو: (١٤)تووشبووى دوێنێ و (٩)تووشبووى ئه‌مڕۆ، دانیشتووى ناو شاى دهۆک و قه‌زاى ئاکرێ.
4.ئامارى گشتی
کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (٢١٠١) تووشبوو، له‌نێویاندا (٤٢) مردن هه‌یه و (٦٣٢) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (١٤٢٧) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
١٣ حوزه‌یران ٢٠٢٠
