کارمەندانی تەندروستی مۆڵەتی 48 کاتژمێریان داوه حکومەت تا موچە دابهشبکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەندیکاکانی بەرگری لە مافی کارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی 48 کاتژمێریان بۆ حکومەتی هەرێم دیاریکرد، تا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکات، ئەگەرنا بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.
سهندیكاكان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان بهرزكردهوه و دهڵێن " ئەگەر لەو ماوەیەدا کە دیاریانکردووە، حکومەت موچە دابەشنەکات بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن کارەسات روودات، لەوەشدا حکومەت بەرپرسە نەک کارمەند و پزیشکان".
سهندیكاكان بە پێویستیان زانیوە، موچەی وەزارەتی تەندروستی جیابکرێتەوە لە سێکتەرەکانی دیکە، بەو پێیەی لەریزی پێشەوەی روبەڕووبونەوەی کۆرۆنادان.
لهلایهكی دیكهوه هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی له كۆنگرهكهدا ڕایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا نزیکەی 100 پزیشک و کارمەندی تەندروستی و فەرمانبەر و پاسەوان شۆفێری ناو ناوەندەکانی تەندروستی لە سنوری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وتیشی:"لەو ژمارەیە هەندێکیان چاکبوونەوە و هەندێکی تریشیان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، بەشێکیشیان خۆیان کەرەنتینە کردووە و لە ژێر چاودێریدان".
