ئه‌مساڵ 165 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له‌مڕۆوه ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت كه چوار سایلۆ ئاماده كراوه و 165 ته‌ن له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین وه‌رگیرێت.
عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی، جێگری پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م جوتیارانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دەكه‌ن كه له‌مڕۆوه ده‌ست به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت، بۆیه له‌مڕۆوه سایلۆكانیان كراوه‌یه، لیژنه‌كان ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیاران.
وتیشی: "بۆ ئه‌مساڵ 165 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت، واتا سی هه‌زار ته‌نی له ساڵی پار زیاتره، وه‌رگرتنی ئه‌و گه‌نمه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌بێت كه وه‌ك لیژنه‌ی باڵا دامانناوه و سه‌ره بۆ جووتیاران دانراوه، به‌پێی ئه‌و سه‌ره‌یه گه‌نم به‌رن بۆ سایلۆكان كه ئێستا هه‌ر چواریان كراوه‌ن، سایلۆی سه‌ید سادق، سایلۆی چه‌مچه‌ماڵ، سایلۆی سلێمانی و سایلۆی راپه‌ڕین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سایلۆكانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ره‌نگه دوو بۆ سێ رۆژی تر له‌وه‌رگرتنی گه‌نم دوابكه‌ون، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لیژنه‌كه‌ی به‌غدا دواكه‌وتوون و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌م دواكه‌وتنه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه.
له باره‌ی نرخه‌كانه‌وه وتی: "گه‌نمی پله ته‌نی به 560 هه‌زار دیناره، گه‌نمی پله دوو بۆ هه‌ر ته‌نێك 480 هه‌زار دینار دیاركی كراوه، گه‌نمی پله سێ بۆ هه‌ر ته‌نێك 420 هه‌زار دینار دیاریكراوه، ئەم نرخانەش لە بەغداوە بۆ سەرانسەری عیراق دیاریکراون".
