سنه‌ 20رۆژى داهاتووى به‌ ڕۆژانى ماته‌مینى ناوبرد

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە رایگه‌یاند 20 رۆژی داهاتووی بۆ پارێزگاکە بە 20 رۆژی ماتەمینی داده‌نرێت و کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ى خۆى پشکنین بۆ نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا بکات.

 ئیبراهیم قادری جێگری تەندروستی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە رایگه‌یاند  "تێپەڕاندنی ئەو قۆناخە بەبێ هاوکاریی خەڵک  ئەستەمه‌ هەموو ئەو وڵاتانەی توانیویانە کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەن، 50 بۆ 60%ـی هۆکارەکەی هاوکاریی خەڵکەکەیان بووە و ئەگەر باشترین کەرەستەی پزیشکی و نەخۆشخانەش هەبێت تێپەڕینی نەخۆشییەکە لەو سنوورەی بۆی دانراوە دەبێتە هۆی زیادبوونی مردنی تووشبوان".

قادری داوا دەکات بەستنی دەمامک لە شاری سنە بکرێتە زۆرەملێ و تەنانەت لەو شوێنانەش کە کراوەن دەبێ خەڵک ناچار بە بەستنی دەمامک بکرێن.

هەروەها باس لە نیگەرانییەکان بۆ گوندنشینان دەکات کە بەهۆی وەرزی کشتوکاڵ و چنینەوەی بەرهەمەکانیان ناتوانن کارەکانیان راگرن و گوتی، ئەگەر جووتیاران تووشی ئەو ڤایرۆسە ببن بەهۆی سەختیی کارەکانیان و ماندوویەتیی زۆریان لە ئەگەری تووشبوون دەکەونە دۆخێکی مەترسیدار و ئەگەر درەنگ سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن، گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە دەڵیت، تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سنە 195 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئیران دوایین ئاماری کۆرۆنای لەو وڵاتە تاوەکو نیوەڕۆی شەممە 13-6-2020 راگەیاند و وتی، لە کۆی 184 هەزار و 955 تووشبووی کۆرۆنا، بە گیانلەدەستدانی 71 کەس لە 24 کاژێری رابردوو ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە هەشت هەزار و 730 کەس. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار