سه‌رۆکى وڵاتێکى ئه‌فه‌ریقى به کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى وڵاتى برۆندى که یه‌کێکه له وڵاتانى ئه‌فریقا به‌هۆى نه‌بونى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و تووبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستداوه و که‌سێکى دیکه له شوێنه‌که‌ى سوێندى یاسایى خوارد.
حکومه‌تى برۆندى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد (پیرنى نکوروزیزا) به جه‌ڵده‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ستداوه و به‌ڵام دواى لێکۆڵینه‌وه‌کان تووشبونى به کۆرۆنا بووته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى.
له ئێستادا (ئیڤریستى ندیشهیمیا) له جێگه‌ى پیرنى سوێندى یاسایى خواردووه‌و بووه به سه‌رۆکى برۆندى.
هاوکات، ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، بڵاویکرده‌وه که پزیشکانى نه‌خۆشخانه‌ى (بوجومبورا)ى پایته‌خت باسى ئه‌وه‌یان کردووه که ته‌نها یه‌ک ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردیان هه‌بووه، "ئه‌ویش به‌په‌له بۆ سه‌رۆک به‌کارهاتووه، به‌ڵام دره‌نگ ئامێره‌که‌ى بۆ دانراوه و گیانى له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که هاوژینى سه‌رۆکى بروندى پێشتر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه و کێشه‌ى له سییه‌کانى بۆ دروست بووه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر کراوه.
به‌هۆى مردنى ئه‌و سه‌رۆکه، ماته‌مینى راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام ئێستا ئاشکرا ده‌کرێت، سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و زانیارییه‌کان شاردراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆکى وڵاتى بروندى که دیموکراتییه و به هه‌ڵبژاردن هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه یه‌که‌م سه‌رکرده له جیهان به ڤایرۆسه کوشنده‌که گیان له‌ده‌ستبدات.
