لهعێراق زیاتر لهههزار کهسى دیکه توشى کۆرۆنا بون و 58 گیانلهدهستدان تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تەندروستی عیراق هەزارو 259 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 58 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی راگەیاند. دەشڵێت: 606 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 سەعاتی رابردووی توشبوان و گیان لەدەستدان و چاكبوانی كۆرۆنای سەرجەم پارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەرجەم تاقیگەكان 9 هەزارو 920 پشكنین ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش هەزارو 259 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی ئەوانەی تائیستا توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 20 هەزارو 209 توشبوو.
دەشڵێت:لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 58 توشبوی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 607 كەس.
تەندروستی عیراق راشیگەیاند: 606 توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 8 هەزارو 121 كەس.
