عێراق رۆژانه 260 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت که‌مده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عێراق و گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه له كێڵگه‌كانی باشووردا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه له‌مانگی حوزه‌یراندا بڕی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكه‌نه‌وه که‌به گشتى به کۆى کۆمپانیاکان رۆژانه 260 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت که‌مده‌که‌نه‌وه.
به‌رپرسێكی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، كه به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا ده‌گاته ئه‌و بڕه‌ی كه ئۆپیك بۆی دیاریكردوون.
جێی ئاماژه‌یه، وڵاتانی ئۆپیك و روسیا و هاوپه‌یمان له رۆژی 6 ی حوزه‌یراندا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دابه‌زاندنی بڕی به‌رهه‌می نه‌وت هه‌تاوه‌كو كۆتایی مانگی ته‌مووز درێژبكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دایه كه عێراق و وڵاتانی ئۆپیك پلاس له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌نجامیاندابوو، عیراق پابه‌ند ده‌كات به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان.
عیراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لۆك ئۆیلی روسی رێككه‌وت كه له 13 ی حوزه‌یرانه‌وه رۆژانه بڕی 50 هه‌زار به‌رمیلی تر كه‌مبكاته‌وه‌و بڕی به‌رهه‌می نه‌وت له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه 2 بۆ 275 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه دابه‌زێنێت.
پێشتریش كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ له‌مانگی ئایاری رابردوودا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رۆژانه بڕی 70 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌مكرده‌وه، له‌مانگی نیسانی رابردووش‌دا بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه‌ی ئه‌و كێڵگه‌یه 395 هه‌زار به‌رمیل بووه.
عیراق داواشی له‌كۆمپانیای بی بی كردووه رۆژانه به‌رهه‌می نه‌وت له كێڵگه‌ی رومێله به‌بڕی 140 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبكاته‌وه، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌گاته 1.4 ملیۆن – 1.45ملیۆن به‌رمیل.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه كه رۆژانه بڕی 70 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وت له‌كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 1 كه‌مبكاته‌وه و له‌مانگی حوزه‌یراندا بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه كه‌مبكاته‌وه بۆ 350 هه‌زار به‌رمیل.
پێشتریش كۆمپانیای ناوبراو له‌مانگی ئایاری رابردوودا رۆژانه بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌مكرده‌وه، بڕی رۆژانه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌و مانگه‌دا گه‌یشته 420 هه‌زار به‌رمیل.هه‌روه‌ها پێشتر وڵاتانی ئۆپیك پلاس داوایان له‌عیراق و نه‌یجیریا كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا پابه‌ند نه‌بوون به‌و بڕه‌ی بۆیان دیاریكرابوو، بڕێكی زیاتریان به‌رهه‌مهێنابوو، ده‌بێت له‌مانگی ته‌مووزه‌وه تا مانگی ئه‌یلول بڕێكی تر له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
