سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو: ده‌سه‌ڵاتداران وایانكردووه فه‌رمانبه‌ران ناچاربن داواى گواستنه‌وه‌ى موچه‌کانیان بکه‌ن بۆسه‌ر عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كارێكى وایانكردووه فه‌رمانبه‌ران ناچاربن ئاوات به‌وه بخوازن كه مووچه‌كانیان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تى عێراق.
مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له نووسینێكدا كه له په‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند "زۆر به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌ستی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی تاكی كوردیان بۆ ئاستێك هێناوه‌ته خواره‌وه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و قۆرغكاری و حوكمڕانیی نادروسته‌وه، فه‌رمانبه‌ران ناچار بكه‌یت داوا بكه‌ن راژه‌كانیان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا".
باسى له‌وه‌شكردووه "چ خه‌تایه‌كی گه‌وره‌یه هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانت ئاوا زه‌لیل و ناچاربكه‌یت، له دوای مێژوویه‌كی دوور و درێژ له خه‌بات و خوێن و ئه‌نفال و كیمیاباران".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵات، دابینكردنی بژێوی و مووچه و خزمه‌تگوزارییه".
