هاوڵاتى وەزیری تەندروستی رایگەیاند بە بڕیاری مەسرور بارزانی بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی لە سنووری قەزای پێنجوێن تەرخانكرا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا . سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 17حوزه‌یرانى 2020 رایگەیاند " لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 150 ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ قەزای پێنجوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19". بەھۆی ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان لەو سنوورە، پێشتر یەكەی ئیداری و تەندروستی پێنجوێن داوایان لە وەزیری تەندروستی كردبوو، بۆ دابینكردنی ئامێر و پێداویستیە پزیشكییەكان ھاوكارییان بكرێت.
شاناز حه‌سه‌ن کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچە و دابیننەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان مانگرتن لە کارەکانیان راگەیاند. ره‌نجه ئه‌بوبه‌کر کارمه‌ندێکى هاتوچۆیى سلێمانیه و بۆ هاوڵاتى باس له‌وه ده‌کات بۆ داواکردنى موچه که‌یه‌کێکه له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى خۆیان مانیان گرتووه وتى" ناتوانن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین له‌کارکردن، چونکه بێ پاره هیچ ناکرێت، ئێمه‌ش کرێچین و ماڵ و منداڵمان هه‌یه". ئه‌م کارمه‌نده دوو منداڵى هه‌یه و له‌خانووى کرێدا ده‌ژى، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" کرێى 4 مانگ قه‌رزدارم، هه‌موو ده‌قه‌یه‌ک خاوه‌ن ماڵه‌که ده‌بینم مردنم خۆشتره". ره‌نجه ئه‌بوبه‌کر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه " له‌م قۆناغه‌دا بێهیوا بوین له‌وه‌رگرتنى موچه‌کانمان بۆیه په‌نامان بۆ مانگرتن بردووه". هاوکات کارمه‌ندێکى دیکه‌ش سه‌ختى ژیانى خۆى گیرایه‌وه وتى" من ته‌مه‌نێکم هه‌یه و کارمه‌ندى هاتوچۆم دوو ساڵى تر خانه‌نشین ده‌کرێم له‌کاتێکدا کریچیم و دووم منداڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم هه‌یه، حکومه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌ى بیرى لێنه‌کاته‌وه ژیانى ئێمه‌یه". عومه‌ر یوسف، ته‌مه‌ن 56ساڵ، خاوه‌نى چوار منداڵه و کریچییه، له‌به‌ر ده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى مانیگرتبوو وتى" به‌داخه‌وه ئه‌م کاره‌م پێ خۆش نیه چونکه ده‌بینم خه‌ڵکانێک که وه‌ک ئێمه هه‌زاران کێشه‌یان هه‌یه هاتون تا مامه‌ڵه‌کانیان بۆ به‌رێکه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌تاو بێ معاشى توانا‌مان نه‌ماوه". جه‌ختى لوه‌ه‌کرده‌وه"پێویسته حکومه‌ت پلانى هه‌بێت تا هه‌موو مانگێک ئه‌مه رونه‌دات و ماوه‌ى 30رۆژ جارێک موچه وه‌ک مافى خۆمان بداه‌ته موچه‌خۆران". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى له‌دوو به‌رپرسى ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى مانگرتنى کارمه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سلیمانى دواى چاوه‌روانیه‌کى زۆر بووه له‌وه‌ى موچه دابه‌ش بکرێت. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که له‌و 400ملیاره‌ى له به‌غداوه بۆ موچه هاتووه 220 ملیارى ماوه‌ته‌وه به‌ڵام تائێستا حکومه‌ت هیچ پلانێکى بۆ دابه‌شکردنى موچه نییه، سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شى وت تاکو ئیستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسى نه‌هاتۆته سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دواکه‌وتنىم وچه بکات کارمه‌ندانى توشى بێ‌ئومێدى کردووه بۆیه مانگرتنه‌که‌یان هاوشێوه‌ى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ى موچه وه‌رده‌گرن. مانگرتنى ئه‌مرۆى کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى دواى گردبونه‌وه‌که‌ى دوێنێ به‌شێک له کارمه‌ندان بوو له‌به‌ر ده‌رکى سه‌راى سلێمانى. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه مانگرتنى کارمه‌ندانى هاتوچۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سلێمانى هاوشێوه‌ى ته‌ندروستیه که دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا مانگلاتنیان راگه‌یاند. هاوکات مسته‌فا کازمى سه‌رۆزوه‌زیرانى نوێى عێراق 400ملیارى بۆ موچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد، که له‌دواى ناردنى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵا,کرده‌وه و رایگه‌یاند ته‌نیا 220ملیارى ماوه‌ته‌وه و برى زیاتر له 130ملیارى دراوه‌ته‌وه له قه‌رزى کۆمپانیا و بازرگانه‌کان که بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى پێشوو قه‌رزى کردووه.
هاوڵاتى ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان بۆ دوو هەزار کەس لە یەک رۆژدا بەرزبووەوە، بەمەش کۆی گشتی ئەوانەی بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە نزیک بووەوە لە 12 هەزار کەس. زیادبوونی ئەو ژمارەیە بەشێکی بۆ پێداچوونەوەیە بە ئامارەکانی شاری مۆمبای، کە دوای تێبینیکردنی چەند هەڵەیەک، پێداچوونەوە کرا و 832 حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان زیادکران، هەروەها رەوشی تەندروستی لە نیودەلهی پایتەختیش خراپتر بووە و لەماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا، 400 حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە. هەرچەندە ژمارەی گیانلەدەستان بە کۆرۆنا لە هیندستان نزیک دەبێتەوە لە 12 هەزار کەس، بەڵام بەراورد بە ئاماری وڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەو ژمارەیە ئەوەندە بەرز نییە. بەهۆی رەوشی ئابووری، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە سەرەتای مانگی حوزەیران بڕیاریدا رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ کەمبکاتەوە، کە لە کۆتایی مانگی ئازارەوە بۆ رێگری لە تەشەنەسەندی ڤایرۆسەکە سەپێنرابوون. بەڵام کەمکردنەوەی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ، لە حاڵەتێکدا کرا، کە ڤایرۆسەکە لە بڵاوبوونەوەدا بوو، بەجۆرێک وای لێهاتووە رۆژانە 11 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هیندستان تۆماردەکرێت و هەتاوەکو ئێستاش ژمارەی تووشبووان زیاترە لە 350 هەزار کەس. لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون و گیانلەدەستدان، شارەزایانی تەندروستی لە هیندستان دەڵێن، هێشتا پەتاکە نەگەیشتووەتە لووتکەی چالاکبوونی لە هیندستان و پێشبینی دەکەن رەوشەکە خراپتر بێت.
هاوڵاتى هێزی كۆماندۆی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "چنگی پڵنگ" له‌شكركێشییان له‌دژی په‌كه‌كه كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی حه‌فتانین له پارێزگای دهۆك، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپراسیۆنی "چڕنوكی هه‌ڵۆ" دێت كه رۆژی دووشه‌ممه كردیه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم. بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی زەمینی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی هەفتانین لە دهۆک دەستپێکرد و هێزێکی زۆری لە ناوچەکە دابەزاندووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ دەستیپێکرد"، هێزی کۆماندۆی تورکی لە ناوچەی حەفتانینن لە دهۆک دابەزیوون. بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئۆپراسیۆنەکە "بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار" بەڕێوەدەچێت. ئەوەش دوای ئەوە دێت دووشەممەی ڕابردوو تورکیا بە فڕۆکە لە پێنج ناوچەی هەرێمی کوردستان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پەکەکە و بۆردومانێکی خەستی کرد لەو ناوچانە.
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و رێکخستنی خەرجییەکان، بایۆمەتری و هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تاوتوێ دەکات. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە 17 حوزەیرانی 2020 كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات. باسی لەوەشکرد، چەند بابەتی گرنگی وەك رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەكە دەبن.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ رایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵ "هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی راستکردنەوەی بڕیارێکی هەڵە ونایاسایی و نەگونجاو" کە لەگەڵ دۆخی ئێستای هاوڵاتیاندا ناگونجێت، و ده‌ڵێت" سوپاسی هاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ده‌که‌ین چونکه ئه‌م بریاره هه‌نگاوێکه بۆ گێرانه‌وه‌ى شکۆ بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان". ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر هه‌نگاوێكه به ئاڕاسته‌ی درووست و راستكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی هه‌ڵه و نایاسایی و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخی نه‌خوازراوی خه‌ڵكی كوردستان كه له‌چه‌ند قه‌یرانێكی قورس‌دا ده‌ژین". ئەوەش هاتوە، كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پشتگیری هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كوردستان دەكات بۆ ئه‌و بڕیاره، ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ سه‌رۆك و په‌رله‌مانی كوردستان. رۆژی یەکشەممە رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ژماره چواری رۆژی حه‌وتی ئایاری رابردووی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌کات که له په‌تاى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه، له رێى به‌خشینى پلازماوه بچن به هاناى ئه‌و تووشبووانه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى په‌یامێکى بلاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ى به‌خۆشحاڵییه‌وه؛ چاکبوونه‌ته‌وه.. ئازیزان.. دۆخى ته‌ندروستیى ژماره‌یه‌ک له هاونیشتمانیه‌کانتان، که‌سوکارو ئازیزانتان، به‌هۆى گیرۆده‌بوونیان به په‌تاى کۆرۆناوه، له بارێکى مه‌ترسیداردان، ژیانیان پێویستى به هه‌ڵمه‌ت و هه‌ناسه‌و هه‌نگاوى ژیرانه‌و مه‌ردانه‌و خۆنه‌ویستانه‌و دڵسۆزانه‌ى ئێوه هه‌یه، داواخوازین به‌شداریبکه‌ن له به‌خشینى پلازماى خوێن بۆئه‌وه‌ى به ویژدانێکى ئاسوده‌وه به‌شداریبکه‌ن له ژیاندنه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تیدا. پارێزگاى سلێمانى جگه‌له‌وه‌ى بۆ مێژووى ئه‌م نیشتمانه ناوى به‌ڕێزتان (له لیستى گه‌شى ژیاندنه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تیدا) تۆمارده‌کات، ئاماده‌یه خه‌ڵاتى هه‌رکه‌سێکیش بکات، که ده‌ستپێشخه‌ریى له به‌خشینى پلازماى خوێندا ده‌کات. ژیان چاوه‌ڕێتانه.. د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی ١٦/ ٦/ ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختده‌کاته‌وه له دانیشتن و بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر چه‌ند پێشێلکارییه‌کى یاسایى کراوه، بۆیه بڕیاره‌که‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به پێى ده‌قى بڕیاره‌که‌ى د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان که مێژووى 14ى ئه‌م مانگه‌ى له‌سه‌ره‌و بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، ئاماژه به‌وه کراوه که له دانیشتنه‌که‌ى 7ى ئایارى رابردوودا بڕگه‌کانى سێهه‌م، یازده‌هه‌م و دوازده‌هه‌مى مادده‌ى 18، بڕگه‌ى یه‌که‌مى مادده‌ى 19، بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى 47 و بڕگه‌ى چواره‌م له مادده‌ى 48ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێشێل کراون. بۆیه بڕیارى دا بڕیارى ژماره 4ى ساڵى 2020 که له دانیشتنى رۆژى 7ى ئایارى 2020 په‌سه‌ندکرابوو، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌مه له‌کاتێ:دایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌وه‌ڵامێکدا بۆ بڕیاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، هه‌ریه‌ک له هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان‌و مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن:" بڕیاره‌که‌ت هیچ به‌هایه‌کى نییه". ئه‌مڕۆ 16ى حوزه‌یرانى 2020 له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له 10 خاڵ پێکهاتوه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه، "ئێمه ئه‌و بڕیاره به‌رایه‌کى که‌سى تاک لایه‌نه‌ى داده‌نێین که هیچ بنه‌مایه‌ک‌و به‌هایه‌کى یاسایى نیه."
هاوڵاتى له‌وه‌ڵامێکدا بۆ بڕیاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، هه‌ریه‌ک له هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان‌و مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن:" بڕیاره‌که‌ت هیچ به‌هایه‌کى نییه". ئه‌مڕۆ 16ى حوزه‌یرانى 2020 له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له 10 خاڵ پێکهاتوه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه، "ئێمه ئه‌و بڕیاره به‌رایه‌کى که‌سى تاک لایه‌نه‌ى داده‌نێین که هیچ بنه‌مایه‌ک‌و به‌هایه‌کى یاسایى نیه." جێگر‌و سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که بڕیارى ته‌شریعى ژماره (4)ى رێکه‌وتى 2020/5/7 ته‌نها به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێری رابردودا 182 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناو پێنج حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه. ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که: ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١١٢) 1. که‌ره‌نتین: (٤٨ هاوڵاتى نوێ له که‌ره‌نتین) ١١٣٤ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٣٦ شوێنى جیاواز (٢٣٨ هه‌ولێر)، (٩ سلێمانی)، (٨٨٧ دهۆک). 2. پشکنین: (١٩٧٠ پشکنینى نوێ) (٦٤٧ هه‌ولێر)، (٦١١ سلێمانی)، (٤٦٦ دهۆک)، (١٣٦ گه‌رمیان)، (١١٠ ڕاپه‌ڕین). 3. تووشبوو: (١٨٢ تووشبووى نوێ) (٣٠ هه‌ولێر) (١٠٧ سلێمانی، ٤ گه‌رمیان، ٤١ ڕاپه‌ڕین) 4. چاکبوون: (٦٨ چاکبوون) (٣٨ هه‌ولێر) (٢١ گه‌رمیان) (٩ دهۆک) 5. مردن: (٥ مردن) (٥ سلێمانی) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین ١٥١٦٣ هاوڵاتی، (١٤٠٢٩ ده‌رچوو) پشکنین ١٠٨٠٠١ (٥٢١٥٦ هه‌ولێر، ٣١٦٣٤ سلێمانی، ٢٣٤٩٦ دهۆک، ٧١٥ هه‌له‌بجه ) تووشبوون ٢٦٥٥ (٧١٨ هه‌ولێر، ١٧٥٤ سلێمانی، ١٣٥ دهۆک، ٤٨ هه‌له‌بجه ) چاکبوون ١١٠٤ (٣٥٤ هه‌ولێر،٦٤٠ سلێمانی، ٨٨ دهۆک، ٢٢ هه‌له‌بجه ) مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ١٤٩٢ (٣٥٧ هه‌ولێر، ١٠٦٢ سلێمانی، ٤٧ دهۆک، ٢٦ هه‌له‌بجه ) مردن ٥٩ (٧ هه‌ولێر، ٥٢ سلێمانی) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١٦ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى به‌رپرسانى شارى په‌ککینى پایته‌ختى چین، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڕیارێکى نوێیان ده‌رکرد و ده‌رگاى خوێندنگه‌کانیان داخسته‌وه به‌هۆى تۆمارکردنى 106 که‌سى نوێى به ڤایرۆسه‌که. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2020 به‌هۆى دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له چین به‌تایبه‌ت له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى په‌ککینى پایته‌خت، به‌رپرسانى شاره‌که بڕیاریاندا ده‌رگاى خوێندنگه‌کان به‌ڕووى خوێندکاراندا دابخه‌نه‌وه. له ماوه‌ى ته‌نها پێنج رۆژدا 106 که‌سى دیکه وه‌ک تووشبووى کۆرۆنا تۆمارکراوه‌و تائێستا لایه‌نه ته‌ندروستییه‌کانى چین پشکنینیان بۆ هه‌زاران که‌س کردووه و ده‌یانه‌وێت دووباره ڤایرۆسه‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه. سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له چین و له شارى ووهانه‌وه ده‌ستیپێکرد، دواتر به وڵاتانى جیهاندا بڵاوبووه‌وه، له چین زیاترله 86 هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و هه‌زارانى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئارا ئیبراهیم به‌هۆى نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنى موچه‌کانیان پۆلیسى هاوتوچۆى ڕێکخستنى شه‌قامه‌کانى سلێمانى مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ده‌ڵێت:" به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه‌یه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى ئه‌و پۆلیسانه‌ى که ئه‌رکیان ڕێخستنى هاتوچۆیه له ناوشار و شه‌قامه‌کانى سلێمانى مانگرتنیان ده‌ستپێکردو له‌به‌رده‌رکى سه‌را که کارى هاتوچۆى تیادا ڕێکده‌خرێت کۆبونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن. کاروان، وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه داواکارییه‌که بۆ موچه‌یه، وتیشى:" له کاتژمێره‌کانى داهاتوودا قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌که‌ین".
هاوڵاتى دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا2% به‌رزبونه‌وه‌ى تۆۆمار کردووه. ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 40 دۆلار‌و 58 سه‌نت له بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(تاکساس) به 37 دۆلار‌و 85سه‌نت له بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه. شاره‌زایانى بازارى نه‌وتى خاو هۆکارى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 2% بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌س به‌رده‌وامن له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌یان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى رۆژانه‌ى 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
هاوڵاتى له‌جێگه‌ى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بریکاره‌که‌ى بانگهێشتى فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى تورکیاى له‌به‌غدا کردوه و ئیدانه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و خاک و ئاسمانى عێراقى کردووه و نامه‌یه‌کى ناڕه‌زایه‌تیشى ئاڕاسته‌ى ئه‌نقه‌ره کردووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌هۆى بۆردومانه‌کانى باکورى عێراق و دروستکردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى ناوچه سنوریه‌کان، فاتح یه‌ڵدز بانگهێشتکراوه و له‌لایه‌ن عه‌بدولکه‌ریم هاشم، بریکارى پێشکه‌وتوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشوازى لێکراوه و ئیدانه‌ى پێشێلکاریه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کردوه که به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى و خاک و ئاسمانى عێراق ئه‌نجامیداوه. فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له‌سه‌ر پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان. عه‌بدولکه‌ریم هاشم بریکارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندووه که تورکیا سه‌رپێچى له‌رێککه‌وتننامه و بنه‌ماى یاساکانى نێوده‌وڵه‌تى و په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و رێزگرتنى هاوبه‌شى نێوانیان کردوه. هه‌روه‌ها داواشیکردووه کرده‌وه سه‌ربازیه‌کانى له‌خاکى عێراق رابگرێت و ئاماده‌یى حکومه‌تیشى نیشانداوه بۆ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه سنوریه‌کان بپارێزن به‌جۆرێک به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردو وڵات له‌به‌رچاو بگرن. هاوکات، بریکارى پێشکه‌وى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواشى له باڵیۆزى تورکیا کردوه، رێکارى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى عێراق و رێگرى له‌هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کى دیکه‌ى له‌و شێوه‌یه له‌داهاتودا بکه‌ن. خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاندبوو، له پڕۆسه‌ى چنگى هه‌ڵۆى سه‌ربازى که شه‌وى دوشه‌ممه بۆ سه‌ر پێگه و باره‌گاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له شه‌نگال و مه‌خمور و قه‌ندیل ئه‌نجامیاندا سه‌رکه‌وتو بوون. کاتژمێر 12:00ى شه‌وى 14ى ئه‌م مانگه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ناوه‌ند و ده‌وروبه‌رى کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید رۆسته‌م جودى له مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستانیان بۆردومان کرد، به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بوو. لاى خۆیانه‌وه هه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندوه، "تورکیا له‌ڕێگاى هێرشى بۆسه‌ر کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمورى وه‌ک هێرش بۆسه‌ر په‌که‌که ڕاگه‌یاندوه، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک به به‌پێچه‌وانه نیشاندانى ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر هێزه‌کانى پاراستنى گه‌لى سڤیلى ئه‌م خاکه، هه‌وڵیدا که کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى بشارێته‌وه". باسى له‌وه‌شکردوه، "به هێرش بۆ سه‌ر کامپى مه‌خمور که له زوڵمى ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌ڵهاتون و هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵکى ئێزدى له شه‌نگال که دژى داعش به‌رخۆدانیان کرد، تورکیا جارێکى دیکه ڕ‌وى ڕاستیى و بکوژیى خۆى نیشاندا و هیچ جیاوازییه‌کى له‌گه‌ڵ زیهنییه‌تى داعش نییه".
ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه شه‌قامێکیان داخست و گردبونه‌وه ئارا ئیبراهیم ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه له سنورى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین گردبونه‌وه‌یه‌کى ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌یه‌ک شه‌قامێکى سه‌ره‌گیان داخست. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2020، ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى گردبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و رێگه‌ى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى چوارقوڕنه- رانیه‌یان داخست. یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه که نه‌یوست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ماوه‌یه‌کى زۆره موچه‌یان دواکه‌وتووه، وتیشى:" هه‌ندێک گرفتى دیکه‌مان هه‌بووه‌و به‌ڵێنیانداوه بۆمان چاره‌سه‌ر بکه‌ن". هه‌روه‌ها به‌رپرسێکى سه‌ربازى که نه‌ویست ناوى بهێندرێت ورده‌کارى گردبونه‌وه‌که‌ى بۆ هاوڵاتى روونکرده‌وه‌و وتى:" گردبونه‌وه‌که بۆ موچه نه‌بووه". وتیشى:" به‌پێى یاساى نوێى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فه‌وجه‌کان له‌چواره‌وه ده‌بنه سێ فه‌وج، ئێمه‌ش وه‌ک لیواى 11 فه‌وجێکمان لێ زیاده‌و گواستوماننه‌ته‌وه بۆ لیواى 16، به‌ڵام ئه‌و گردبونه‌وه‌یه 15 پێشمه‌رگه ئه‌نجامیانداوه‌و داوایان کردووه که له لیواى 11دا بمێننه‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ته‌نها 10 خوله‌ک شه‌قه‌مه‌که‌یان داخستووه‌و دواى ئه‌وه‌ى قسه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون رێگاکه‌یان کردووه‌ته‌وه‌و "هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌یان ده‌ده‌ین، ئه‌وانه خه‌ڵکى خۆمانن".