کۆمه‌ڵ: سوپاسى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌که‌ین

"ئه‌م بریاره‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ى شکۆ بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان"

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ رایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵ "هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی راستکردنەوەی بڕیارێکی هەڵە  ونایاسایی و نەگونجاو" کە لەگەڵ دۆخی ئێستای هاوڵاتیاندا ناگونجێت، و ده‌ڵێت" سوپاسی هاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ده‌که‌ین چونکه‌ ئه‌م بریاره‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ى شکۆ بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان".

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە،  "بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر هه‌نگاوێكه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی درووست و راستكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی هه‌ڵه‌ و نایاسایی و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخی نه‌خوازراوی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ له‌چه‌ند قه‌یرانێكی قورسدا ده‌ژین".

ئەوەش هاتوە، كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پشتگیری هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كوردستان دەكات بۆ ئه‌و بڕیاره‌، ئه‌م بڕیاره‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ سه‌رۆك و په‌رله‌مانی كوردستان.

رۆژی یەکشەممە رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ژماره‌ چواری رۆژی حه‌وتی ئایاری رابردووی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار