نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری ماف و ئازادییەکان دەبین

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاترياركى كه‌نيسه‌ى رۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له‌ مه‌ترانه‌كانى ئه‌و كه‌نيسه‌يه‌ له‌ كوردستان، عێراق و جيهان کۆبووەوە و دۆخی کەنیسەکە و پەیڕەوانی تاوتوێ کرا. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، هەمیشە پارێزەری ماف و ئازادییەکانی هەمووان دەبن.
 
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی ئەیلوولی 2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له‌ پاتريارك مار ئاوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى رۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له‌ مه‌ترانه‌كانى ئه‌و كه‌نيسه‌يه‌ له‌ كوردستان، عێراق و جيهان كرد.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى كه‌نيسه‌ى رۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و په‌يڕه‌وانى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان تاوتوێ كرا؛ هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌سه‌ر ره‌وشى پێكهاته‌ ئايينييه‌كان، ئازادييه‌كان و به‌تايبه‌تى ئازاديى ئايينى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
 
دەفى ڕاگەیەندراوەکە..
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/9/29، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له‌ مه‌ترانه‌كانى ئه‌و كه‌نيسه‌يه‌ له‌ كوردستان و عێراق و جيهان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و په‌يڕه‌وانى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشى پێكهاته‌ ئايينييه‌كان، ئازادييه‌كان و به‌تايبه‌تى ئازاديى ئايينى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا باسى له‌ كۆنفرانسى‌ یادی 1700 ساڵەی (کۆمەڵەی نیقییە) كرد كه‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوو له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها هه‌ر يه‌كێك له‌ مه‌ترانه‌كان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كه‌نيسه‌كه‌يان له‌ وڵاتانى جيهان خسته‌ ڕوو و ستايشى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى له‌ هه‌ولێر، سوپاسى كردن كه‌ ساڵانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كار و به‌رنامه‌كه‌ياندا، ژماره‌يه‌ك له‌ گه‌نجانى هه‌نده‌ران، بۆ سه‌ردان و ئاشنابوون به‌ وڵات‌ و كولتووره‌كه‌يان ده‌هێننه‌وه‌ كوردستان.

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى لەنێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات و هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت.

خستنه‌ڕووى چه‌ندين ديد و سه‌رنجى جيا ده‌رباره‌ى ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار