بانگه‌وازێکى به‌په‌له له پارێزگارى سلێمانییه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌کات که له په‌تاى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه، له رێى به‌خشینى پلازماوه بچن به هاناى ئه‌و تووشبووانه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى په‌یامێکى بلاوکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ى به‌خۆشحاڵییه‌وه؛ چاکبوونه‌ته‌وه..
ئازیزان..
دۆخى ته‌ندروستیى ژماره‌یه‌ک له هاونیشتمانیه‌کانتان، که‌سوکارو ئازیزانتان، به‌هۆى گیرۆده‌بوونیان به په‌تاى کۆرۆناوه، له بارێکى مه‌ترسیداردان، ژیانیان پێویستى به هه‌ڵمه‌ت و هه‌ناسه‌و هه‌نگاوى ژیرانه‌و مه‌ردانه‌و خۆنه‌ویستانه‌و دڵسۆزانه‌ى ئێوه هه‌یه، داواخوازین به‌شداریبکه‌ن له به‌خشینى پلازماى خوێن بۆئه‌وه‌ى به ویژدانێکى ئاسوده‌وه به‌شداریبکه‌ن له ژیاندنه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تیدا.
پارێزگاى سلێمانى جگه‌له‌وه‌ى بۆ مێژووى ئه‌م نیشتمانه ناوى به‌ڕێزتان (له لیستى گه‌شى ژیاندنه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تیدا) تۆمارده‌کات، ئاماده‌یه خه‌ڵاتى هه‌رکه‌سێکیش بکات، که ده‌ستپێشخه‌ریى له به‌خشینى پلازماى خوێندا ده‌کات.
ژیان چاوه‌ڕێتانه..
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
پارێزگارى سلێمانی
١٦/ ٦/ ٢٠٢٠
