جوتیار عادل: ئەنجومەنی وەزیران رێکخستنی خەرجییەکان و سیستمى بایۆمەتری تاوتوێ دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و رێکخستنی خەرجییەکان، بایۆمەتری و هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تاوتوێ دەکات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە 17 حوزەیرانی 2020 كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات.

باسی لەوەشکرد، چەند بابەتی گرنگی وەك رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەكە دەبن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار