هاوڵاتى دادگای دەستوری بنەڕەتی توركیا رایگەیاند زیندانیكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نایاساییەو مافەكانی پێشێلكراون و وەزارەتی دادیشی بەپێدانی 50 هەزار لیرە بە دەمیرتاش وەك قەرەبوو سزاداو ، بەڵام دەوڵەتی توركیا ئامادە نییە دەمیرتاش ئازاد بكات. دادگای دەستووری بنەڕەتی دەوڵەتی توركیا لەسەر سكاڵای سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە بڕیاریداو پارێزەرانی دەمیرتاش رایانگەیاند: بەهۆی ئەوەی مافی كەسایەتی و ئازادیی دەمیرتاش پێشێلكراوە لەدادگای دەستووری بنەڕەتی سكاڵایان تۆمار كردبوو. دادگای دەستوری بنەڕەتی توركیا بەگشتی لەبارەی سكاڵاكانی دەمیرتاش و پارێززەرانی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ و ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ و ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ و ١١ كانونی یەكەمی ٢٠١٨ بڕیاریدا. دادگاكە بڕیاری لەبارەی بڕیارەكانی قۆناغەكانی دادگایكردن و زیندانیكردنی دەمیرتاش و تێكەڵكردنی دۆسیەكان و بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاداوە. دادگاكە رایگەیاند: زیندانیكردنی دەمیرتاش بەپێی خاڵی ١٩ی دەستووری بنەڕەتی توركیا پێشێلكارییەو بڕیاریدا وەزارەتی دادی توركیا بە بڕی ٥٠ هەزار لیرە سزا بدات، كە ئەو بڕە وەك قەرەبوو بە دەمیرتاش بدرێت، ئەو بڕیارەش بۆ ١٩هەمین لقی دادگای سزا قورسەكان و وەزارەتی داد دەنێردرێت. سەرباری ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاو بەپێی بڕیاری دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا مافەكانی دەمیرتاش پێشێلكراون و زیندانیكردنەكەی نایاسایی و دەوڵەتی توركیا بەو هۆیەوە سزا دراوە، بەڵام دەوڵەتی توركیا ئامادە نییە دەمیرتاش ئازاد بكات.
هاوڵاتى ئەندامێکى یه‌کێتى لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند دەبێت سلێمانی ماددەی ١١٩ ی دەستوری عیراق جێبەجێبکات، کەبریتیە لەدروستکردنی ھەرێمێ سلێمانی بەتەنیشت ھەرێمی ھەولێرەوە. ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 له وتارێکدا له‌ژێر ناونیشانى "شەرعیەتی ھەرێمی سلێمانی" له لاپه‌ڕى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه و رایگه‌یاند" دیوانی چاودێری دارایی عیراق داوای زۆر دۆسیەو داھاتی نەوت و ناوخۆ لەحکومەتی ھەرێم دەکات، لەئەگەری ڕودانی ڕێککەوتنی لەوجۆرە لامەرکەزی ئیداری و دارایی بەبێ داھاتی نەوت و ناوخۆ سودێکی ئەوتۆی نامێنی و دەبێت سلێمانی ماددەی ١١٩ ی دەستوری عیراق جێبەجێبکات، کەبریتیە لەدروستکردنی ھەرێمێ سلێمانی بەتەنیشت ھەرێمی ھەولێرەوە، ھەروەک چۆن حکومەتی ھەرێم داوای جێبەجێکردنی دەستور لەبەغدا دەکات". نوسیویشیه‌تى" پاڵنەری سەرەکی ئەم داوایە ، دۆزینەوەی دەرچەیە بۆ دەربازبون لەدۆخی خراپی ئابووری و بژێوی موچەخۆران و خەڵک، دابینکردنەوەی مووچەی مانگانەو بوژاندنەوەی خزمەتگوزاریە، میللەت لەدەرەوەی بارەگاکانی حکومەت دەکوڵێت و تەحەمولی نەماوەو وەڕس بووەو مافی خۆشیەتی، حەوسەڵەی ناڕاستی پیاوە کەشخەکانی سەرتەلەفزیۆن و ھۆڵی کۆبونەوەکانی نەماوە، ھەروەک لەھەموو ئەو پیاوە بێدەنگانەش توڕەیە کەلەکاتی ھەڵبژاردندا لەدەرگای دەدەن، زۆربەی خەڵک بەدوای خۆشگوزەرانیەوەیە نەک شیعارات". ده‌قى وتاره‌که‌ى:. شەرعیەتی ھەرێمی سلێمانی ١/ حەوت ساڵی ڕابردوو دوو ھەوڵی سیاسی و ئابووری ھەبون بۆ پچڕان لەبەغدا، سەرەنجام ھەوڵە ئابووریەکە (ئابووری سەربەخۆ) ھەوڵە سیاسیەکە (ڕیفراندۆم) شکستیان ھێنا‌و ئەنجامەکەی وەرگرتنی دەیان پۆست لەعیراق و موحتاجبونی دەستی بەغدابوو ، بەبێ ئەوان حکومەتی ھەرێم تەنھا یەک موچەی تەواوەتی پێنەدراوە. ٢/لەدوای ھاتنەوەی ھەواڵ لەبەغداو نوسراوەکەی دیوانی چاودێری دارایی عیراق کەداوای زۆر دۆسیەو داھاتی نەوت و ناوخۆ لەحکومەتی ھەرێم دەکات، لەئەگەری ڕودانی ڕێککەوتنی لەوجۆرە لامەرکەزی ئیداری و دارایی بەبێ داھاتی نەوت و ناوخۆ سودێکی ئەوتۆی نامێنی و دەبێت سلێمانی ماددەی ١١٩ ی دەستوری عیراق جێبەجێبکات، کەبریتیە لەدروستکردنی ھەرێمێ سلێمانی بەتەنیشت ھەرێمی ھەولێرەوە، ھەروەک چۆن حکومەتی ھەرێم داوای جێبەجێکردنی دەستور لەبەغدا دەکات، ئێمەش لەداوای دەستوریی زیاترمان نەوتووە، لەنوسینەوەی دەستوری عیراقیشدا بەڕێزان (مام جەلال و کاک نەوشیروان و کاک مەسعود) بەشدارو ڕەزامەندبون (بەماددەی ١١٩ ەشەوە) سەرەنجام زۆرینەی زۆری خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەنگیان پێداوە. ٣/ ئێمە دوای سێ دەیە لەحوکمڕانیەکی ناسەرکەوتوو داوای مۆدێلێکی دیکە لەبەڕێوەبردن دەکەین، نەشەڕی براکوژی نە دوئیدارەییەکەی نەوەدەکانە، بەڵکو دوو ھەرێم وەک دوو برای تەباو ماڵ جیاواز بەڵام خاوەن خۆبەڕێوەبەری جیاواز وەک ھەموو مۆدێلە سەرکەوتوەکانی جیھان، نەیەکێتی واز لەجەماوەر و بارەگاو پێگەوە گۆڕی شەھیدەکانی دەھێنێت لەھەولێرو دھۆک نەپارتی لێرە واز لەوانە دەھێنێت، ھیچ حزبێک لەھیچ شوێنێکی دیکە قەدەغەو قاچاغ نابێت و ھەرکەس لەشوێنی خۆی بەردەوام دەبێت لەچالاکی سیاسی خۆی، بەڵام دوو ھەرێم و بەڕێوەبرنی جیاوازمان پێویستە، ھەروەک چۆن ئێستا ھەموو حزبەکان لەبەغداو کەرکوک و خانەقین کەلەدەرەوەی ھەرێمی کوردستانیشە ھەن و خاوەن پێگەو چالاکی مەدەنی و سیاسین، دەیان نمونەمان ھەیە کە سلێمانی لای حکومەتی ھەرێم وەک کوڕی دایکێکی جیاواز تەماشا دەکرێت. ٤/ ئێستا کەپاشەکەوتی موچە تەپەی پێی دێت، ھەرێمی سلێمانی ئاسانتر لەگەڵ بەغدا دەتوانێت لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران و ڕادەستکردنی سامانی سروشتی ڕێکبەکەوێت و گیرۆدەی گرێبەستی ھیچ وڵاتێک نییە، وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکرێت ھەرواش مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی سلێمانی دەکرێت نەک وەک ئەوەی دەڵێن دەچنەوە سەربەغدا! مەگەر ئێستا ھەرێمی کوردستان سەربەکوێیە؟ بێگومان سەربە بەغدایە و لاوازانەش چاوی لەدەستیەتی. ٥/ پاڵنەری سەرەکی ئەم داوایە ، دۆزینەوەی دەرچەیە بۆ دەربازبون لەدۆخی خراپی ئابووری و بژێوی موچەخۆران و خەڵک، دابینکردنەوەی مووچەی مانگانەو بوژاندنەوەی خزمەتگوزاریە، میللەت لەدەرەوەی بارەگاکانی حکومەت دەکوڵێت و تەحەمولی نەماوەو وەڕس بووەو مافی خۆشیەتی، حەوسەڵەی ناڕاستی پیاوە کەشخەکانی سەرتەلەفزیۆن و ھۆڵی کۆبونەوەکانی نەماوە، ھەروەک لەھەموو ئەو پیاوە بێدەنگانەش توڕەیە کەلەکاتی ھەڵبژاردندا لەدەرگای دەدەن، زۆربەی خەڵک بەدوای خۆشگوزەرانیەوەیە نەک شیعارات، ھەواڵێکی گوزەرانی شەھیدان بپرسن کەزو زو بەباسی خوێنی ئاڵیان شەرعیەت بەخۆتان دەدەن. مەرجی سەرکەوتنی ھەرێمی سلێمانی ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغداو ڕەخساندی دەرفەتی فرەیییە لەبەڕێوەبردندا بۆ ھەموو حزبێکی سیاسی بەپێوەری ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان. ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگه‌یاند، بۆیان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەکەکە و هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن. مەلوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن – تورک) روونیکردەوە، "بۆمان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەکەکە و هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر –(حکوومەتی هەرێمی کوردستان)- بەکاردەهێنن". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەی حەفتەنین، چاوش‌ئۆغڵو جەختیکردەوە، چەندین سیناریۆیان لە ناوچەکە پووچەڵکردووەتەوە و لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام دەبن. له‌کاتێکدا مانگى نیسانى ساڵى ڕابردوو مەلوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان و عێراقى کرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە یەکەم رۆژی سەردانەکەشیدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەهەمانشێوە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لە بەغدا و بەسرە ئەنجامدابوو. دوای کۆبوونەوەکانی، چاوش‌ئۆغڵو لە توویتەرەوە رایگەیاند "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تەواوی ناوچە و گرووپەکانی عێراقدا بەرەوپێش دەچن. لەمەودوا لەگەڵ بازرگانان و کەرتی تایبەتمان لە سلێمانیشدا زیاتر دەبیندرێین". ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه حکوه‌متى تورکیا هێرشى زه‌مینى و فرۆکه‌وانى بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه که په‌که‌که‌ى تێدایه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ئێستادابه هه‌موو پارێزگاکانى هه‌رێم 1746 توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن کۆى گشتى توشبوانیش به ڤایرۆسه‌که گه‌یشتۆته سێ هه‌زار و 45 حاڵه‌ت. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له دواین ڕاگه‌یاندراویدا ئاماژه به‌وه ده‌کات تائێستا له‌هه‌رێمدا زیاتر 111949 پشکنین کراوه سێ هه‌زارو 45 که‌س وه‌ک هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که تۆمارکراون، ئێستا هه‌زار و 746 توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. ئه‌وه‌ش باس کراوه که زیاتر له هه‌زار و 217 توشبوو چاکبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌که له جه‌سته‌یاندا نه‌ماوه و 82 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمارکراوه. به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆرترین ڕێژه‌ى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیدایه به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌کانیه‌وه که تائێستا 2027که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بون و 70حاڵه‌تى مردن تۆمارکراوه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران، رایگه‌یاند، مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگ به‌رهه‌م ده‌هێنین که تا مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر نیشانه ده‌پێكێت گۆڕانی زۆر گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه و به‌رگه‌ی پله‌یه‌كی زۆر گه‌رم و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌گرن. حسێن خانزادی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران، ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " وڵاته‌كه‌ی پرسی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی "هایبه‌ر سۆنیك"ی خستووه‌ته به‌رنامه كارییه‌وه". هه‌روه‌ها وتی " بزوێنه‌ری مووشه‌كه‌كانی هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕانی زۆر گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه و به‌رگه‌ی پله‌یه‌كی زۆر گه‌رم و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌گرن". هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه كه بتوانن گۆڕانكاری له سیستمی پێدانی سووته‌مه‌نی مووشه‌كه‌كان و كه‌شتیوانی هێزی ده‌ریایی ئێرانیش بكه‌ن. روونیشیكرده‌وه، ئێستا مووشه‌كیان هه‌یه تا مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر نیشانه ده‌پێكێت و مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى هه‌ولێر بڕیارى دا له‌م شه‌وه‌وه له کاتژمێر 12ى شه‌و تا 5ى به‌یانى هاتووچۆ قه‌ده‌غه بکرێت. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى هه‌ولێر نۆ بڕیارى ده‌رباره‌ى دۆخى کۆرۆنا ده‌رکرد و تێیدا هاتووه که تا رۆژى 1ى ته‌موز، له کاتژمێر 12ى شه‌و تا 5ى به‌یانى هاتووچۆ قه‌ده‌غه ده‌کرێت. هاوکات ئاماژه به‌وه‌شکراوه له‌کاتى ده‌وامى فه‌رمانگه‌کاندا نابێت قه‌ره‌باڵغى دروست بکرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 224 که‌سى دیکه له هه‌رێم توشى کۆرۆنا بوون و حه‌وت توشبوى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى 24 کاتژمێرى رابردوى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 224 حاڵه‌تى نوێى توشبون به کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون که 47 توشبو له پارێزگاى هه‌ولێر، 134 توشبو له سلێمانی، 25 توشبو له گه‌رمیان، چوار توشبو له دهۆک و 14 توشبوو له هه‌ڵه‌بجه تۆمارکراون. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق به گه‌شبینییه‌وه ده‌روانێته رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ده‌شڵێت:"لازمه بگه‌ن به‌رێککه‌وتن و گفتوگۆ له‌سه‌ر کۆى مه‌له‌فه‌کانى نه‌وت و گاز و دارایى و داهاته‌کان بکه‌ن"، په‌رله‌مانتارێکى کۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت:"گفتوگۆکان ئاڵۆز ده‌بێت". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه بڕیاره ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20 حوزه‌یران یان رۆژى یه‌کشه‌ممه 21 حوزه‌یران وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوسان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن. ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که چه‌ند شاره‌زاو پسپۆرێکى دارایى و ژمێریارى له‌گه‌ڵ وه‌فده‌که ده‌بێت، وتیشى:" تا ئێستا دیار نییه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌چێت یان نا، به‌ڵام به‌رنامه‌که دارێژراوه‌و وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم به هه‌موو زانیارییانه‌ى به‌غدا داواى کردووه ده‌چێته دانوساندنه‌وه". سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" لازمه هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم بگه‌نه رێککه‌وتن". ڤیان صه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر کات پێویست بووه چووه بۆ به‌غداد و ئه‌مجاره‌ش بۆ رێککه‌وتن و گه‌یشتن به ئیتفاق ده‌چێته‌وه‌و ئه‌وه داواکارى هه‌ردوو حکومه‌تى کازمى و هه‌رێمى کوردستانه که بگه‌نه رێککه‌وتن و لازمیشه رێکبکه‌ون له‌سه‌ر مه‌له‌فاتى نه‌وت و گاز و دارایى و داهات و کۆى مه‌له‌فه‌کان". به‌پێى نوسراوى فه‌رمى حکومه‌تى عێراق مۆڵه‌تى ته‌نها یه‌ک مانگ دراوه به حکومه‌تى هه‌رێم و سبه‌ینێ هه‌ینى 19ى حوزه‌یران ئه‌و ماوه‌یه کۆتایى پێ دێت، به‌ڵام سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که گفتوگۆ‌و دانوسانه‌کان و کاته‌که‌ى په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى عێراقه‌وه هه‌بووه" وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق کێشه‌ى فه‌نییاتیان هه‌بووه‌و ئه‌وان کۆبونه‌وه‌و دانوساندنه‌کانیان دواخستووه نه‌ک وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم". هه‌روه‌ها ڤیان صه‌برى، پێشیوابوو ده‌بێت دانوساندن و گفتوگۆکان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورى عێراق بێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مجاره ده‌چێته به‌غدا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى وتى:" نازانم، به‌ڵام هه‌ر کات پێویست بێت حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن رێککه‌وت و لازمیشه رێکبکه‌ون ئه‌وه داواکارى خودى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیشه". له‌ماوه‌ى دوومانگى رابردوودا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم دووجار سه‌ردانى به‌غدادى کردووه به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى و پلانداندان و سه‌رۆکى دیوان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌کى دارایى، به‌ڵام ته‌نها ئاڵوگۆرى پێشنیار‌و داواکارییه‌کانى یه‌کتر کراوه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکانى نێوان عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم مه‌له‌فى زۆرى له‌خۆگرتووه‌و ئاڵۆز ده‌بێت، حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتێکى دره‌نگدا ده‌چێته به‌غدا که ماوه‌ى مانگێکى له‌به‌رده‌ستدا بووه‌و هیچیان نه‌کردووه". ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "حکومه‌تى عێراق داواى داهاتى نه‌وتى ساڵى 2014 تا 2017ى که‌رکوکى له وه‌فدى هه‌رێم کردووه که ئه‌و پارانه چى لێکراوه، له‌گه‌ڵ داهاتى خاڵه گومرییه‌کان له 2005 تا ئێستا و بۆیه گفتوگۆکان هه‌ر پرسى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت نییه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، به‌غدا ئاماده‌یه مانگانه 500 ملیار دینار بداته هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدراڵییه‌کان، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتیشى:" تا ئێستا زانیارییه‌کان ئه‌وه‌ن که به‌غدا 500 ملیار دینارى مانگانه زیاتر ناداته هه‌رێم و ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆکانیش یه‌کلاییده‌کاته‌وه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق وتى:" لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى چه‌ندین جار کۆبونه‌ته‌وه نازانن چۆن کورتهێنانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بۆیه به‌غدا له‌مه‌ودوا نه‌وت وه‌رنه‌گرێت زه‌حمه‌ته پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند هه‌زارو 463 تووشبووى کۆرۆناو 83 که‌سى دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى دواین ئامارى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له عێراق بڵاوکرده‌وه و به‌پێى ئاماره‌که‌یان له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو هه‌زارو 463 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه 83 حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان تۆمارکرا و 563 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناش چاکبوونه‌ته‌وه. تائێستا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان 413هه‌زار و 966 پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌نجامدراون و له‌و ژماره‌یه 25 هه‌زار و 717 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و 11 هه‌زار و 333 که‌سیان چاکبوونه‌ته‌وه و 856 گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاوبونه‌وه‌و زیادبوونى تووشبوان و گیانله‌ده‌ستدانى به‌هۆى کۆرۆنا رووده‌دان و ده‌ڵێت:" له هه‌ڵکشاندایه". له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020، سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، زیادبونى ژماره‌ى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدانى کۆرۆنا به‌رده‌وام رو له‌زیادبونه. وتیشی:" تا رۆژانى به‌ر له‌جه‌ژنى ره‌مه‌زان هه‌رێمى کوردستان به‌رێکارێکى زۆر رێکوپێک و سه‌لامه‌ت و رێژه‌یه‌کى زۆر که‌مى توشبون و رێژه‌یه‌کى سنوردارى مردن دۆخه‌که‌ى به‌ڕێده‌کرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى هاوڵاتیانه‌وه رێژه‌کان رویان له‌زیادبون کرد. هه‌روه‌ا سامان به‌رزنجى وتیشى:" هه‌ڵکشانێکى توشبون و فراوانبونى ژماره‌کان و گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستیپێکردوه و به‌رده‌وامیش له‌زیادبونه.".
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه له‌ماوه‌ى 72 کاتژمێردا له خشته‌یه‌کدا ناوى ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌رى گشتین یان پۆسته‌کانیان به‌تاڵن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020، نوسراوێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق که واژۆى رائید جوحى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کراوه تێیدا هاتووه، له‌ماوه‌ى 72 کاتژمێردا و له‌خشته‌یه‌کى تایبه‌تدا، ناوى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن که پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیان هه‌یه. هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق داوایکردوه، به‌هه‌مانشێوه له‌خشته‌یه‌کدا پۆسته به‌تاڵه‌کانیان بۆ دیاریبکه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌ریان نیه و به‌بۆشایى ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌یاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هاوتاکردن و رێکخستنه‌وه‌ى موچه کردووه به‌شێوه‌یه‌ک" بگونجێت له‌گه‌ڵ دۆخى سه‌ختى دارایی". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بونى سه‌ربه‌ست له‌زگین بریکارى وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 70 و نه‌جات عه‌لى فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 80ى پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه "به‌مه‌به‌ستى رێکخستنه‌وه‌ى بودجه‌و موچه، کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى په‌سه‌ندکراوى چاکسازى ده‌که‌ین، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى دانانى به‌رنامه و پڕۆژه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه و موچه‌ى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌کان، به‌شێوه‌یه‌ک بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ى هاتوه‌ته‌پێشه‌وه". له‌به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه، پاڵپشت به مادده‌ى چوارى ناو پڕۆژه‌یاساى په‌سندکراوى چاکسازى حکومه‌ت له‌بوارى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، هه‌وڵه‌کان به‌ئاراسته‌ى رێکخستن و هاوتاکردنى موچه‌ى ئه‌و هێزانه ده‌بێت. هاوکات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجیه گشتیه‌کان ده‌که‌ن" له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه و به‌رنامه‌کانى ژمێریارى سه‌ربازى وه‌زاره‌ت، راپۆرتى پوخت و دیراسه‌کراو ئاماده بکرێت و دواى گفتوگۆى ورد، ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت".
هاوڵاتى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا هه‌ژمارى بانکى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌که‌ن. به‌پێى نوسراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم که واژۆى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ، بڕیاردراوه له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌یان پێ بدرێت. هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان رێکارى پێویست بگرنه به‌ر و نوسراو ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێریارى بکه‌ن".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که تا ئێستا پێنج په‌رله‌مانتاریان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانى عێراق به‌فه‌رمى ئاشکرایکرد، پێنج په‌رله‌مانتار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، که دیارترینیان (مه‌حاسن حه‌مدون، عه‌لا ناشى و له‌یس دلێمی)ن. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگۆى تووشبوونى 30 په‌له‌مانتارى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕه‌تکرده‌وه و جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که" ته‌نیا پێنج په‌رله‌مانتار تا ئێستا تووشى ڤایرۆسه‌که بوون". له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا مه‌حاسن حه‌مدون که یه‌کێکه له‌په‌رله‌مانتاره تووشبووه‌کان، ڕه‌تیکرده‌وه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێت و نه‌خۆشخانه‌ى به‌هاوکاریى پاسه‌وانه‌کانى جێهێشت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى پارێزگارى نه‌ینه‌واو و هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ى لێکه‌وته‌وه.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆیان کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاندئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته خۆجێیه‌کان و بارى دارایى و ئابوورى و موچه‌ى موچه‌خۆران و قۆناغه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا گفتوگۆیان کردووه. پارێزگاری سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى خۆیان بۆ هه‌ر پێشنیاز‌و ده‌ستپێشخه‌ریى و هه‌ماهه‌نگیى و کارێکى هاوبه‌ش ده‌ربڕیووه. دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد.