وه‌زیرى پێشمه‌رگه: موچه‌ى هێزه‌کان هاوتا ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌یاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هاوتاکردن و رێکخستنه‌وه‌ى موچه کردووه به‌شێوه‌یه‌ک" بگونجێت له‌گه‌ڵ دۆخى سه‌ختى دارایی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بونى سه‌ربه‌ست له‌زگین بریکارى وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 70 و نه‌جات عه‌لى فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 80ى پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه "به‌مه‌به‌ستى رێکخستنه‌وه‌ى بودجه‌و موچه، کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى په‌سه‌ندکراوى چاکسازى ده‌که‌ین، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى دانانى به‌رنامه و پڕۆژه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه و موچه‌ى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌کان، به‌شێوه‌یه‌ک بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ى هاتوه‌ته‌پێشه‌وه".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه، پاڵپشت به مادده‌ى چوارى ناو پڕۆژه‌یاساى په‌سندکراوى چاکسازى حکومه‌ت له‌بوارى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، هه‌وڵه‌کان به‌ئاراسته‌ى رێکخستن و هاوتاکردنى موچه‌ى ئه‌و هێزانه ده‌بێت.
هاوکات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجیه گشتیه‌کان ده‌که‌ن" له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه و به‌رنامه‌کانى ژمێریارى سه‌ربازى وه‌زاره‌ت، راپۆرتى پوخت و دیراسه‌کراو ئاماده بکرێت و دواى گفتوگۆى ورد، ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت".
