ئاوات شێخ جه‌ناب: هه‌ژمارى بانکیى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروست ده‌که‌ین
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا هه‌ژمارى بانکى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌که‌ن.
به‌پێى نوسراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم که واژۆى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ، بڕیاردراوه له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌یان پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان رێکارى پێویست بگرنه به‌ر و نوسراو ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێریارى بکه‌ن".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار