په‌رله‌مانى عێراق ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره تووشبووه‌کان به‌کۆرۆنا ئاشکراده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که تا ئێستا پێنج په‌رله‌مانتاریان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانى عێراق به‌فه‌رمى ئاشکرایکرد، پێنج په‌رله‌مانتار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، که دیارترینیان (مه‌حاسن حه‌مدون، عه‌لا ناشى و له‌یس دلێمی)ن.
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگۆى تووشبوونى 30 په‌له‌مانتارى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕه‌تکرده‌وه و جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که" ته‌نیا پێنج په‌رله‌مانتار تا ئێستا تووشى ڤایرۆسه‌که بوون".
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا مه‌حاسن حه‌مدون که یه‌کێکه له‌په‌رله‌مانتاره تووشبووه‌کان، ڕه‌تیکرده‌وه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێت و نه‌خۆشخانه‌ى به‌هاوکاریى پاسه‌وانه‌کانى جێهێشت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى پارێزگارى نه‌ینه‌واو و هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ى لێکه‌وته‌وه.
