ورده‌کانى په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونى نێچیرڤان بارزانى و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ئاشکرا کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆیان کردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاندئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته خۆجێیه‌کان و بارى دارایى و ئابوورى و موچه‌ى موچه‌خۆران و قۆناغه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا گفتوگۆیان کردووه.
پارێزگاری سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى خۆیان بۆ هه‌ر پێشنیاز‌و ده‌ستپێشخه‌ریى و هه‌ماهه‌نگیى و کارێکى هاوبه‌ش ده‌ربڕیووه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد.
