کازمى مۆڵه‌تى 72 کاتژمێر بۆ پله تایبه‌ته‌کان دیارى ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه له‌ماوه‌ى 72 کاتژمێردا له خشته‌یه‌کدا ناوى ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌رى گشتین یان پۆسته‌کانیان به‌تاڵن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020، نوسراوێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق که واژۆى رائید جوحى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کراوه تێیدا هاتووه، له‌ماوه‌ى 72 کاتژمێردا و له‌خشته‌یه‌کى تایبه‌تدا، ناوى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن که پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق داوایکردوه، به‌هه‌مانشێوه له‌خشته‌یه‌کدا پۆسته به‌تاڵه‌کانیان بۆ دیاریبکه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌ریان نیه و به‌بۆشایى ماونه‌ته‌وه.
