وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: هه‌زار و 746 توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن
پارێزگاى سلێمانى زۆرترین حاڵه‌تى توشبون و گیانله‌ده‌ستدانى تۆمار کردووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ئێستادابه هه‌موو پارێزگاکانى هه‌رێم 1746 توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن کۆى گشتى توشبوانیش به ڤایرۆسه‌که گه‌یشتۆته سێ هه‌زار و 45 حاڵه‌ت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له دواین ڕاگه‌یاندراویدا ئاماژه به‌وه ده‌کات تائێستا له‌هه‌رێمدا زیاتر 111949 پشکنین کراوه سێ هه‌زارو 45 که‌س وه‌ک هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که تۆمارکراون، ئێستا هه‌زار و 746 توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌ش باس کراوه که زیاتر له هه‌زار و 217 توشبوو چاکبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌که له جه‌سته‌یاندا نه‌ماوه و 82 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمارکراوه.
به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆرترین ڕێژه‌ى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیدایه به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌کانیه‌وه که تائێستا 2027که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بون و 70حاڵه‌تى مردن تۆمارکراوه.
