" هه‌ڵکشانى مه‌ترسیى گه‌وره‌ى کۆرۆنا ده‌ستى پێکردووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاوبونه‌وه‌و زیادبوونى تووشبوان و گیانله‌ده‌ستدانى به‌هۆى کۆرۆنا رووده‌دان و ده‌ڵێت:" له هه‌ڵکشاندایه".
له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020، سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، زیادبونى ژماره‌ى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدانى کۆرۆنا به‌رده‌وام رو له‌زیادبونه.
وتیشی:" تا رۆژانى به‌ر له‌جه‌ژنى ره‌مه‌زان هه‌رێمى کوردستان به‌رێکارێکى زۆر رێکوپێک و سه‌لامه‌ت و رێژه‌یه‌کى زۆر که‌مى توشبون و رێژه‌یه‌کى سنوردارى مردن دۆخه‌که‌ى به‌ڕێده‌کرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى هاوڵاتیانه‌وه رێژه‌کان رویان له‌زیادبون کرد.
هه‌روه‌ا سامان به‌رزنجى وتیشى:" هه‌ڵکشانێکى توشبون و فراوانبونى ژماره‌کان و گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستیپێکردوه و به‌رده‌وامیش له‌زیادبونه.".
