هاوڵاتى كۆمپانیای BMW پلان بۆ ده‌ركردنی شه‌ش هه‌زار كارمه‌ند داده‌نێت به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و زیانانه‌ی له ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێیگه‌یشتووه. كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا تا به خواستی خۆیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و خانه‌نشین بكرێن له‌گه‌ڵ بژارده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتییه‌كان. که‌مده‌کاته‌وه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بڕیاری داوه به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانێتی په‌ره‌پێدانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی Daimlerخاوه‌نی براندنی بازرگانی مارسیدس هه‌ڵپه‌سێرێت. ئه‌م بڕیارانه‌ی كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌تی له مانگه‌كانی رابردوودا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناچاركردووه به‌رهه‌مهێنان رابگرن.
هاوڵاتى لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی کۆمه‌ڵێک رێکارى نوێى خۆپارێزى راگه‌یاند و له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌کردنى هه‌ر رێنماییه‌کدا خاوه‌ن کاره‌که سزا ده‌درێت. لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20 حوزه‌یرانى 2020 کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و رێکارە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کران. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ بەخشیویانەتە پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو پارێزگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە کۆی دەنگ ئەم بڕیارانەدران: 1-دواکەوتنی مووچە کاریگەریی زۆر خراپ و نەرێنی لەسەر رەوشی تەندروستیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی دروستکردووە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەخێرایی مووچەی مووچەخۆران بەتایبەتی مووچەی کەرتی تەندروستیی و هێزەکانی ناوخۆ دابەش بکات. 2-هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەدا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (1-7-2020) بە داخراویی دەمێنێتەوەو رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون. 3- راگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سرووشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، لە رۆژی یەکشەممە (21-6-2020)وە بۆ رۆژی (27-6-2020)، رۆژی یەکشەممە (28-6-2020) دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە. 4- لە رۆژی (21-6-2020)وە هەموو مزگەوت و پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دادەخرێن. 5- لە رۆژی (21-6-2020)وە تا رۆژی (1-7-2020) هەموو نۆرینگە ئەهلییەکانی پزیشکی ددان دادەخرێن و لەکاتی زۆر پێویستدا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەنتەرە راوێژکارییەکانی پیرەمێرد و شۆڕش تایبەت بە ددان بکەن. هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی ئەهلی پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. 6- لە رۆژی (21-6-2020)وە تا رۆژی (1-7-2020) لە سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، چێشتخانەکان تەنها بە دلیڤەری دەتوانن کاربکەن و چایخانە و قاوەخانە و ساردەمەنییەکانیش بەبێ شوێنی دانیشتن دەتوانن بەردەوام بن. 7- لە ڕۆژی (21-6-2020)وە نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، جیمەکان، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ و کۆبوونەوەکان، دادەخرێن. 8- پرسە و پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن. 9- گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس) لە ڕۆژی (21-6-2020) بۆ (28-6-2020) لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، ڕادەگیرێت، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. 10- هەر شۆفێرێکی (تەکسی) پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. 11- لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. 12- هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. 13- هەر بازرگانیکردنێک بە خوێن و پلازمای خوێنەوە بە تاوان ئەژمار دەکرێت و قەدەغەیە، لەهەمان کاتدا داوا لەو بەڕێزانە دەکەین کە لەم پەتایە چاکبوونەتەوەو توانای بەخشینی خوێنیان هەیە، وەک ئەرکێکی مرۆییانەی ویژدانیانەی ئەخلاقیانەی نیشتمانیانە، خوێن ببەخشنە ناوەندەکانی خوێن وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕۆڵی مەردانەی خۆیان لە ژیاندنەوەی هاونیشتمانیەکانیاندا ببینن. 14- پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن. 15- پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان لێپرسینەوەو ڕێکارەکان وردتر و زیاتر و خێراتر بکەن و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. 16- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن.
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند ئه‌مرۆ سێ توشبوى دیکه له‌شارى سلێمانى گیانیان سپارد. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئه‌و سێ توشبوه‌ى ئه‌مرۆ کۆچى دواییان کردووه که هه‌ر سێکیان پیاون ". جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا"که‌سێکیان گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 35 ساڵه و دووانه‌که‌ى دیکه دوو پیاوى ته‌مه‌ن 70ساڵانن".
هاوڵاتى لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ھەفتەیەك پشووی لە دامودەزگاكانی ئەو پارێزگایە راگەیاند لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک له هه‌موو داموده‌زگا کاندا ده‌کرێته پشووى فه‌رمى". راشیگه‌یاندووه" بڕیارەکە لە سبەینێ یەکشەممە تا یەکشەممەی داهاتوو دەگرێتەوە".
هاوڵاتى ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ٩ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوەو زیاتر لە ٤٦٠ هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە. ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان رایگەیاندوە، لە جیهاندا ٨ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٤٤٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و هەر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ٤٦٢ هەزار و ٨٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. مالپەڕەکەی ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە کە زۆرترین رێژەی توشبون و گیانلەدەستدان لە وڵاتی ئەمریکایەو زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و زیاتر لە ١٢١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەر لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا لە جیهاندا ٢٥ هەزارو ٤٥٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و هەزار و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە عیراقیش ٢٧ هەزار و ٣٥٢ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ٩٢٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک توشى بون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌ناو سه‌ربازانی بنكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش له ژاپۆن بڵاوبوه‌ته‌وه 15 سه‌رباز توشی ڤایرۆسه‌كه بوون . بنكه‌ی سه‌ربازیی میساوای ئاسمانی له ژاپۆن بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكیه و ده‌كه‌وێته شاری ئامۆری باكوری ئه‌و وڵاته‌وه. به‌رپرسانی بنكه‌كه ئاشكرایانكردووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وێش ته‌نگی به ئه‌مریكیه‌كان هه‌ڵچنیووه و تائێستا 15 سه‌رباز توشی ڤایرۆسه‌كه بوون. بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندوه كه رێگه نه‌دراوه توشبوه‌كانی كۆرۆنا شوێنه‌كه‌یان جێبهێڵن و توشبوه‌كان كه‌ره‌نتینه كراون. پێشتریش ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتبووه ناو سه‌ربازانى ئه‌مریکا و ژماره‌که‌یش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند هیچ پرسێک بەشەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی چارەسەر ناکرێت و بەردەوامی خوێنڕشتن لە هەر لایەکەوە بێت، ئاشتی زیاتر دوور دەخاتەوەو کۆسپی زیاتر بۆ دیموکراسیەت و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دروست دەکات. سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند " بەئەزموون وەرگرتن لە سەرجەم ئۆپەراسیۆن و شەڕ و لەشکرکێشی و پەلامارە چەکدارییەکانی رابردوو، هیچ پرسێک بەشەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی چارەسەر ناکرێت و بەردەوامی خوێنڕشتن لە هەر لایەکەوە بێت، ئاشتی زیاتر دوور دەخاتەوەو کۆسپی زیاتر بۆ دیموکراسیەت و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دروست دەکات". لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکاران (پەکەکە)لە ناوچە سنورییەکان، "چەندین هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی و شەهیدبوون". هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و پەرلەمانی بۆ چارەسەری پرسی کورد و کۆتاییهێنان بە شەڕ و کوشتار و لەشكرکێشییەکان دەردەبڕن کە پێیانوایە ئەمانە بوونەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل و سووتانی رەز و باخ و وێرانبوونی دێهاتەکانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوادەکات، هیچ وڵات و هێز و لایەنێک خاکی هەرێمی کوردستان و سنوورەکانی بۆ هێرش و پەلامار و لەشکرکێشی و تۆپباران بەکارنەهێنێت کە دەبێتە هۆکاری ئەوە خەڵکی مەدەنی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانی. لە هەمانکاتدا پشتیوانی لەوە دەکەن کە هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی بەهێزی دۆستانەی لەگەڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەبێت، ئەویش لەسەر بنەمای "رێزگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و کولتوورییەکان. سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەروەها پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی "کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردوومانی تورکیا" دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەخوازێت. رۆژی هەینی 19-6-2020 بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا. تورکیاش دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی‌دا لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق، چوار گەریلای پەکەکەیان کوشتووە. ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی فڕۆکە ئێف 16ـەیە و لە 15-6-2020ناوچەکانی شنگال، قەرچووخ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان، مەخموور و خواکورکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکرد و تاوەکو ئێستاش بۆردوومانەکان لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بەردەوامن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دادی عیراق رایگه‌یاند هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی وڵات‌دا تۆمار نه‌كراون و ناوی ئه‌وانه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه كه به مه‌رج ئازاد ده‌كرێن. عه‌بدولكه‌ریم فارس سه‌عدی، بریكاری وه‌زاره‌تی دادی عیراق ئاشكرایكرد كه ناوی هه‌وار و زیندانییان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كردووه كه مه‌رجه‌كانی ئازادكردنی مه‌رجداریان تێدایه، وتیشی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌ت به‌نیازه به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سنگیركراوانه ئازاد بكات. سه‌عدی جه‌ختیكرجه‌وه كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گرتوخانه‌كانی عیراقدا تۆمار نه‌كراوه و به‌رده‌وام گرتوخانه‌كان به چاودێریی رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن و پاكژده‌كرێنه‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم داوای له توركیا كرد رێز له سه‌روه‌ریی خاك و نیشتیمانمان بگرێت و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردن و زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیانی كوردی كرد و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان. جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 19حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند " داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه ری خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان". وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان وتوشیه‌تى" حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک". دەقی راگەیه‌ندراوه‌كه‌ی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدڵگرانی و نیگەرانیەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی ئەمڕۆو چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنی زیانی گیانی و ماددی بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی ئەو ناوچانە. حكومەتی هه ریمی كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت. داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه ری خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان. حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک. لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیوای چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠
هاوڵاتى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداریی له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماری توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دا و رایگه‌یاند كه جیهان كه‌وتوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه. تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " ته‌نها له دوێنێدا 150 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون'. وتیشی" جیهان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار له كۆرۆنا و ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی و كوشنده‌یی بڵاوده‌بێته‌وه و ژیانی زۆرێك له مه‌ترسیدایه". سه‌رۆكی رێكخراوی ناوبراو دووباره داوای له هاوڵاتیان كرد ماوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان بپارێزن و به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن. به‌پێی دوایین ئامار، تائێستا له جیهاندا هه‌شت ملیۆن و 520 هه‌زار و 761 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار ملیۆن و 186 هه‌زار و 434 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 454 هه‌زار و 625ی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌دستداوه.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 228 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ 228 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون شه‌ش که‌سى دیکه‌ش گیانیانى له‌ده‌ستداوه". وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوی ژمارە 115ـی لەبارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاتژمێر هەزار و 971 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و زۆرترین پشکنینیش لە سلێمانی بووە کە 806 پشکنین بووە. 228 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە بە کۆرۆنا کە لە 24 کاتژمێردا لە هەرێمی کوردستان تۆماربکرێت. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، شەش کەس لە 24 کاتژمێرى رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە سلێمانین و کەسێکیشیان لە هەڵەبجەیە. هاوکات 102 تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە 50 کەسیان لە سلێمانی، 30 کەسیان لە هەولێر، 11 کەسیان لە گەرمیان و 11 کەسیش لە دهۆک. تاوەکو ئێستا 113 هەزار و 920 پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، سێ هەزار و 273 تووشبوو تۆمارکراون و هەزار و 319 کەس چاکبوونەتەوە. ئێستا هەزار و 866 کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنادان 88 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 75 کەسیان لە سلێمانین، 12 کەسیان لە هەولێرن و یەک کەسیان لە هەڵەبجەیە.
هاوڵاتى وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند ده‌ستیان به درووستكردنی پێكوته‌ی روسی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه. حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه " كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو پێكوته‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه". وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی به‌كارخستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش كردووه، كه له خزمه‌تكردن وه‌ستاون. ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق زیادیکردووە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 25 هەزار و 717 تووشبوو، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 333 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 856 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ترسم هه‌یه به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه که له ڕێگه‌ى پۆسته‌وه ده‌نبدرێت فێڵى تێدابکرێت له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى سه‌رنه‌که‌وم. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ئه‌مرۆ هه‌ینى 19حوزه‌یرانى 2020 له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشتنن تایمز، رایگه‌یاند" ئه‌گه‌رى سه‌ره‌کى سه‌رنه‌کوتنم له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگدانه له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیموکراته‌کان له‌و رێگه‌یه‌وه فێڵده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌توانن په‌ڕه‌ى هه‌لبژاردنه‌کان نه‌نێرن بۆ هه‌ندێک ناوچه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که هه‌ژمارى کۆماریه‌کانى تێدا زۆره". هاوکات تره‌مپ پێشتر دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌نگدان له‌رێگه‌ى پۆسته‌وه ده‌ربریوه که پێده‌چێت به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌هه‌ندێک ویلایه‌تى ئه‌مریکا ده‌ندگانه‌که له‌رێگه‌ى پۆسته‌وه ئه‌نجامبدرێت. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه له ده‌نگدانى ئه‌لیکترۆنى "real clear politics" ئه‌نجامیداوه، ده‌رکه‌وتووه جۆ بایدن له %8.5 پێش دۆناڵد تره‌مپ که‌وتووه. دۆناڵد تره‌مپ ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵ و نیوه سه‌رۆکى ئه‌مریکایه و نوێنه‌رى کۆماریه‌کانه، جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کانه.
شاناز حه‌سه‌ن لە هەولێر لە له‌شه‌وێکدا به سێ ڕوداوى جیا جیادا چوار که‌س کوژران و ژوار که‌سى دیکه بریندار بون و که‌سێکیش به روداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستدا. هۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر لەسەر یاری کۆنکا‌ن شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون". وتیشى" هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له شوێنێکى دیکه‌ى شاره‌که، لەڕووداوێکی دیکەدا لە کاتی سوڵحی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە لە شارەدێی سێبیرانی سەر بە شاری ھەولێر، لە یٔەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە خاوەنی دیوەخانێک کە سوڵحەکەی لێ ئەنجامدەدا کوژرا و برایەکی دیکەی بریندارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە". هەمان شەو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر شارۆچکەی کەس نەزان کەسێک گیانی لەدەستدا. وتەبێژی پۆلیسی هەولێر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه " لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکان دەستیپێکردووە و به‌رده‌وام ده‌بێت".
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، پلازمای خوێنی چاكبووەکانی كۆرۆنا ئەنجامی باشی هەبووە لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، ژمارەی تووشبووانیش لەژێر كۆنترۆڵدایە و پێویست بە راگەیاندنی باری نائاسایی ناكات لە وڵات. حازم جومەیلی، بریكاری وەزارەتی تەندروستی راگەیاند "پلازمای خوێنی چاكبووەکانی كۆرۆنا یەكێكە لە رێگەكانی چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە عێراق، لە یەكەم رۆژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە بەكارهێندراوە و ئەنجامی باشی هەبووە، بەپێی نوێترین تەكنیك پلازما لە بنكە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان بەكاردەهێندرێت". چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی پلازمای خوێنەوە، بە وتەی جومەیلی، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر نەخۆش نییە و دەشڵێ، پلازماکە "دوای دەرهێنانیشی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی سەرچاوەكە و میكانیزمی پێدانی بە نەخۆش، پشكنینی وردی بۆ دەكرێت، داواش لە چاكبووەکان دەكەین سەردانی دامەزراوە تەندروستییەكان بكەن و بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی دیكە پلازما ببەخشن". وەکو بریكاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی پێدەکات، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەژێر كۆنترۆڵدایە و پێویست بە راگەیاندنی باری نائاسایی ناكات، دەشڵێ كار لەسەر زیادكردنی شوێنی زیاتر دەکەن بۆ چارەسەركردنی تووشبووان كە رەنگە باڵەخانەكانی دەرەوەی نەخۆشخانەكانیش بگرێتەوە "لەوانە باڵەخانەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێشانگای بەغدا، یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتی و ژمارەیەك باڵەخانەی دیكە". وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زار و 463 كه‌س له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كورستانیشه‌وه، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 83 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمار كراوه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكراشیكردوه كه چاكبونه‌وه‌ی 563 توشبووش له نه‌خۆشخانه‌كاندا راگه‌یاندراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 19 كه‌س له شاری سلێمانی بوون. سه‌باره‌ت به ئاماری گیانله‌ده‌ستدان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكردوه كه 83 حاڵه‌تی مردن له به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق تۆمار كراون. ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق زیادیکردووە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 25 هەزار و 717 تووشبوو، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 333 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 856 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.