تره‌مپ: ترسم هه‌یه له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌وه ده‌نگ بدرێت بدۆڕێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ترسم هه‌یه به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه که له ڕێگه‌ى پۆسته‌وه ده‌نبدرێت فێڵى تێدابکرێت له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى سه‌رنه‌که‌وم.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ئه‌مرۆ هه‌ینى 19حوزه‌یرانى 2020 له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشتنن تایمز، رایگه‌یاند" ئه‌گه‌رى سه‌ره‌کى سه‌رنه‌کوتنم له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگدانه له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیموکراته‌کان له‌و رێگه‌یه‌وه فێڵده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌توانن په‌ڕه‌ى هه‌لبژاردنه‌کان نه‌نێرن بۆ هه‌ندێک ناوچه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که هه‌ژمارى کۆماریه‌کانى تێدا زۆره".
هاوکات تره‌مپ پێشتر دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌نگدان له‌رێگه‌ى پۆسته‌وه ده‌ربریوه که پێده‌چێت به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌هه‌ندێک ویلایه‌تى ئه‌مریکا ده‌ندگانه‌که له‌رێگه‌ى پۆسته‌وه ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه له ده‌نگدانى ئه‌لیکترۆنى "real clear politics" ئه‌نجامیداوه، ده‌رکه‌وتووه جۆ بایدن له %8.5 پێش دۆناڵد تره‌مپ که‌وتووه.
دۆناڵد تره‌مپ ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵ و نیوه سه‌رۆکى ئه‌مریکایه و نوێنه‌رى کۆماریه‌کانه، جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کانه.
