شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند کارمه‌ندێکى نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنا توشى ڤایرۆسه‌که بوو. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئه‌مڕۆ یەکێک لە كارمه‌ندە دڵسۆزەکانی ته‌ندروستی سلێمانی خاتوو كه‌وسه‌ر ته‌ها ئیبراهیم كه له قاوشی كۆرۆنا خزمه‌تی ده‌كرد، له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید د. هێمن" به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد". جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشى" كەوسەر تەها هیچ نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نى نه‌بوه و هەفتەی رابردوو لە دەوامی قاوشی كۆرۆنای نەخۆشخانەكە دەوامی كردووە و چەند رۆژێكە باری تەندروستی تێكچووە، ئێوارەی ئەمڕۆش براوەتە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆی تایبەت بە كۆرۆنا و دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانەكە، گیانی لە دەست دا". تائێستا له پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 190کارمه‌ند و پزیشک توشى کۆرۆنا بون. تا ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 164 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 408 توشبوو چاکبوونەتەوە و 118 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و مووشەكێك ئاراسته‌ی فڕۆكەخانەی بەغدا کرا و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش باس لەوە دەكات زیانی ئەوتۆی نەبووە. شانەی راگەیاەندنی ئەمنی بڵاویكردەوە كە ئەمشەو بە مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دراوە، بێ ئەوەی زیانی ئەوتۆی لێبكەوێتەوە. روونیشیكردەوە مووشەكەكە لە گوندی دەهنەی باكوری قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوای بەغداوە ئاڕاستە كراوە. ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی توندی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه به موشه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی شانه‌ی هه‌واڵگریی راسپاردوه بۆ راوه‌دونانی ئه‌و كه‌سانه.
هاوڵاتى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا، دوێنی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركران. تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، "ته‌نیا دوێنێ 183 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركراون، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاماره كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا ته‌نیا له رۆژێكدا له جیهان تۆماركرابێت". گێبریسۆس وتی: گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دیات له ئێستادا چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه. وه‌ك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی worldometers بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهان سنووری 9 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
شاناز حه‌سه‌ن ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، کاسبکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەنەوە کەڕۆژی (25 /6) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی "برسیکردن و چەوساندنەوەی" هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات. عادل حه‌سه‌ن مامۆستایه‌کى نارازى، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌م برسێتى و ناعه‌داله‌تیه قبوڵ بکرێت له‌حکومه‌ت زۆر شتى تریشمان به‌سه‌ر دێنێت بۆیه پێویسته هه‌موو خه‌ڵک راپه‌رێت". وتیشى" ئه‌مه خه‌باتێکى مه‌ده‌نیه و بۆیه پێویسته هه‌موو تاکێک به‌شدارى تێدا بکات به هه‌موو حزبه‌کانیشه‌وه‌و هه‌گینا حزبه‌کان وه‌ک یه‌کێک له بریارده‌رى ئه‌م برسیکردنه هه‌ژمار ده‌کرێت. ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی نائامادەیی و نەبوونی دامەزراوەی حکومی، هۆشداری توند دەدەنە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتییەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە. ئەوەش هاتوە، هەروەها حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن، "دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانییەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچەخۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن". ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆ‌و تەندروستکاران دەکەن کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیە. دەقی راگەیەنراوەکە: بەیاننامەی (ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی) هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کاسبکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەین کەڕۆژی (٢٥ /٦) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانیەوە دەست پێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کەسیاسەتی برسی کردن و چەوساندنەوەی هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات. بەهۆی نائامادەی و نەبونی دامەزراوەی حکومی ، هۆشداری توند دەدەینە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتیەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە . حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کەخۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانیەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچە خۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن . داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆ‌و تەندروستکاران دەکەین کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیە . تێبینی/ ڕۆژی (٢٤ /٦) شوێن و کاتژمێری دەستپێکی خۆپیشاندان ڕادەگەیەنین . داوا لە بەشدار بوان دەکەین کە پاپەندی خۆپارێزیە تەندروستیەکان بن دەمامک و دەستکێش بهێنن. ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ٢٢ / ٦ / ٢٠٢٠
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى پێنییه‌و ده‌بێت قه‌رزى ناوخۆى و ده‌ره‌کى بکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانه‌که‌ى. په‌رله‌مانى عێراق له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داوایان له حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى کردووه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ک له‌و واده‌یه ماوه‌و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌وانه‌ى بکات. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا حکومه‌ت نایه‌وێت پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان کورتهێنانێکى زۆرى تێدایه. هه‌روه‌ها وتى:" ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى ته‌ئکیدمان کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى که ده‌بێت موازه‌نه بنێردرێت و بابه‌تى کورتهێنانه‌که به یاسا چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت رۆژى چوارشه‌ممه 24ى حوزه‌یران کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى ده‌درێت، وتیشى:"بۆ موچه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ش حکومه‌ت پێویسته قه‌رزبکات ئه‌گینا پاره‌ى له‌به‌ر ده‌ستدا نییه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى 20 ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌کات که 15 تریلۆنى له‌ناوخۆى وڵات و پێنج ترلیۆن دیناریش له وڵاتانى دیکه قه‌رز ده‌کات. شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستا وه‌فدێکى ته‌کنیکى له‌به‌غدایه سبه‌ینێ وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ده‌چێته به‌غدا، وتیشى:" بروام وایه بگه‌ینه رێککه‌وتنێکى باش". له‌باره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا که به‌شێک له په‌رله‌مانتارانى عێراق و کارمه‌نده‌کان تووش بوون، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که 20په‌رله‌مانتارو 28کارمه‌ندى په‌رله‌مانیش توشى کۆرۆنا بوون" کۆرۆنا کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان راده‌گرێت و ته‌نها 24ى حوزه‌یران کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و تا سێ هه‌فته‌ى دیکه ئه‌نجام نادرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که 299 که‌سى دیکه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه‌و هه‌شت که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا. له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویکرده‌وه، له کۆى دوو هه‌زارو 156 پشکنین که له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بۆ گومان‌لێکراوان ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتووه 299 پشکنینیان پۆزه‌تیڤ بووه و هه‌شت که‌سیش گیانى له ده‌ستداوه. ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١١٨): 1. که‌ره‌نتین: (٢٣٥ هاوڵاتى نوێ له که‌ره‌نتین) ١٢٢١ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٣١ شوێنى جیاواز (٤٤٥ هه‌ولێر)،(٥٥ سلێمانی)، (٧٢١ دهۆک). 2. پشکنین: (٢١٥٦ پشکنینى نوێ) (٧٦١ هه‌ولێر)، (٧٦٥ سلێمانی)، (٤١٢ دهۆک)، (٣٠ هه‌ڵه‌بجه)، (١٤٦ گه‌رمیان)(٤٢ڕاپه‌ڕین). 3. تووشبوو: (٢٩٩ تووشبووى نوێ) (٣٤ هه‌ولێر) (١٦٩ سلێمانی، ٦١ گه‌رمیان، ٢٠ ڕاپه‌ڕین) (٣ دهۆک) (١٢ هه‌ڵه‌بجه) 4. چاکبوون: (١٦ چاکبوون) (١٢ هه‌ولێر) (٤ گه‌رمیان) 5. مردن: (٨ مردن) (٣ هه‌ولێر) (٣ سلێمانی، ٢ گه‌رمیان) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین ١٥٧٠٤ هاوڵاتى (١٤٤٨٣ ده‌رچوو) پشکنین ١١٩٦٠٢ (٥٦١١٤ هه‌ولێر، ٣٦٦٤٠ سلێمانی، ٢٥٩٧٠ دهۆک، ٨٧٨ هه‌له‌بجه) تووشبوون ٤١٦٤ (٩٥٠ هه‌ولێر، ٢٩٥٥ سلێمانی، ١٥٤ دهۆک، ١٠٥ هه‌له‌بجه) چاکبوون ١٤٠٨ (٥١٢ هه‌ولێر، ٧٤٥ سلێمانی، ١١٨ دهۆک، ٣٣ هه‌له‌بجه) مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ٢٦٣٨ (٤٢٠ هه‌ولێر، ٢١١٢ سلێمانی، ٣٦ دهۆک، ٧٠ هه‌له‌بجه) مردن ١١٨ (١٨ هه‌ولێر، ٩٨ سلێمانی، ٢ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٢٢ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی 11ی رانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو. هیوا گه‌یلانی، به میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، ته‌ندروستی زۆر باش و جێگیره و دوای پشكنینی و وه‌رگرتنی رێنمایی ته‌ندرووستی، ئێستا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه. له‌ئێستادا خێزانه‌که‌شى توشى ڤایرۆسه‌که بووه. ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، سێ هه‌زار و 865 كه‌سه، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 392 تووشبوو چاره‌سه‌ركراون، 110 كه‌سیش، كه زۆربه‌یان نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌بووه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند تائێستا 7 هەزار و 140 کەس لە ریزەکانی سووپادا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 5 هەزارو 626 کەسیان، چاكبوونەتەوە. بەڵام باسی لە مردنی هیچ سەربازێک بە کۆرۆنا نەکردووە. رۆژی شەممە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند ئێستا هەزارو 514 سەرباز لە ریزەكانی هێزە چەكدارەكانی سوپادا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جەستەیاندا چالاکە. بەپێی راگەیێندراوەكە "525 سەرباز و خوێندكاری كۆلێژەكانی سەربازی تووشی كۆرۆنا بوونە، سەرەڕای تووشبوونی 243 كادیری مەدەنی لە وەزارەتی بەرگری". وەزارەتی بەرگریی ئاماژەی بە هیچ کەیسێکی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانی سوپادا نەداوە، بەڵام باسی لەوەکردووە 5 هەزارو 626 ستافی سەربازی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، چاکبوونەتەوە. "هێزە چەکدارەکانی رووسیای فیدراڵ" ناوە فەرمییەکەی سوپای رووسیایە. بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردوو ژمارەی ئەندامانی سوپا کە لە ئەرکدابوونە 900 هەزار سەرباز بووە، دوو ملیۆن سەربازیش یەدەگ بوونە. تائێستا 584 هەزارو 680 كەس لە رووسیا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 339 هەزارو 711 تووشبوو چاكبوونەتەوە، 8 هەزارو 111 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ئامادەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان، لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی گشتگیر بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوورکرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و رێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. ئاماژەشی بەوەدا کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە و فاکتەرێکی گرنگیشە بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت سبەی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهوری سلێمانى زانیارى ورد له‌سه‌ر به‌خشینى پلازماى خوێن بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت"تا سێ جار ده‌توانرێت پلازماى خوێن بۆ نه‌خۆشێکى کۆرۆنا هه‌ڵواسرێت". داهات حه‌وێزى پسپۆری هەناوی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو هه‌موو که‌سێکى چاکبوه‌وه له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌توانێت پلازماى خوێنه‌که‌ى بداته توشبویه‌کى دیکه و ژیانى رزگاربکات ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و که‌مخوێنیان هه‌یه. هاوڵاتى: پلازماى خوێن چییه و کێ ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت؟ داهات حه‌وێزى: پلازماى خوێن به‌شێکه له خوێن واته که که‌سێک بتڵێک خوێن ده‌به‌خشێت، خرۆکه سوره‌کانى لێ جیاده‌کرێته‌وه و دواتر پلازماکه جیاده‌کرێته‌وه که شله‌یه‌کى زه‌رد باوه پێى ده‌وترێت ئاوى خوێن، ده‌کرێته ناو که‌سى توشبووى کۆرۆناوه. هاوڵاتى: کێ ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت؟ داهات حه‌وێزى: هه‌موو که‌س ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سه پێشتر ڤایرۆسى کۆرۆناى گرتبێت و دواى 14رۆژ له چاکبونه‌وه‌ى ده‌توانێت پلازماى خوێنه‌که‌ى ببه‌خشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیشى هه‌بێت، به‌مه‌رجێک که‌سه‌که خۆى که‌مخوێن نه‌بێت، بۆیه که که‌سێک خۆى که‌مخوێن بێت ناتوانێت خوێنه‌که و پلازماکه‌ش ببه‌خشێت واباشتره که که‌مخوێن نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک میکانیزم هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که که‌مخوێنن پلازماکه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت و دواتر خوێنه خه‌سته‌که‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. هاوڵاتى: چ که‌سێک سود له پلازماى خوێن وه‌رده‌گرێت؟ داهات حه‌وێزى: ئه‌و که‌سانه‌ى که که گه‌نجن و که زۆر ته‌مه‌نیان نیه، هه‌رچه‌نده ئێمه له‌نه‌خۆشخانه‌ى جمورى سلێمانى له‌سه‌ر هه‌ندێک نه‌خۆش تاقیمان کردۆته‌وه که ته‌مه‌نیشیان هه‌بوو، به‌ڵام زۆر سودیشیان لێبینیوه، که‌واته هه‌موو که‌س ده‌توانێت پلازما وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ى که گه‌نجه زیاتر سودى لێوه‌رده‌گرێت. هاوڵاتى: هه‌موو که‌س که پلازماى خوێنه‌که‌ى بۆ به‌کارده‌هێنرێت سودى لێوه‌رده‌گرێت? دواى چه‌ند کاتژمێر سودى ده‌بێت؟ داهات حه‌وێزى: زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ى که پلازماى خوێنمان بۆ هه‌ڵواسیون سودیان لێبینیوه به‌ڵام هه‌ندێک جار سوده‌که‌ى دواى 48کاتژمێر یان 72کاتژمێر ده‌رده‌که‌وێت وه هه‌ندێک نه‌خۆشیش هه‌بوه و پلازماى یه‌که‌ممان بۆ هه‌لواسیوه زۆر سودى لێوه‌رنه‌گرتووه بۆیه پلازماى دووه‌ممان بۆ هه‌ڵواسیوه وتا سێ جاریش ده‌توانرێت بۆى هه‌لواسرێت ئه‌وکات زۆرتر سودى لێوه‌رده‌گرێت وه دواى وه‌رگرتنى پلازماکه ده‌بێت ماوه‌ى دوو هه‌فته چاره‌سه‌رى کۆرۆنا وه‌ربگرێت ئه‌نجا ده‌توانین بڵێین ڤایرۆسه‌که له جه‌سته‌یدا نه‌ماوه چونکه پلازماى خوێنه‌که چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تى ناکات، بۆیه پێویسته که‌سه‌که له‌دواى وه‌رگرتنى خۆى بپارێزێت. هاوڵاتى: ئه‌و که‌سانه‌ى که پلازماى خوێن وه‌رده‌گرن دواى چاکوبنه‌وه‌یان ئه‌وانیش ده‌توانن پلازماى خوێن ببه‌خشن؟ داهات حه‌وێزى:ئه‌و که‌سه‌ى که پلازماى خوێن وه‌رده‌گرێت، دواى دوو هه‌فته له‌چاکبونه‌وه‌یى و نه‌مانى نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که تیایدا یان که ده‌چێت پشکنین ده‌کات و ده‌رده‌که‌وێت ڤایرۆسه‌که له‌جه‌سته‌یدا نه‌ماوه ئه‌وکات ده‌توانێت جارێکى دیکه ئه‌ویش پلازما ببه‌خشێت. هاوڵاتى: رۆژانه چه‌ند که‌س پلازماى خوێنى بۆ ده‌کرێت؟ داهات حه‌وێزى: به‌نزیکه‌یى رۆژانه زیاتر له 5نه‌خۆش پلازماى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت رۆژانه ئێمه پلازماى خوێن بۆ 10نه‌خۆشى ڤۆرۆما ده‌نوسین، ئه‌و که‌سانه ده‌بێت خۆیان بچن به‌دواى پلازماکه‌دا بگه‌رێن، که ده‌ستیان که‌وت بۆیان هه‌ڵده‌واسرێت و رۆژانه چاودیریان ده‌که‌ین، تا چاکده‌بێته‌وه. رونیکرده‌وه و تى" نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى تایبه‌ت کراوه به کۆرۆنا رۆژانه هیچ نه‌خۆشێکى دیکه وه‌رناگرین به‌ده‌ر له‌توشبوى کۆرۆنا، رۆژانه به به‌رده‌وامى 100نه‌خۆش داخڵى نه‌خۆشخانه ده‌بن، هه‌ندێکیان ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێکیان که چاکبونه‌وه ده‌یانێرینه‌وه ماڵه‌وه و نه‌خۆشى دیکه دێته شوێنیان واته به‌به‌رده‌وامى 90بۆ 100نه‌خۆش داخڵ ده‌بن. لەهەرێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گەیشتوەتە 3 هەزار و 865 تووشبوو، لەنێویاندا 110 مردن هەیە و هەزار و 392 نەخۆش چاكبووەتەوە، هەروەها 2 هەزار و 363 نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌کێتى رایگه‌یاند كاتی ئه‌وه‌یه ھه‌مومان به حزبه‌كانمان بڵێین قایل مه‌بن به برسیكردنی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران و ده‌ڵێت" ئەگەر پێتان ناکرێت ڕێگربن ئەوا مەبنە بەشێک لەو برسیکردنەو وەرنە دەرەوە لەحکومەت". ڕێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" کاتی ئەوەیە ھەمومان ڕوبکەینە حزبەکانمان و پێیان بڵێین قایل مەبن بەبرسی کردنی خەڵک و فەرمانبەران، ئەوەی پیرۆزە ژیانی خەڵکە نەک حکومەت". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" ئەگەر پێتان ناکرێت ڕێگربن ئەوا مەبنە بەشێک لەو برسیکردنەو وەرنە دەرەوە لەحکومەت". دوێنێ یه‌کشه‌ممه، 21حوزه‌یرانى 2020 له‌دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راگه‌یاندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند له بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابورییه، بڕیاردرا تەمویلكردنی ڕێژەی 79% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم بڕیادراوە بە ڕاگرتنـی خەرجکردنی ڕێژەی 21% ( لە سەدا بیست و یەكی) ئەوە کە دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم موچەخۆران جێبەجێ دەكرێت.
شاناز حه‌سه‌ن بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی سلێمانی ورده‌کارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پۆسته‌که‌ى بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت " له‌ئێستادا بزتنه‌وه‌ى گۆران سه‌رقاڵى هه‌لبژاردنى که‌سێکن بۆ ئه‌و پۆسته". بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری پێشووى رۆشنبیری سلێمانی پێشتر ئه‌ندامى جڤافى بزوتنه‌وه‌ى گۆران بوو. بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" من 5 ساڵه له‌و پۆسته‌دام و واته ساڵێک زیاترم تیپه‌راندووه بۆیه هه‌قى تێدا نیه هه‌ر له پۆسته‌که‌دا بمێنمه‌وه، به برواى خۆم ئه‌بێت ئینسان پۆسته‌که‌ى جێبهێڵێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته پۆستێکى زۆر خۆش بێت باخه‌ڵکى تریش بێت و تامى بکات، وه ئه‌ه‌گر زۆر ناخۆشیشه و قورسیشه با که‌سێکى دیکه بێت هه‌ڵیبگرێت". له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی سلێمانى، "بابه‌كر دڕه‌یی" له‌سه‌ر پشكی گۆڕان ماوه‌ى زیاتر له 5 ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیرییه. بەڕێوەبەری پێشووى رۆشنبیری سلێمانی باسى له‌وه‌شکرد" دانیشته‌کانى گۆران و یه‌کێتى به‌رده‌وامى هه‌یه و پۆسته‌که‌ى هى گۆرانه و شوێنى خۆیه‌تى، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌ولێر پێکه‌وه‌ین و له حکومه‌تى عێراقى و په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ین، لێره پێکه‌وه‌ین بۆیه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کى قورس نیه و بابه‌تى ئالوگۆریه‌که په‌یوه‌ندى به مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه هه‌یه". له‌باره‌ى ئالوگۆرکردنى پۆسته‌که‌وه بابەکر دڕەیی وتى "براده‌رانى خۆمان وا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن که‌سێک په‌یدا که‌ن بۆ شوێنه‌که‌م و به‌ڵام تائێستا که‌س دیارینه‌کراوه". دوای وازهێنانی لە پۆستەکەی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی نایەوێت خانەنشین بکرێت و دەڵێت: "هەموو جۆرە خانەنشینبوونێک رەتدەکەمەوە".
هاوڵاتى بەپێی نوێترین ئامار، لەهەموو جیهاندا هەتا ئەمڕۆ دوو شەممە زیاتر لە 9 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەهەموو جیهاندا 9 ملیۆن و 52 هەزار و 9 سەد و 58 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەك 4 ملیۆن و 842 هەزار و 306 كەس چاكبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا 470 هەزار و 844 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. رێکخراوى ته‌ندروستى جیخانیش به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌دات له هه‌ڵکشانى خێراپى ژماره‌ى توشبوون به ڤایرۆسه‌که. لەهەرێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گەیشتوەتە 3 هەزار و 865 تووشبوو، لەنێویاندا 110 مردن هەیە و هەزار و 392 نەخۆش چاكبووەتەوە، هەروەها 2 هەزار و 363 نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
هاوڵاتى هونه‌رمه‌ندی میللی شاری سلێمانی عه‌تا چاوشین، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ به نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد و گیانی له ده‌ستدا. هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی به قورسی لێده‌ركه‌وتبوو، بۆیه دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستدا. رۆژی چوارشەممە 17ی حوزه‌یرانی 2020 هونەرمەند عەتا چاوشین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و ئەو کات جەزا کەریم، ناسراو بە جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میلـلی رایگه‌یاند، "داوادەکەین فریای ئەو هونەرمەندە بکەون، تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و پێویستی بە پلازمای خوێنە". لە پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە هونەرمەندان، یاسین قادر بەرزنجی، ئازادی مەحموودە فەندی و نەرمین کاوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. هونەرمەند عەتا چاوشین، لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە. بەرپرسانی تەندروستی و ئیداریی پارێزگای سلێمانی چەند رۆژێکە داوادەکەن، ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە بچن پلازمای خوێنیان ببەخشن بۆئەوەی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووەکانی دیکە بەکاربهێنرێت. تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 865 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و 392 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 111 کەسیش دوای تووشبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى راوێژكاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمه‌ریكا كتێبەكەی به‌ناوی (The room where it happened) یان ئەو ژوورەی شتەكان تێیدا روویدا، بڵاوكردەوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تره‌مپ هه‌ره‌شه‌ى سزادانى لێده‌کات. جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمه‌ریكا كتێبەكەی به‌ناوی (The room where it happened) یان ئەو ژوورەی شتەكان تێیدا روویدا، بڵاوكردەوە تەنانەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمه‌ریكا له ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه ھەڕەشەی لە بۆڵتن كردبوو، كە بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی نھێنییەكانی دەوڵەت دەیداتە دادگا. بەڵام لەكۆتاییدا بۆڵتن كتێبەكەی بڵاوكردەوە و كۆمەلێك وردەكاری زۆری لەسەر كەسایەتی ترەمپ و پرسی كورد بە تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدایە. لە كتێبەكەی جۆن بۆڵتن-دا 67 جار ناوی كورد ھاتووە، بەشی زۆری بۆ باكووری رۆژئاوای سوریا یان رۆژئاوای كوردستان تەرخانكراوە، كە لە كۆتاییدا بووە ھۆی ئەوەی ئەمه‌ریكا ھەندێك لە ناوچەكان رادەستی توركیا بكات. جۆن بۆڵتن دەلێت: ئیمانوئێل ماكرۆن، سەرۆكۆماری فەرەنسا تكای لە ترەمپ كردووە، ھێزەكانی لە باكووری رۆژئاوای سوریا نەكشێنێتەوە، چونكە ماكرۆن پێیوابووە، توركیا و داعش یەكدەگرن. بەڵام لەكۆتاییدا لەسەر داوای جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمه‌ریكا بۆ پرسی سوریا و لەژێر گوشاری توركیا پشتی لە كورد كردووە و ھەندێك لە ناوچەكانی رادەستی توركیا كردووە. بۆڵتن له كتێبه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، جەیمس جێفری كە پێشتر بالوێزی ئەمه‌ریكا بووه لە توركیا، زۆر حەز بە كورد ناكات و ھاوبەشی لەگەڵ توركیای زۆر بە لاوە گرنگترە. بۆڵتن لە كتێبەكەیدا سەبارەت بە ھەرێمی كوردستانیش نووسیویەتی: ئەمه‌ریكا پشتیوانی لە ئۆتۆنۆمی زیاتر بۆ كورد و تەنانەت سەربەخۆیی كورد لە عێراق دەكات، بەڵام بەردەوام تووشی كێشەی سنوور دەبێت و دەبێت سنوورەكان بگۆڕدرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەدەبوو ترەمپ بەرامبەر كورد بێ وەفا بێت و پشتیان تێبكات. پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی جۆن بۆڵتن بۆ بڵاوکردنەوەی په‌رتوکه‌که‌ى لەسەر ماوەی کارکردنی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ''خەڵک کە دێن کار بۆ حکومەت دەکەن، دەستیان بە زانیاریی هەستیار دەگات، بۆیە گرێبەستێکیان پێ واژۆدەکرێت تاوەکو کاتێک لە کارەکەیان نامێنن و پەرتووکێک دەنووسن دەبێت بەر لە بڵاوکردنەوەی پەرتووکەکەیان پێداچوونەوە بە زانیارییەکانی نێویدا بکرێت". سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە باوەڕمان وانییە پەرتووکەکەی جۆن بۆڵتن لەبارەی ماوەی کارکردنی لە کۆشکی سپی بەم پرۆسەیەدا رۆیشتبێت، بۆیە بڵاوکردنەوەی پەرتووکەکەی بەبێ ئەم پشکنینە پێشێلکارییە بەرامبەربە گرێبەستەکە". جۆن بۆڵتن لە ساڵی 2018 بۆ 2019 وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کاری کردووە و کەسێکی نزیک بووە لە دۆناڵد ترەمپ، دواتر لەسەر ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ دەستی لەکارکێشایەوە. بۆڵتن لە پەرتووکەیدا باس لەوە دەکات ترەمپ چۆن بڕیاری داوە و چۆن لەکاتی بڕیارەکانیدا هێندەی سەرنجی لەسەر دووبارە دەرچوونەوەی بووە وەک سەرۆک هێندە سەرنجی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەبووە. جۆن بۆلتن دەلێت: ترەمپ سیاسەتمەدارێكی زۆر خراپە، دەیزانی كە بەریتانیا خاوەنی چەكی ئەتۆمە. هه‌روه‌ها پرسیاری ئەوەی كردووە، ئاخۆ فینلەندا بەشێكە لە رووسیا یان نا؟ جۆن بۆڵتن دەلێت: ترەمپ زانیاری نیە و لێدوانەكانی لەسەر بنەمای غەریزەی شەخسی خۆیەتی نەك لۆژیك و تێفكرین.