هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هونه‌رمه‌ندی میللی شاری سلێمانی عه‌تا چاوشین، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ به نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد و گیانی له ده‌ستدا.
هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی به قورسی لێده‌ركه‌وتبوو، بۆیه دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستدا.
رۆژی چوارشەممە 17ی حوزه‌یرانی 2020 هونەرمەند عەتا چاوشین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و ئەو کات جەزا کەریم، ناسراو بە جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میلـلی رایگه‌یاند، "داوادەکەین فریای ئەو هونەرمەندە بکەون، تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و پێویستی بە پلازمای خوێنە".
لە پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە هونەرمەندان، یاسین قادر بەرزنجی، ئازادی مەحموودە فەندی و نەرمین کاوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هونەرمەند عەتا چاوشین، لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە.
بەرپرسانی تەندروستی و ئیداریی پارێزگای سلێمانی چەند رۆژێکە داوادەکەن، ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە بچن پلازمای خوێنیان ببەخشن بۆئەوەی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووەکانی دیکە بەکاربهێنرێت.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 865 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و 392 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 111 کەسیش دوای تووشبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
