ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: كاتی ئه‌وه‌یه به‌حزبه‌كانمان بڵێین قایل مه‌بن به برسیكردنی فه‌رمانبه‌ران

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌کێتى رایگه‌یاند كاتی ئه‌وه‌یه ھه‌مومان به حزبه‌كانمان بڵێین قایل مه‌بن به برسیكردنی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران و ده‌ڵێت" ئەگەر پێتان ناکرێت ڕێگربن ئەوا مەبنە بەشێک لەو برسیکردنەو وەرنە دەرەوە لەحکومەت".
ڕێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" کاتی ئەوەیە ھەمومان ڕوبکەینە حزبەکانمان و پێیان بڵێین قایل مەبن بەبرسی کردنی خەڵک و فەرمانبەران، ئەوەی پیرۆزە ژیانی خەڵکە نەک حکومەت".
ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" ئەگەر پێتان ناکرێت ڕێگربن ئەوا مەبنە بەشێک لەو برسیکردنەو وەرنە دەرەوە لەحکومەت".
دوێنێ یه‌کشه‌ممه، 21حوزه‌یرانى 2020 له‌دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راگه‌یاندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند له
بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابورییه، بڕیاردرا تەمویلكردنی ڕێژەی 79% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم بڕیادراوە بە ڕاگرتنـی خەرجکردنی ڕێژەی 21% ( لە سەدا بیست و یەكی) ئەوە کە دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم موچەخۆران جێبەجێ دەكرێت.
