هاوڵاتى هێزێکى چه‌کدارو به چه‌کى قورسه‌وه که پێکهاتوون له زێره‌ڤانی، چه‌کدارانى ڕۆژى پارتى ڕه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى شیلادزێ و بامه‌ڕنێ کراون، بۆ پاراستنى باره‌گاکانى سوپاى تورکیا و رێگرى کردن له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان. به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنیوز میدیاى نزیک له په‌که‌که، ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که" پارتی هێزێکى زۆرى ناردووه بۆ پاراستنى باره‌گا سه‌ربازییه‌کانى سوپاى تورکیا له شیلادزێ و بامه‌ڕنێ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه"هێزه‌که بریتین له چه‌کدارانى ڕۆژ، پێشمه‌رگه‌کانى زێره‌ڤانی". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى شیلادزێ ئاماده‌کارییان ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان دژى له‌شکرکێشى تورکیا و وه‌ستاندنى بۆردومانه‌کان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه رێگریان لێکراوه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) ئاشکرایکرد، گرووپێک له هه‌ڤاڵانیان کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، له ناو ئوتومبێلێکدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 پژاک له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، "له رێکه‌وتی٢٥/٦/٢٠٢٠ کاتژمێر پێنجى پاش نیوه‌ڕۆ له سه‌یرانگاى کونه‌ماسى سه‌ر به هه‌رێمى شارباژێر، گرووپێک له هه‌ڤاڵانمان کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، له ناو سیاره‌یه‌کدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا کۆمه‌ڵێک هاووڵاتى باشوورى کوردستان که بۆ سه‌یران له‌و شوێنه بوون، ده‌بنه ئامانج و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆر به ماڵ و سامانى خه‌ڵک گه‌یشتووه له‌ناوچه‌که‌دا. هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که" به هۆى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌وه هه‌ڤاڵێکمان گه‌یشته پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت و سێ هه‌ڤاڵیشمان بریندار بوون و وێڕاى شه‌رمه‌زارکردنى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا، هیواى شه‌فاى عاجیل بۆ بڕینداران ده‌خوازین و له داهاتوویێکى نزیکدا، زانیارى وردتر سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئه‌و رووداوه بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کان ئاشکرایکرد له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 358 کیلۆ گرام و 552 گرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا. له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویانکرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌کردووه: له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 586 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون، 292 تۆمه‌تبار سزادراون و، 294 تۆمه‌تباری دیکه له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان. به‌پێى راگه‌یاندراوه‌که، 358 کیلۆگرام و 552 گرام مادده‌ى ھۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه که له مادده‌کانى ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حه‌شیش و جامیکا پێکھاتوون. ٢٦ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێک له لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌ک رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى ھۆشبه‌ر ناسێندراوه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کان ئه‌وه‌شى باسکردووه که 952 حه‌بى ھۆشبه‌رو دوو ملیۆن 650 ھه‌زار دینار‌و ،63 ھه‌زار دۆلار و 100 ھه‌زار یۆرۆى ساخته‌ش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
ئارا ئیبراهیم به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێى گه‌یشتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه سێ وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن. وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌ویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بودجه‌ى له‌سه‌دا 80 موچه ئاماده‌یه‌کراوه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه) موچه وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌ندروستى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌و ناوخۆ سێشه‌ممه‌و پێشمه‌رگه 5 شه‌ممه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌زاره‌تى دارایى خشته‌ى موچه‌ى ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ى پاش بڕینى رێژه‌یى له‌سه‌دا 21 پێگه‌شتووه‌و وه‌زاره‌ته‌کان دوێنێ 5 شه‌ممه ته‌سلیمى وه‌زاره‌تى داراییان کردووه. ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه به‌شێک له‌و 400 ملیاره‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ناردوو که بڕه‌که‌ى 220 ملیار دینار بووه له‌گه‌ڵ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت و داهاته‌کانى ناوخۆ له‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تى دارایدایه‌و دابه‌شکردنى موچه ناوه‌ستێت. دوێنێ پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى یه‌کشه‌ممه یان دووشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان پاش بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه به‌پێى زۆر‌و که‌مى موچه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق داواده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه سه‌ربازییه‌کانى تورکیا رابگیرێت و به‌پێشێلکارى خاکه‌که‌ى داده‌نێت. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکیدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات که"سه‌رۆکایه‌تى کۆمار داواده‌کات سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق ئه‌نجامده‌درێن بوه‌ستێندرێن، که به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاکییه سه‌ربازییه‌کانى تورکیاوه ئه‌نجامده‌درێت و سنوره ئاسمانییه‌کانى وڵات ده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتیى بونه‌ته قوربانی". هه‌روه‌ها ئه‌و بۆردومانانه‌ى تورکیاى به "پێشێلکارییه‌کى دیار و به‌رچاو بۆ پێوه‌ره‌کانى دراوسێییه‌تى باش ناوبردوه که ده‌رچوونه له په‌یمان و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. له کۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى ئیدانه‌کردوه، جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنورییه‌کان و دۆسییه ئه‌منییه‌کانى نێوان عێراق-تورکیا، له‌رێگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى نێوانیان. ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆکه‌یه‌کى تورکیدا له هاوینه‌هه‌وارى کونه‌ماسى له‌ناو خاکى هه‌رێم، دوو هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بون و هه‌شتى دیکه‌ش برینداربون.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه‌و ده‌شڵێت:" تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تی نازانێ". بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ى حوزه‌یرانى 2020، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک له نوسینێکدا له‌ژێر ناوى "چه‌کى دیبلۆماسى چاره‌سه‌ره(تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه)" وتویه‌تی"له روداوه‌که‌ى کونه‌ماسیه‌وه ده‌رکه‌وت ته‌نیا ئیدانه‌کردن و به‌یان ده‌رکردن به‌س نیه‌و هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت." ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌موو هه‌فته‌و مانگ و وه‌رزو ساڵێک تراژیدیا رومان تێ ئه‌کات. "تورکیا کورد به دوژمنى خۆى ده‌بینێ له شیلادزێ بژیت یان شارباژێڕ." بڵێسه باسى ئه‌وه ده‌کات که "تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه. ئاخر کاره‌ساته سه‌یرانگاکان بکرێنه ئامانج و له‌گه‌ڵ مناڵ و ئازیزانت روو له سه‌یرانگایه‌ک بکه‌یت شه‌ھید بکرێى یا بریندار ببیت...تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تیش نازانێ، هه‌مو سنورێکى سیاسى و جوگرافى و قانونى ئه‌به‌زێنێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێنى نوسیویه‌تی"له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و کوشتن و چاره‌سه‌رى چه‌کدارى نیم، رێگاى دیپلوماسى و چه‌کى دیبلۆماسى باشترین فشاره بۆ راگرتنى ئه‌م زوڵم و تاوانانه."
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان له‌سه‌دا 1% به‌رزبووه‌ته‌وه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت تا کۆتایى مانگى ته‌موز بگاته 45 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 41 دۆلار و 50 سه‌نته. هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکی(ته‌کساس) به 39 دۆلار و 14 سه‌نته. پسپۆرانى بازارى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که پێویسته ئۆپیک پڵه‌س له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌یان به‌رده‌وامبن که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردنیان که‌مکردووه‌ته‌وه له‌کاتێکدا بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو رۆژانه دوو ملیۆن هه‌نارده‌ى نه‌وت زیاتر بکه‌ن.
هاوڵاتى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق به پێویستى ده‌زانێت سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که وه‌ڵامى توندى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا بده‌نه‌وه به‌هۆى بۆردومانه‌که‌ى کونه‌ماسى. فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر سه‌یرانگه‌ى کونه‌ماسى بڵاوکرده‌وه که ژماره‌یه‌ک شه‌هید و بریندارى لێکه‌وته‌وه. فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند بۆردومانه‌که پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراق و رێزنه‌گرتنى ئه‌و وڵاته‌یه له‌و یاداشته ناڕه‌زاییانه‌ى حکومه‌ت راده‌ستى باڵیۆزى تورکیاى کرد. داواشى له سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که کرد که به په‌له وه‌ڵامێکى توندى تورکیا بده‌نه‌وه و ئه‌مجاره به جدى له روویدا بوه‌ستنه‌وه بۆ راگرتنى ده‌ستدرێژییه‌کان. فراکسیۆنى یه‌کێتى داواشى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رى عێراق له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش کرد که داواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بکه‌ن بۆ راگرتنى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان له ناو خاکى عێراق و بڕیارێکیش بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ده‌نییانه ده‌ربکات که ده‌بنه قوربانى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان. فراکسیۆنى یه‌کێتى داواشیکرد لیژنه‌یه‌کى یاسایى پێکبهێنرێت بۆ تۆمارکردنى سکاڵاى له‌سه‌ر تورکیا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند: چاوه‌ڕێن زانیاریى ته‌واویان له‌سه‌ر هێرشه‌که بگاته ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نن و په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت:" فرۆکه تورکى بۆردومانى کردووه". ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، له لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند:" چاوه‌ڕێین زانیارى ته‌واومان له‌سه‌ر بۆردومانه‌که بگاته ده‌ست سه‌باره‌ت به‌وه‌ى فڕۆکه‌که له‌کوێوه هاتوه‌و زیانه‌کانى بۆردومانه‌که چى بون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه به‌و سیفه‌ته‌ى ئه‌وان به‌رپرسن له ئاسایشى ئه‌و ناوچه‌یه"له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌گه‌نه ده‌ستمان هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر روداوه‌که ده‌بێت". به‌پێى قسه‌ى قائیمقامى چوارتا، له‌و بۆردومانه‌دا یه‌ک که‌س شه‌هید بوه که "چه‌کدار" بوه‌و شه‌ش که‌سى دیکه برینداربون و بۆردومانه‌که‌ش له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه. به‌پێى میدیاکانى نزیک له په‌که‌که، ئه‌و فڕۆکه‌یه‌کى بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه، تورکى بووه.
ئارا ئیبراهیم وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ جارى سێیه‌م دواى کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و هۆکارى رێکنه‌که‌وتنه‌که‌ش ته‌نها دۆسیه‌و ناشه‌فافى نه‌وته. هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به دوو به‌رپرسى جیاوازه‌وه کرد که ئاگادارى ورده‌کارى کۆبونه‌وه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه و به‌غدا تێبینى جدى له‌سه‌ر حه‌قده‌ستنى کۆمپانیاکانى نه‌وت و هه‌ناره‌ى نه‌وت هه‌بووه. یه‌کێک له‌و به‌رپرسانه بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کى داخراو له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت تا داواکارییه‌کانى به‌غدا باس بکرێت، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات بۆ ئه‌مساڵ و له‌به‌رانبه‌ردا مانگانه 906 ملیار دینار بێت تا ته‌واوى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مینحه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى پێ بدات". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، حکومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌موو جۆرێک ئاماده‌ى رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام به‌غدا داواى هه‌ندێ ورده‌کارى کردووه له داهاته‌کانى نه‌وتى 2014 بۆ 2017ى نه‌وتى که‌رکوک و داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت به‌غدا رایاننه‌گه‌یاندووه که چه‌ند بڕه پاره‌ى مانگانه ده‌نێرن بۆ هه‌رێم ته‌نها باسیان کردووه "ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى زانیارى و داتاکانى نه‌وت و خاڵه گومرییه‌کانیان ته‌سلیم بکات ئه‌وان 500 بۆ 600 ملیار دینار ده‌ده‌ن". له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌رپرسێکى دیکه که له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یوست ناوى بهێندرێت، بۆ هاوڵاتى وتى:" گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو یان ناوه‌راستى هه‌فته‌ى ئاینده جارێ:ى دیکه بگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانى رۆڵى هه‌بووه له نزیکبوونه‌وه‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتن، به‌ڵام ته‌سه‌ور ده‌که‌ین چه‌ند جه‌لسه‌یه‌کى دیکه‌ى بوێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه وه‌فدى حکومه‌تى عێراق داواى کۆمه‌ڵێک دۆسیه‌و داتایان له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه‌و هه‌رێمیش داوایان کردووه بگه‌ڕێنه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ن ئه‌و داتایانه‌یان بۆ ئاماده ده‌که‌ن. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له به‌غداوه قوباد تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کردووه‌و هه‌ندێک له کۆبونه‌وه‌و ورده‌کارییه‌کانى بۆ باسکردووه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق جارێکى دیکه داواى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه زووبگه‌نه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم و هه‌ندێ ورده‌کارى واز لێبهێنن بۆ ساڵى داهاتوو. به‌رهه‌م ساڵح به کازمى راگه‌یاندووه:" دۆخى هه‌رێم هاوشێوه‌ى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه خراپه‌و خه‌ڵک موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، رێککه‌وتنیش قازانجى وڵاتى تێدایه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدانى به ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که ئه‌مشه‌و بڵاویکرده‌وه 16 گیان له‌ده‌ستدان و 195 تووشبوى نوێى راگه‌یاندراووه‌و ته‌نها 29 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ڕاگه‌یه‌ندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٢١) 1. که‌ره‌نتین: (٥٦ هاوڵاتى نوێ له که‌ره‌نتین) ١٠١٥ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٢٠ شوێنى جیاواز (٥٠٦ هه‌ولێر)،(١٤٤ سلێمانی)، (٣٦٥ دهۆک). 2. پشکنین: (٢١١٣ پشکنینى نوێ) (٩٠٨ هه‌ولێر) (٥٩٢ سلێمانی) (٤٠٩ دهۆک) (٢٠٤ گه‌رمیان). 3. تووشبوو: (١٩٥ تووشبووى نوێ) (٣٠ هه‌ولێر) (١٠٠ سلێمانی، ٦٢ گه‌رمیان) (٣ دهۆک) 4. چاکبوون: (٢٩ چاکبوون) (٢٤ هه‌ولێر) (٣ دهۆک) (٢ هه‌له‌بجه) 5. مردن: (١٦ مردن) (١ هه‌ولێر) (١٢ سلێمانی) (٣ گه‌رمیان) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین ١٥٩٧٢ هاوڵاتى (١٤٩٥٧ ده‌رچوو) پشکنین ١٢٥٨٢٤ (٥٨٥٠٨ هه‌ولێر، ٣٩١٩٦ سلێمانی، ٢٧٢٠٢ دهۆک، ٩١٨ هه‌له‌بجه) تووشبوون ٤٨٧٤ (١٠٩١ هه‌ولێر، ٣٥٠٣ سلێمانی، ١٥٩ دهۆک، ١٢١ هه‌له‌بجه) چاکبوون ١٥٤٣ (٦٢٢ هه‌ولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٣ دهۆک، ٤٠ هه‌له‌بجه) مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ٣١٨٢ (٤٤٨ هه‌ولێر، ٢٦٢٩ سلێمانی، ٢٦ دهۆک، ٧٩ هه‌له‌بجه) مردن ١٤٩ (٢١ هه‌ولێر، ١٢٦ سلێمانی، ٢ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٢٥ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق پڕۆژه‌یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کیى واژۆ کرد که تایبه‌ته به پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و کورتهێنانه‌ى له بودجه‌ى گشتیى عێراقدا هه‌یه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2020 به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق واژۆى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى کرد که له دوێنێ چوارشه‌ممه له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا. سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌یاساکه بۆ ده‌ربازبوونه له قه‌یرانى دارایى و کورتهێنانى بودجه که به‌هۆى کۆرۆناوه سه‌ریهه‌ڵداوه و له‌پێناو دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیناندایه.
هاوڵاتى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، پێشبینى ده‌که‌ن له‌ماوه‌ى 10 مانگ بۆ ساڵێک ده‌رمانى دژه کۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنرێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان خێراتربکرێت. ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان خێراتربکرێن، له‌ماوه‌ى 10 مانگ بۆ ساڵێک ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێندرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌جیهاندا دۆخى کۆرۆنا به‌ره‌و خراپى ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندێک ناوچه‌ى ئه‌وروپا روبه‌روبونه‌وه‌ى په‌تاکه باشتره. هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد هه‌فته‌ى داهاتوو ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا 10 ملیۆن که‌س و ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان بۆ زیاتر له 500 هه‌زار به‌رزده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌شى به مه‌ترسیى ناوبرد.
هاوڵاتى خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژى بڕیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه ئه‌نجامدراو تێیدا هه‌ر جۆره ده‌ستکارییه‌کیان به "هێڵى سور" وه‌سف کرد. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌کان دژى کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى ئه‌نجامدراو تێیدا سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان داوایان کرد پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى کۆرۆنا و د دژى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروشمیان به‌رزکردبوویه‌وه. به‌شێک خۆپیشانده‌ران دروشمى "ده‌ستکاریکردنى موچه هێڵى سوره" "کاتى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى پارێزگاکانه" "400 ملیاره‌که‌ى به‌غدا کوا، چى لێهات لێى خۆش نابین" "ئه‌ى حکومه‌تى بێموچه بڕۆ به‌رۆکمان به‌رده" به‌رزکردبوه‌وه.