هاوڵاتى لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاری سلێمانی 17 بڕیاری نوێی ئاراسته‌ی یه‌كه كارگێڕی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرد. لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاری سلێمانی به سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى ئه‌مرۆ شه‌ممه، 27حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یاندراوێکى سه‌باره‌ت به رێکاره‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یاند که خۆى له 17 خاڵدا ده‌بینێته‌وه. له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانگه حکومیه‌کان تا چوارى ته‌مووزى 2020 به راگیراوى ده‌مێنێته‌وه.، ده‌قی بڕیاره‌كان: بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بابەت/ گشتاندن ئەمڕۆ (٢٠٢٠/٦/٢٧)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە: ١- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (٢٠٢٠/٧/١) بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاری دەکات. ٢- ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ‌و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/٤). ٣- هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە. ٤- تاقیکردنەوەی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەو تاقیکردنەوەی پراکتیکیی ئامادەییە پیشەیەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بە پێیی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچن. ٥- تاڕۆژی (٢٠٢٠/٧/٤)، هەموو نۆرینگە ئەهلیەکانی پزیشکی ددان دادەخرێن و لەکاتی زۆر پێویستدا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەنتەرە ڕاوێژکارییەکانی پیرەمێردو شۆڕش تایبەت بە ددان بکەن. هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی ئەهلی پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. ٦- تا ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/٤) لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، چێشتخانەکان تەنها بە دلیڤەری دەتوانن کاربکەن و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکانیش بەبێ شوێنی دانیشتن دەتوانن بەردەوام بن. ٧- نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، جیمەکان، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە. ٨- پرسەو پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن. ٩- گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس) تا ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/٤) لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، ڕادەگیرێت، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. ١٠- هەر شۆفێرێکی (تەکسی) پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. ١١- قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن. ١٢- لە دابەشکردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەش دەکەن. ١٣- لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. ١٤- هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. ١٥- پێویستە هاوڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن. ١٦- پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان لێپرسینەوەو ڕێکارەکان وردتر‌و زیاتر‌و خێراتر بکەن و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. ١٧- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ٢٠٢٠/٦/٢٧
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی 2 راگه‌یاند. وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2020، موچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مانگی 2020/2 خه‌رج ده‌كرێت، ئاشكراشیكردوه كه رۆژی دووشه‌ممه 29ی حوزه‌یران موچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی دارایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی وەزارەتی تەندروستی ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی ئەمساڵ كرد. حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21% موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 50 رۆژە موچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردوە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتوە.
هاوڵاتى هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هێرشی تورکیا بە زەنگێکی مەترسیدار ناو دەبات. هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکد لەبارەی بەزاندنی سنوور و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان نووسیویەتی:"پەلاماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەی زاخۆ پێشهاتێکی جیۆسیاسی زۆر جددیە". دەشڵێت:"چڕی هێرشەکان زەنگێکی مەترسیدار"ە. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای سەرکردەکانی تورک بۆ زیندووکردنەوەی داواکردنی پارێزگای موسڵ لە لایەن تورکیاوە زیاتر لە هەموو پێشهاتەکانی دیکە مایەی نیگەرانییە. سوپای تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە ژێر ناوی “کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی پەکەکە لە عێراق” لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و هێزێکی زۆری بۆ سنووری پارێزگای دهۆک ناردووە. هەروەها بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و لە دواین هێرشیش، لە کونە ماسی سەر بە شارباژێڕی سلێمانی، زیانی گیانی و ماددی گەیاندە هاووڵاتیان.
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێرى ئامارى گیانله‌ده‌ستدانى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که که‌ته‌نیا ئه‌مرۆ تائێستا 5که‌سی دیکه له توشبوان گیانیان له‌ده‌ستداوه. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێرى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 که‌سی دیکه تائێستا به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ته‌مه‌نى ئه‌و 5 که‌سه له‌نێوان 60 ساڵ 90 ساڵدایه و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى له شه‌وه‌وه بارى ته‌ندروستیان تێکچووه ئه‌م به‌یانیه گیانیان سپاردووه. گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌م 5 که‌سه‌ى ئه‌مڕۆى پارێزگاى سلێمانییه‌وه گه‌یشته 171 که‌س.
هاوڵاتى دۆناڵد ترەمپ بریارێکی جێبەجێکاریی واژۆکرد کە شێوازی دامەزراندن بۆ کارمەند و فەرمانبەری نوێ لە سەر بنەمای توانا و لێهاتوویی دابمەزرێنرێن و بەتەنیا رەچاوی بڕوانامەکانیان نەکرێت. ترەمپ دەڵێت، دەیانەوێت دامەزراندن لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت. هاوکات ئیڤانکای کچ و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، کاری لەسەر بەرەوپێشبردنی خولەکانی مەشق و پێگەیاندنی فەرمانبەر و کارمەندەکان کردووە بۆ ئەوەی لە ئاستی داواکاری خاوەنکارەکانیان بن. حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا زۆرترین کارمەند و فەرمانبەری هەیە کە ژمارەیان دەکاتە دوو ملیۆن و 100 هەزار کەس، ئەمە جگە لەو کارمەندانەی کە لە فەرمانگەکانی پۆستە و گەیاندن کاردەکەن. ئیڤانکا ترەمپ پێیوایە، گۆڕینی بنەمای دامەزراندن لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا وا دەکات کە هێزی کار بەتواناتر بێت و داوا لە کەرتی تایبەت دەکات کە هەمان هەنگاو بگرنەبەر. کۆشکی سپی مەرجی هەبوونی بڕوانامە بە یەکجاری لە لیستی داواکارییەکانی لانابات، بەڵکو دەیەوێت زیاتر جەخت لەسەر بەهرە و توانای کارخوازەکان بکاتەوە لەکاتی دامەزراندنیان. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی واژۆکردنی بڕیارەکە وتی، ئەم هەنگاوە "گرنگ" دەنێت بۆ ئەوەی چاکسازی لە هێزی کاری حکومەتی فیدراڵیدا بکات. ترەمپ دەڵێت "فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ دەکەم کە حکومەتی فیدراڵی رادەسپێرێت بەگۆڕینی شێوازی دامەزراندن لەسەر بنەمای بڕوانامە کە بەڕاستی زۆر کۆن و لەکارکەوتووە و شێوازی دامەزراندن لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی جێبەجیدەکەین. واتە ئێمە دەمانەوێت دامەزراندن لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت". بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا ، حکومەتی فیدراڵی چی دیکە وەکو جاران چاوی لەسەر ئەوە نابێت (خوازیارانی کار) لە کام قوتابخانە خوێندوویانە، بەڵکو چاوی لەسەر ئەو بەهرە و توانایانە دەبێت کە لە کارەکەدا بەکاری دێنن.
هاوڵاتى رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ڤاکسینی کۆمپانیای ئەسترازینیکا کە لەلایەن زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە لە پێش هەموو ڤاکسینەکانی دیکەوە ئامادە دەبێت. دەڵێت، "وابڕیارە لە مانگی ئابی داهاتوودا، ڤاکسینەکە ئامادە ببێت". سومەیە سوامینەسان، سەرۆکی توێژەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، باشترین کاندید لەناو ڤاکسینەکانی کۆرۆنادا، لە رووی کاتەوە بریتییە لە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای ئەسترازینیکا، بەڵام ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکاش هیچ لەو کەمتر نییە و قۆناغی زۆریان بۆ ئامادەبوون بڕیوە. لەوبارەیەوە، دوێنێ، حازم جەمیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکا و دەیەوێت رێژەیەک لە ڤاکسینەکەی لێبکڕێت. لە ماوەی رابردوودا، زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی رایانگەیاند، پەرەیان بە ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوە کە لە رێگەی دەمەوە هەڵدەمژرێت و رەنگە ئامادەکردنی ڤاکسینەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەواوببێت. پێشتریش، کۆمپانیای ئەسترازینیکا، کە کۆمپانیایەکی بەریتانی – سویدی بواری بەرهەمهێنانی دەرمانە رایگەیاند، هەر لەگەڵ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی زانایان و پەسەندکردنی ڤاکسینەکە، ئامادەیە دوو ملیار دانەی لێ بەرهەمبهێنێت.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگادارى سه‌رجه‌م پزیشک و کارمه‌ندان ده‌که‌نه‌وه که سبه‌ینێ شه‌ممه له‌به‌شى ژمێریارى دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى موچه به سیستمى نوێ دابه‌شده‌کرێت. ئه‌مشه‌و هه‌ینى 26ى حوزه‌یران، ته‌ندروستى هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێکدا، ئاگادارى گشت پزیشکان و کارمه‌ندان ده‌کاته‌وه که کاتژمێر 9:30 خوله‌کى سبه‌ینێ شه‌ممه، موچه‌ى مانگى (2/شوبات) هاوشێوه‌ى مانگى یه‌ک له دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌شى ژمێریارى به سیسته‌مى نوێى موچه و پێى ڕێنماییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر داوا له‌گشت پزیشکان و کارمه‌ندان ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ى موچه‌یان له دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌بێت ده‌مامک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنن.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که له سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورک بۆ سه‌ر سه‌یرانگاى کونه‌ماسى له ناوچه‌ى شارباژێڕى سلێمانى، رایانگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى تورک به سیاسه‌تى پارتى شادمانه و ده‌یه‌وێت یه‌کێتیش هه‌مان سیاسه‌تى پارتى په‌یڕه‌و بکات " سلێمانى و باشور به‌ره‌نگارى تورکیا ده‌بنه‌وه... په‌که‌که و یه‌کێتى به‌گژیه‌کدا نادرێن". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که له سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شارباژێر له سلێمانى رایگه‌یاند:" تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌ر هێزێکى سیاسى وڵات و گه‌له‌که‌مان که سه‌ریان له‌به‌رى دانانه‌وێنن" و داواشى کرد، "هیچ که‌س و لایه‌نێک هاوکارى ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشیست و داگیرکه‌ر نه‌کات، خه‌ڵکى سلێمانى و گه‌لى باشور ڕووبه‌ڕووى ده‌به‌نه‌وه و هێرشه‌کانى پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه". هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆماجڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که "ده‌وڵه‌تى تورکیا به هاوپه‌یمانى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په هێرش سه‌ر هه‌ر هێزێکى سیاسى وڵات و گه‌له‌که‌مان که سه‌ریان له‌به‌رى دانانه‌وێنن، داواشى کرد هیچ که‌س و لایه‌نێک هاوکارى ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشیست و داگیرکه‌ر نه‌کات". که‌جه‌که هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا له باکورى کوردستان درێژه به سیاسیه‌تى له ناوبردنى گه‌لى کورد ده‌دات و له رۆژئاوا و باشورى کوردستان و شه‌نگال و مه‌خموریش به‌رده‌وام هێرش ئه‌نجام ده‌دات، "دوژمانایه‌تى خۆشى بۆ شارى سلێمانى ڕاگه‌یاند"، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوشئۆغلو رایگه‌یاند: "کاریگه‌رى په‌که‌که له سه‌ر سلێمانى هه‌یه". که‌جه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، سلێمانى یه‌کێکه له‌و شارانه‌ى که له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به‌رده‌وام شوێنى وڵاتپارێزان و ڕووناکبیران بووه و یه‌کێکه له شاره سه‌ره‌کیه‌کانى کوردایه‌تى و هه‌میشه تامه‌زرۆى پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بووه و هه‌میشه‌ش خۆى نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه، بۆیه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا به دیاریکراوى هێرش ده‌کاته سه‌ر ڕابردوو و ئیستا و داهاتووى ئه‌و شاره. هاوکات، که‌جه‌که ده‌شڵێت ده‌زانن، فشارى ڕ‌ژێمى تورکیا له سه‌ر پارت و لایه‌نه‌کانى باشورى کوردستان هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات بیاندات به گژى په‌که‌که‌دا. "ئه‌و گوشاره‌ش به تایبه‌تى له په‌ده‌که و یه‌نه‌که ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تى تورک هه‌میشه ڕایده‌گه‌یه‌نیت: :به سیاسه‌تى په‌ده‌که شادمانه و ده‌یه‌وێت یه‌نه‌که‌ش هه‌مان سیاسه‌تى په‌ده‌که په‌یڕه‌و بکات. ئه‌و هێرشه‌ى سه‌ر سلێمانیش به‌هه‌مان ئامانجه و ده‌یه‌ویت یه‌نه‌که‌ش ده‌سته‌مۆبکات و دژى په‌که‌که به‌کارى بهێنیت". که‌جه‌که باس له که‌سایه‌تى مام جه‌لال و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا ده‌کات و ڕایگه‌یاندوه: "ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دوایین ساته‌کانى ژیانى به‌رده‌وام بوو و به‌رله نه‌خۆشکه‌وتنى ده‌ستى به که‌مپه‌ینى ئازادکردنى رێبه‌ر ئاپۆ کرد بوو... مام جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندى دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان هه‌بوو و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شیان بۆ نێو شارى سلێمانى گواستبوویه‌وه و ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش له‌و شاره و باشورى کوردستان به‌گشتى خۆشه‌ویستیه‌ک بۆ په‌که‌که و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئافڕێنرا، مام جه‌لال و ڕێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر بناغه‌یه‌کى باش په‌یوه‌ندیه‌کانى په‌که‌که و یه‌نه‌که‌یان داڕشت و بونیاتنا". که‌جه‌که له سۆنگه‌ى هێرشه‌کانى ئه‌م دوایه‌وه ئاشکرایش ده‌کات: "وادیاره له ئێستا به‌دواوه ڕ‌ژێمى تورکیا هێرشى له‌و جۆره بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى نزیک سلێمانى ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر گه‌ل و لایه‌نه‌کان له دژى ئه‌و هێرشانه وه‌خۆ نه‌که‌ون و ئه‌وا هێرشه‌کان فراوانتر ده‌بن. بێگومان خۆشه‌ویستى چین و هاوسه‌رۆکانى کۆماجڤاکێن کوردستان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که "راسته په‌که‌که و یه‌کێتى دوو پارتى جودان، به‌ڵام هه‌ر کاتێ پێویست بکات ڕه‌خنه‌شى لێده‌گرین پێداگیرین که گوشار و هێرشه‌کانى ڕ‌ژێمى تورکیا ناتوانن یه‌کێتى و په‌که‌که ڕووبه‌ڕووى یه‌کدى بکه‌نه‌وه".، که‌جه‌که وا ده‌ڵێت. که‌جه‌که لێدوانه‌کانى وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوشئۆغلو گرێ ده‌داته‌وه به فراوانکردنى هێرش و پیلان داگیرکه‌رانه‌کانى تورکیا و قه‌ڵسبوونى به‌رامبه‌ر به سلێمانى کورد و پێوایه گه‌لى کورد و هیزه سیاسیه‌کانى به‌ره‌نگارى هێرشه‌کان ببنه‌وه و مایه‌پووچیان بکه‌نه‌وه. جه‌خت ده‌کاته‌وه که چاوشئۆڵو چیده‌کات با بیکات، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت کوردان بدات به گژى یه‌کدیدا و خه‌ڵکى سلێمانى و گه‌لى کورد به‌رنگارى ئامانج و پیلانه‌کانه داگیرکاریه‌کان ده‌بنه‌وه و ڕێکسه‌که‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا و چاوشئۆغلو ده‌که‌نه‌وه به‌خوری.
هاوڵاتى هێزێکى چه‌کدارو به چه‌کى قورسه‌وه که پێکهاتوون له زێره‌ڤانی، چه‌کدارانى ڕۆژى پارتى ڕه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى شیلادزێ و بامه‌ڕنێ کراون، بۆ پاراستنى باره‌گاکانى سوپاى تورکیا و رێگرى کردن له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان. به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنیوز میدیاى نزیک له په‌که‌که، ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که" پارتی هێزێکى زۆرى ناردووه بۆ پاراستنى باره‌گا سه‌ربازییه‌کانى سوپاى تورکیا له شیلادزێ و بامه‌ڕنێ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه"هێزه‌که بریتین له چه‌کدارانى ڕۆژ، پێشمه‌رگه‌کانى زێره‌ڤانی". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى شیلادزێ ئاماده‌کارییان ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان دژى له‌شکرکێشى تورکیا و وه‌ستاندنى بۆردومانه‌کان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه رێگریان لێکراوه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) ئاشکرایکرد، گرووپێک له هه‌ڤاڵانیان کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، له ناو ئوتومبێلێکدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 پژاک له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، "له رێکه‌وتی٢٥/٦/٢٠٢٠ کاتژمێر پێنجى پاش نیوه‌ڕۆ له سه‌یرانگاى کونه‌ماسى سه‌ر به هه‌رێمى شارباژێر، گرووپێک له هه‌ڤاڵانمان کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، له ناو سیاره‌یه‌کدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا کۆمه‌ڵێک هاووڵاتى باشوورى کوردستان که بۆ سه‌یران له‌و شوێنه بوون، ده‌بنه ئامانج و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆر به ماڵ و سامانى خه‌ڵک گه‌یشتووه له‌ناوچه‌که‌دا. هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که" به هۆى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌وه هه‌ڤاڵێکمان گه‌یشته پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت و سێ هه‌ڤاڵیشمان بریندار بوون و وێڕاى شه‌رمه‌زارکردنى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا، هیواى شه‌فاى عاجیل بۆ بڕینداران ده‌خوازین و له داهاتوویێکى نزیکدا، زانیارى وردتر سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئه‌و رووداوه بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کان ئاشکرایکرد له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 358 کیلۆ گرام و 552 گرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا. له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویانکرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌کردووه: له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 586 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون، 292 تۆمه‌تبار سزادراون و، 294 تۆمه‌تباری دیکه له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان. به‌پێى راگه‌یاندراوه‌که، 358 کیلۆگرام و 552 گرام مادده‌ى ھۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه که له مادده‌کانى ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حه‌شیش و جامیکا پێکھاتوون. ٢٦ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێک له لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌ک رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى ھۆشبه‌ر ناسێندراوه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کان ئه‌وه‌شى باسکردووه که 952 حه‌بى ھۆشبه‌رو دوو ملیۆن 650 ھه‌زار دینار‌و ،63 ھه‌زار دۆلار و 100 ھه‌زار یۆرۆى ساخته‌ش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
ئارا ئیبراهیم به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێى گه‌یشتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه سێ وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن. وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌ویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بودجه‌ى له‌سه‌دا 80 موچه ئاماده‌یه‌کراوه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه) موچه وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌ندروستى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌و ناوخۆ سێشه‌ممه‌و پێشمه‌رگه 5 شه‌ممه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌زاره‌تى دارایى خشته‌ى موچه‌ى ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ى پاش بڕینى رێژه‌یى له‌سه‌دا 21 پێگه‌شتووه‌و وه‌زاره‌ته‌کان دوێنێ 5 شه‌ممه ته‌سلیمى وه‌زاره‌تى داراییان کردووه. ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه به‌شێک له‌و 400 ملیاره‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ناردوو که بڕه‌که‌ى 220 ملیار دینار بووه له‌گه‌ڵ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت و داهاته‌کانى ناوخۆ له‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تى دارایدایه‌و دابه‌شکردنى موچه ناوه‌ستێت. دوێنێ پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى یه‌کشه‌ممه یان دووشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان پاش بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه به‌پێى زۆر‌و که‌مى موچه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق داواده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه سه‌ربازییه‌کانى تورکیا رابگیرێت و به‌پێشێلکارى خاکه‌که‌ى داده‌نێت. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکیدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات که"سه‌رۆکایه‌تى کۆمار داواده‌کات سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق ئه‌نجامده‌درێن بوه‌ستێندرێن، که به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاکییه سه‌ربازییه‌کانى تورکیاوه ئه‌نجامده‌درێت و سنوره ئاسمانییه‌کانى وڵات ده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتیى بونه‌ته قوربانی". هه‌روه‌ها ئه‌و بۆردومانانه‌ى تورکیاى به "پێشێلکارییه‌کى دیار و به‌رچاو بۆ پێوه‌ره‌کانى دراوسێییه‌تى باش ناوبردوه که ده‌رچوونه له په‌یمان و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. له کۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى ئیدانه‌کردوه، جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنورییه‌کان و دۆسییه ئه‌منییه‌کانى نێوان عێراق-تورکیا، له‌رێگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى نێوانیان. ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆکه‌یه‌کى تورکیدا له هاوینه‌هه‌وارى کونه‌ماسى له‌ناو خاکى هه‌رێم، دوو هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بون و هه‌شتى دیکه‌ش برینداربون.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه‌و ده‌شڵێت:" تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تی نازانێ". بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ى حوزه‌یرانى 2020، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک له نوسینێکدا له‌ژێر ناوى "چه‌کى دیبلۆماسى چاره‌سه‌ره(تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه)" وتویه‌تی"له روداوه‌که‌ى کونه‌ماسیه‌وه ده‌رکه‌وت ته‌نیا ئیدانه‌کردن و به‌یان ده‌رکردن به‌س نیه‌و هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت." ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌موو هه‌فته‌و مانگ و وه‌رزو ساڵێک تراژیدیا رومان تێ ئه‌کات. "تورکیا کورد به دوژمنى خۆى ده‌بینێ له شیلادزێ بژیت یان شارباژێڕ." بڵێسه باسى ئه‌وه ده‌کات که "تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه. ئاخر کاره‌ساته سه‌یرانگاکان بکرێنه ئامانج و له‌گه‌ڵ مناڵ و ئازیزانت روو له سه‌یرانگایه‌ک بکه‌یت شه‌ھید بکرێى یا بریندار ببیت...تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تیش نازانێ، هه‌مو سنورێکى سیاسى و جوگرافى و قانونى ئه‌به‌زێنێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێنى نوسیویه‌تی"له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و کوشتن و چاره‌سه‌رى چه‌کدارى نیم، رێگاى دیپلوماسى و چه‌کى دیبلۆماسى باشترین فشاره بۆ راگرتنى ئه‌م زوڵم و تاوانانه."
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان له‌سه‌دا 1% به‌رزبووه‌ته‌وه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت تا کۆتایى مانگى ته‌موز بگاته 45 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 41 دۆلار و 50 سه‌نته. هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکی(ته‌کساس) به 39 دۆلار و 14 سه‌نته. پسپۆرانى بازارى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که پێویسته ئۆپیک پڵه‌س له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌یان به‌رده‌وامبن که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردنیان که‌مکردووه‌ته‌وه له‌کاتێکدا بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو رۆژانه دوو ملیۆن هه‌نارده‌ى نه‌وت زیاتر بکه‌ن.