ئاسایشى سلێمانى: 358 کیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کان ئاشکرایکرد له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 358 کیلۆ گرام و 552 گرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویانکرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌کردووه: له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 586 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون، 292 تۆمه‌تبار سزادراون و، 294 تۆمه‌تباری دیکه له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌که، 358 کیلۆگرام و 552 گرام مادده‌ى ھۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه که له مادده‌کانى ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حه‌شیش و جامیکا پێکھاتوون.
٢٦ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێک له لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌ک رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى ھۆشبه‌ر ناسێندراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌ھێشتنى مادده ھۆشبه‌ره‌کان ئه‌وه‌شى باسکردووه که 952 حه‌بى ھۆشبه‌رو دوو ملیۆن 650 ھه‌زار دینار‌و ،63 ھه‌زار دۆلار و 100 ھه‌زار یۆرۆى ساخته‌ش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
