رۆژنیوز: پارتى هێزى رۆژى ناردووه‌ته شیلادزێ بۆ رێگرتن له خۆپیشاندان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزێکى چه‌کدارو به چه‌کى قورسه‌وه که پێکهاتوون له زێره‌ڤانی، چه‌کدارانى ڕۆژى پارتى ڕه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى شیلادزێ و بامه‌ڕنێ کراون، بۆ پاراستنى باره‌گاکانى سوپاى تورکیا و رێگرى کردن له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان.
به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنیوز میدیاى نزیک له په‌که‌که، ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که" پارتی هێزێکى زۆرى ناردووه بۆ پاراستنى باره‌گا سه‌ربازییه‌کانى سوپاى تورکیا له شیلادزێ و بامه‌ڕنێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه"هێزه‌که بریتین له چه‌کدارانى ڕۆژ، پێشمه‌رگه‌کانى زێره‌ڤانی".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى شیلادزێ ئاماده‌کارییان ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان دژى له‌شکرکێشى تورکیا و وه‌ستاندنى بۆردومانه‌کان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه رێگریان لێکراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار