شاناز حه‌سه‌ن هه‌ردوو ده‌رمانى ( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پایۆنیر له سلێمانى به‌رهه‌مهێندرا بۆ چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا به‌کارده‌هێندرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاکه بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رى کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاریگه‌رى خۆى هه‌یه". سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیاى پایۆنیر به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئێمه وه‌ک کۆمپانیاى دروستکردنى ده‌رمان به پێویستمان زانى وه‌ک هه‌موو وڵاتانى دیکه ئه‌و ده‌رمانه که ده‌توانێت هاوکارى چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى کۆرۆنا بێت ئێمه‌ش له وڵاتى خۆماندا دروستى بکه‌ینه‌وه و بیبه‌خشینه توشبوه‌کان وه‌ک پاڵپشتیه‌ک بۆ چاکبونه‌وه‌یان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له برى 250هه‌زار پاکه‌ت له‌و دوو جۆره ده‌رمانه به بێ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراون و وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى نیشانه‌کان که دواجار کاریگه‌رى له زوو چاکبونه‌وه‌ى توشبوه‌که ده‌بێت. کۆمپانیاى پایۆنێر ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌کان له جیهاندا چاره‌سه‌رى نیه و ته‌نیا ڤاکسین ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌توانن هاوکاربن بۆ رێگریکردن، وتیشى:"هه‌رگیز نه‌مانوتووه چاره‌سه‌رۆ کۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا به هه‌ڵه گه‌یاندرا، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌م ده‌رمانانه که تایبه‌تن به نه‌خۆشه‌کانى مه‌لاریا له‌ئه‌نجامى تاقیکردنه‌وه‌کان زانراوه سودى ده‌بێت بۆ پاڵپشتى تا به‌م رێگه‌یه خه‌ڵک له‌و رێژه‌ى زۆره‌ى گیان له‌ده‌ستدان که‌متر بکه‌ینه‌وه". جگه له‌و دودو ده‌رمانه ده‌رمانى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و ئه‌و ده‌رمانانه‌ى وه‌ک ئاو هه‌ڵده‌واسرێت بۆ نه‌خۆش بۆ که‌مکرنه‌دوه‌ى ئازار و خواردن واته" ئێمه چوار ده‌رمانمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و عێراق،" ئه‌و ده‌رمانه تائێستاش بۆ توشبوانى ئاستى یه‌که‌م و دووه‌مى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ردوو ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) ته‌نها پاڵپشتى بوون بۆ توشبوانى کۆرۆنا و له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌کارهێنراوه‌و سودى لێوه‌رگیراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌ئێستادا به‌شێک له وڵاتانى جیهان له پرۆتۆکۆڵه‌کانیاندا ئه‌و دوو ده‌رمانه‌یان ده‌رهێناوه و چونکه سود وزیانه‌کانى ئه‌و ده‌رمانانه هێشتا له‌ژێر تاقیکردنه‌وه‌ادیه، به‌ڵام به‌شێک له‌وڵاتان به‌کارى ده‌هێنن، له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنین". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پارێزگارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ده‌رمانى پایۆنیر ناوى دوو ده‌رمانیان راگه‌یاند که ده‌رمانى( (hydroxychoroguine و ) (azithromycin) بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا به‌کارده‌هێنرێت و دروست ده‌کرێت. ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و توشبوانه به‌کارده‌هێنرێت که له‌سه‌ره‌تاى قۆناغى توشبوندان "ئه‌و کاته‌ى ڤایرۆسه‌که کارده‌کاته سه‌ر سییه‌کانى مرۆڤ ئه‌م ده‌رمانه کاریگه‌رى زۆر که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌هه‌موو دنیادا وه‌ک جۆرێک له چاره‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌رمانه به‌کارده‌هێنرێت و بۆیه لێره‌ش تائێستاش به‌کارده‌هێنرێت".
هاوڵاتى چه‌کداره‌کانى میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى دوای ئازادکردنیان وێنه‌کانی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان خسته‌ژێر پێیان و ژماره‌یه‌کیشیان سووتاند. شه‌وی رابردوو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى ئازادکران که شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى دژه تیرۆرى له ناوچه‌ى دۆره ده‌ستگیرکران. دوای ئازادکردنیان له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وێنه‌کانی ناوبراویان خسته‌ژێر پێیان و ژماره‌یه‌کیشیان سووتاند. چه‌کداره‌کان تۆمه‌تباربوون به‌وه‌ى پلانیان بۆ هێرشه‌کردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌کان و به تایبه‌تیش باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا داناوه. میلیشیاى حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ى دادگاییکردنى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى کرد ئه‌ویش به هۆى ئه‌وه‌ى به‌ر فه‌رمانى راسته‌وخۆى کازمى ئۆپه‌راسیۆنى ده‌ستگیرکردنى چه‌کداره‌کانى ئه‌نجام دراوه.
هاوڵاتى فڕۆکەکانی تورکیا لە زاخۆ گوندی چیای شاقۆلێیان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە گوندەکانی باتیڤا و دەرکار بەردەوامە. شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە گوندەکانی باتیفا و دەرکاری بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون. بەپێی زانیارییەکان لە هەندێک ناوچە سوپای تورکیا 30 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە. درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە. رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.
هاوڵاتى وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند بریاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق به نه‌بوو داده‌نرێت ناتوانین له رۆژنامه‌ى وەقائیع بڵاویبکه‌ینه‌وه چونکه ئه‌وه ده‌بێته مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان. فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان وەڵامی بڕیاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر و رایگه‌یاند بەپێ یاسا بە "بە بڕیارێکی نەبوو دادەنرێت و بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت و بڵاوکردنەوەی بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوانەی باسکران دەبێتە مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی و سیستەمی سیاسی هەرێم. هەروەها لەسەر وەزارەتی داد بەسەرپێچی لە رێسای گشتی و حکومەکانی یاسا تۆماردەکرێت." لە 7ـی مانگی ئایار بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا. دواتر رۆژی 15-6-2020 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە. لە نووسراوەکەدا سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان هاتووە "بڕیاری بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ژمارە 37 کە لە 14-06-2020 ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و وێنەیەکی دراوەتە وەزارەتی داد بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)، بەداخەوە کە بە بەڕێزتانی رادەگەیێنین کە داوای لێبووردن دەکەین و ناتوانین بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکەینەوە". لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان "پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە" و هەروەها "رای جەنابتان" نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی و دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسا دەرچوو لە پەرلەمانی پێنادات. بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک. رۆژی دووشەممە 29-6-2020 نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشووى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 كه بڕیارمان به نووسراوى ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆكراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نووسراوى ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قائیعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن گه‌یشتۆته سه‌رو 200که‌س و گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناویاندا تۆمارکراوه. وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه". محه‌مه‌د قادر ئاماژە بەوەش دەدات "زیاتر لە 50 تووشبوو هەیە کە پێویستیان بە ئۆکسجینە، چەندین تووشبوو هەن کە نیشانەکانی بە مامناوەند گرتووە وەکو تەنگەنەفەسی و کۆکە و بەرزی پلەی گەرمی، ئەمانە لەسەر چارەسەر تا راددەیەکی باشتر دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن". هاوڵاتى: له‌ئێستادا دۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا له‌چ ئاستێکدایه؟ محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا بارودۆخه‌که خراپه و وه‌ک وه‌زاره‌ت پێشبینى ده‌که‌ین هاوڵاتیان زیاتر له‌وه‌ى که هه‌یه پابه‌ند نه‌بن، خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه روده‌دات که له کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رده‌چێت، که ته‌نیا هاوڵاتى خۆى ده‌توانێت رێ له‌وه بگرێت. ئاماژەی بەوەشكرد: "مەترسی ڤایرۆسەكە لە تووشبووە بێ نیشانەكان دایە، چونكە جگە لەوانەی دەستنیشان دەكرێت، بێگومان چەندین دیكەی تووشبوو ھەن، كە نیشانەیان نییە، ئەمانەی كە نیشانەیان نییە دیار نین و خەڵكی دیكە تووش دەكەن، بێ ئەوەی ھەستی پێبكرێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات لە كارەساتێكی گەورە نزیك دەبینەوە". هاوڵاتى: له‌ئێستادا کێشه‌ى که‌مى ئامێرى پزیشکى و که‌ره‌سته‌ى پزیشکیمان نیه؟ محه‌مه‌د قادر: له‌ئێستادا کێشه‌مان نییه ده‌توانین به‌پێى پێیوست که‌ره‌سته ى پزیشکى دابین بکه‌ین بۆ توشبوه‌کان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و وا‌بکات له کۆنترۆڵى ئێمه ده‌ربچێت، ئامێرى پزیشکى و کیتى پشکنین و ده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌کان به‌ش نه‌که‌ن و بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى ئێمه که ئه‌مه زۆرى نه‌ماوه و ئه‌مه‌یه خه‌مى ئێمه که ته‌نیا رێگریکردن له‌م بارودۆخه‌ش به خودى هاوڵاتى خۆى ده‌کرێت و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نه‌ماوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى. هاوڵاتى: ژماره‌ى توشبوونى پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى گه‌یشتۆته چه‌ند و ئایا کێشه‌ى که‌مى کارمه‌ند و پزیشک نیه له نه‌خۆشخانه‌کاندا؟ محه‌مه‌د قادر: ژماره‌ى ئه‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى توشى کۆرۆنا ده‌بن له 200 حاڵه‌ت تێپه‌ریوه و به‌رده‌وام زیاتریش ده‌بێت، به‌داخه‌وه یه‌ک دوو حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌ناو کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و شۆفێرى ته‌ندروستى تۆمارکراوه. که ئه‌مانه سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تن بۆیه که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بێگومان که‌لێن دروست ده‌بێت له کاره‌کانى ته‌ندروستى و پێویسته گرنگى زیاترى پێبدرێت. هاوڵاتى: ماوه‌یه‌که باس له ڤاکسینێک ده‌کرێت له روسیا که عێراق ده‌یهێنێته وڵاتى بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا گونجاوه؟ محه‌مه‌د قادر: ئه‌و ده‌رمانه‌ى که له وڵاتى روسیاوه دێت ڤاکسین نیه و دژه ڤایرۆسه که روسیا پێشتر بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆس به‌کارهاتووه و سودى هه‌بوه و ئێستاش له‌سه‌ر کۆرۆنا تاقیکردۆته‌وه و ده‌رئه‌نجامى ئیجابى هه‌بووه. رونیکرده‌وه ووتى" ئه‌م ده‌رمانه به‌م زووانه ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به عێراقیش ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌میشه به یه‌که‌وه بین و له پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌ریه‌کان هه‌میشه له‌یه‌که‌وه نزیک بین، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى پزیشکیه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و کوالیتیه‌که‌ى باش بێت و کوالیتبه‌که‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ندبێت و دوو مادده‌ى چالاکى تێدابێت ئه‌وکات لاى خۆمان په‌سه‌نه ده‌کرێت. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانتان هه‌یه ئه‌و ڤاکسینه بهێنرێته هه‌رێم جا له‌رێگه‌ى هاورده‌کردنه‌وه بێت یان به‌رهه‌م هێنانى له‌ناوخۆدا؟ محه‌مه‌د قادر: وه‌ک داواى فه‌رمى داوامان نه‌کردووه له‌هیچ کۆمپانیایه‌ک که ئه‌و ده‌رمانه‌ى روسیا به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ ئێمه ئه‌م ده‌رمانه لێره دابین بکرێت چ له‌رێگه‌ى کۆمپانیاوه بێت یان له رێگه‌ى حکومه‌ته‌وه بێت به‌رهه‌م هێنان بێت یان کرین بێت، یان هاورده‌کردن بێت، بۆیه ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه له‌کاتێ:دا ده‌رمانه‌که په‌سه‌ندکرا ئه‌وا به‌و کوالیتیه‌ى که کوالیتى کۆنترۆل په‌سه‌ندى ده‌کات جا به‌هه‌ر شێوازێک بگاته ده‌ستمان ئێمه به‌کاریده‌هێنیین ته‌نیا گرنگى له کوالیتیه‌که‌یدایه. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 904 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە هەزار و 767 چارەسەرکراون 200 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها تاوەکو ئیستا سێ هەزار و 937 کەس لە نەخۆشخانەکاندا ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
هاوڵاتى ئەمەریکا و سعوودییە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن ئابڵووقەی چەکی سەر ئێران درێژبکرێتەوە کە له‌مانگى ده‌ى ئەمساڵ کۆتایی دێت. ئەگەر ئابڵووقەکە درێژنەکرێتەوە، ئێران چەک و تەقەمەنی زیاتر بۆ چەکدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، بەمەش ناسەقامگیریی زیاتر دروست دەبێت، بەڵام مەترسی ئەوەیان هەیە، رووسیا و چین، ڤیتۆی بڕیارەکە بکەن. عادل ئەلجوبەیری، وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە کۆنفراسێک لەگەڵ برایان هووک، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، ئێستا سزا هەیە، کەچی ئێران چەک پێشکەشی تیرۆرستان دەکات، دەبێت چی رووبدات ئەگەر ئابڵوقەکان هەڵبگیرێن؟ دەشڵێت، یەکشەممەی رابردوو، دەستمان بەسەر کەشتییەکدا گرت کە لە ئێرانەوە چەکی بۆ حووسییەکان دەنارد. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ئابڵووقەی سەر کڕین و فرۆشتنی چەک لە لایەن ئێرانەوە درێژ بکاتەوە. برایان هوک پاڵپشتی وتەکانی وەزیری دەرەوی سعوودیەی کرد و رایگەیاند، درێژنەکردنەوەی ئابڵووقەکە کاریگەری لەسەر ناسەقامگیریی و رکابەری چەک دەبێت، ئەمەش شتێک نییە نەتەوە یەکگرتووەکان بیەوێت. لە وەڵامی ئەمانەش، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، داواکەی ئەمەریکا و سعوودییە، نوکتەیەکی تاڵە.
هاوڵاتى سەرۆكی ناوەندی "ڤیكتۆر"ی روسی رایگه‌یاند تاقیكردنەوەكانیان لەسەر سێ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا سەركەوتو بوە. رینات ماكسیۆتۆڤ سەرۆكی ناوەندی "ڤیكتۆر"ی روسی تایبەتمەند لە زانستی پەتا و ڤایرۆسەكانبە ئاژانسی "نۆڤۆستی" رایگەیاندوە، نمونەی سێ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید-19" سەركەوتو بون لە تاقیكردنەوەكاندا و بەرگریان دژی توشبون بە ڤایرۆسەكە و بەرەنگاربونەوەی دروستكردوە. ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەیەك تیم، كە لە 100 كەس پێكدێت و تایبەتمەندن، لەئێستادا كاردەكەن لەسەر بەرهەمهێنانی نەوەی یەكەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسەكە. بەوتەی سەرۆكی ناوەندی "ڤیكتۆر"ی روسی، گرنگترین شت ئەوەیە بەرگری دژی ڤایرۆسەكە لای ئەو كەسانە دروستبێت، كە ڤاكسینەكە وەردەگرن، بەرهەمهێنانی دەرمانێكی پارێزراو كە توانای ئەوەی هەبێت ئەو بەرگرییە دروستبكات، ئەركە قورسەكەیە.
هاوڵاتى نوسنگەی ئینتەرپۆل رایگەیاند تا ئێستا داوایەكی لەو جۆرەیان لە لایەن ئێرانەوە بەدەست نەگەیشتووە و ئەگەریش داوایەكی لەو جۆرەیان ئاراستە بكرێت رەتیدەكەنەوە، چوونكە دامەزراوەكەیان هیچ دەستوەردانێك لەو كاروبارانەدا ناكات كە سیاسی و سەربازی یان ئایینی و تائیفین. له‌سه‌ر کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێران، دادگاى تاران فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنی بۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و 36به‌رپرسى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکى ده‌رکردووه. عەلی ئەلقاسی مێهر دادوەری گشتی تاران رایگەیاند، داوایان لە ئینتەرپۆل كردووە 36 كەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی قاسم سولەیمانی دەستگیربكات و یەكێك لەو تۆمەتبارانە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكایە. باسی لەوەشكردوە، پۆلیسی نێودەوڵەتی ناوی ئەو 36 تۆمەتبارەی خستوەتە لیستی سورەوە. سێى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له بۆردومانێکى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وان له به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حشدى شه‌عبى و نۆ که‌سى دیکه‌ش کوژران.
هاوڵاتى لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوەوە بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چوەبواری جێبەجێکردنەوە و تا 4ی تەمموز بەردەوام دەبێت، بە گوێرەی بڕیارەکەش تەنها هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی تەندروستی دەتوانن هاتووچۆ بکەن. بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ دوای ئەوە هات، تەندروستی هەولێر هۆشداریدا لە تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە هەمو گەرەک و ماڵێکدا. 28ی حوزەیران ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە شەوی 29ی حوزەیرانەوە تاوەکو 4ی تەمموز قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو جێبەجێدەکرێت، بەڵام سەرجەم سەمونخانە، مارکێت، شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوە و شوێنی پێویستییە سەرەکییەکانی دیکەی هاوڵاتیان کراوە دەبن. لە بڕیارەکەدا باس لەوەشکراوە، سەرجەم شوێنە پێویستەکان بۆ ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان بە کراوەیی دەمێننەوە و ئەو کەسانەی کاری کشتوکاڵی وڤێتێرنەری دەکەن دەتوانن لەو کاتانەدا کە قەدەغەی تێدا جێبەجێناکرێت هاتووچۆ بکەن، هەروەها تا 4ی تەمموز قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و پاێزگاکانی دیکەی هەرێم بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە. به‌پێى دوایین ئاماره‌کان تا ئێستا 5 هه‌زار و 904 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌یش 200 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 1هه‌زار و 767ى دیکه‌ش چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و لە ئەنجامی دابەزینی بەرچاوی بەهای نەوت، حکومەتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە، ئەوەش بەراورد بە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019. کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندوە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 409 ملیۆن و 96 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە و داهاتەکەی 15 ملیار و391 ملیۆن دۆلار بووە. ئەوەش هاتوە، بەڵام ساڵی 2019 لە چوار مانگی سەرەتای ساڵەکەدا 423 ملیۆن و 284 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە و داهاتەکەی 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار بووە. بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوڵاتى دواى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى پرسى موچه‌و شایسته داراییه‌کانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، بڕیاره مه‌سرور بارزانى کۆببنه‌وه بۆ بریاردانى کۆتایى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى که به‌غداد بۆ رێکه‌وتن دیارى کرده‌وه. ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم به پێگه‌ى (العراق الیوم)ى راگه‌یاندووه که به‌غداد داواى له هه‌رێم کردبوو به راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وته‌که‌ى و له‌گه‌ڵ داهاتى 50%ى ده‌روازه سنورییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ناردنى بڕى 600 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئاراسته‌کان به‌و شێوه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت به پێدانى نه‌وته‌که‌ى و راده‌ستکردنى له 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان به‌مه‌رجێک حکومه‌تى ناوه‌ندى بڕى پاره‌که‌ى بۆ 650 ملیار دینار زیاد بکات له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بکه‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌تى عێراق. ئاشکراشیکردوه که ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بدات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ مانگى داهاتوو کارى پێده‌کرێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌وپێى حکومه‌تى عێراق له قه‌یرانى دارایدایه یه‌کێکى دیکه له سیناریۆکان ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى عێراق مانگانه 200 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بکات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان و هه‌رێم رۆژانه 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ى راسته‌وخۆ بفرۆشێت و موچه‌و پێداویستییه‌کانى دابین بکات. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که رێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى 2020 ده‌بێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دوو رێنمایى دارایى تایبه‌ت به خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى پله وه‌زیفییه‌کان ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رێنمایى دارایى ژماره 12 و 13 تایبه‌ت به خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ئیمزاکرا. وه‌زاره‌ته‌که ئه‌مڕۆ به ئیمزاى وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌ردو رێنماییه داراییه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کردون و تێیاندا ورده‌کارى تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ى وه‌زیفى و خانه‌نشینى له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى رونکردوه‌ته‌وه. له رێنمایى دارایى ژماره (12) ورده‌کارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ژماره (4)ـى ساڵى (2020) له بوارى "حزمه‌ت و پله‌ى وه‌زیفی" رونکردوه‌ته‌وه. به‌پێى رێنماییه‌که، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم پێداچونه‌وه به پله و ناونیشانى وه‌زیفى سه‌رجه‌م موچه‌خۆراندا بکه‌ن. له خاڵێکى دیکه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه پله‌ى وه‌زیفى و ناونیشان له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر یه‌کده‌خرێت و ده‌بێت به حوکمى یاساى خزمه‌ت و میلاکى ژماره (25)ى ساڵى (1960) بێت. هه‌روه‌ها هاتوه: هه‌ر پله‌یه‌کى وه‌زیفى و ناونیشانێک که درابێته فه‌رمانبه‌ر که هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاساى خزمه‌ت و میلاکى ساڵى (1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هاوکات له‌رێنمایى ژماره 13ى وه‌زاره‌تى دارایى تایبه‌ته به پرسى خانه‌نشینى و تێیدا هاتووه: هه‌موو ئه‌و پله و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ى هه‌ن خانه‌نشین بونیان یه‌کده‌خرێت به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌کانى خانه‌نشین بونى فه‌رمانبه‌ران له پله گشتییه‌کانى وه‌زیفه له‌سه‌ر میلاکى شارستانى و سه‌ربازى و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی بزووتنه‌وه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر پشتیوانى حکومه‌ت نه‌بن، ناتوانێت ئه‌رکى خۆى راپه‌ڕێنێت". ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاند"ئێمه پشتیوانى له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى یاساى چاکسازى جێبه‌جێ بکات و له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه گفتوگۆمان کرد". ده‌رباز محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌هێز بێت، تاکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستى ناوخۆیى یه‌کبخرێت تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن". هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه پشتیوانى حکومه‌ته‌که‌مان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پشتیوانى حکومه‌ت نه‌بین ناتوانێت ئه‌رکى خۆى راپه‌ڕێنێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "پێویسته ئه‌و دابڕانه‌ى له نێوان یه‌کێتى و پارتى له ناو حکومه‌ت درووست بووه، چاکبکرێته‌وه و هه‌وڵى ئه‌وه له ئارادایه کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى و سێ قۆڵى بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".
هاوڵاتى به‌رپرسى لیژنه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: که‌مپى مه‌خمور که ئاواره‌کانى باکورى کوردستان له خۆده‌گرێت، "بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و سیاسى به‌کارده‌هێندرێت". که‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور که ئاواره‌کانى باکورى کوردستانى تێدا نیشته‌جێن، له‌دواى شه‌ڕى داعش که‌وتۆته ژێر ده‌ستى حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام له‌دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردو دیپلۆماتکارێکى تورک له چێشتخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر کوژرا، له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێگه به هاتوچۆى دانیشتوانى که‌مپه‌که بۆ ناو هه‌ولێر نادرێت. که‌مپه‌که، ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیاوه بۆردومان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به بیانووى بونى گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه. دیندار زێباری، به‌رپرسى لیژنه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ماڵپه‌ڕى ره‌سمى پارتى راگه‌یاند:"که‌مپى مه‌خمور زیاتر له 11 هه‌زار دانیشتووى هه‌یه، له ساڵى 2003 به‌دواوه ئه‌م که‌مپه زیاتر چاوى نێوده‌وڵه‌تیى له‌سه‌ره، چونکه وه‌ک که‌مپێکى نیمچه سه‌ربازى بۆ ڕاهێنانى سه‌ربازى و هاتوچۆى ڕێکخستنى حزبێک په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و زیاتر له سیمایه‌کى مه‌ده‌نی، سیمایه‌کى سه‌ربازیى به خۆیه‌وه بینیوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌داخه‌وه حزبێک له‌ناو که‌مپى مه‌خمور به کارى نیمچه‌سه‌ربازى و هه‌واڵگری، ژیانى ئاسایى له خه‌ڵکى سڤیلى که‌مپه‌که تێک داوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه". زێبارى پێشیواییه زۆر هه‌وڵیان داوه ئه‌م که‌مپه پارێزراو بێت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی، هاوکاریى که‌مپه‌که بکه‌ن و نه‌هێڵدرێت چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیى تێدا بێت " ناکرێت چالاکیى سه‌ربازى بهێنرێته ناو ئه‌م که‌مپانه‌وه، ئه‌مه دواجار گرفت بۆ هه‌رێمى کوردستانیش دروست ده‌کات". به‌پێى قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان "دواى شه‌ڕى داعش، ئه‌و که‌مپه سروشتێکى سه‌ربازیى به‌سه‌ردا دراوه، حکومه‌ت له ئیداره‌ى که‌مپه‌که‌دا به‌رپرسیار نییه، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم نییه، ته‌نانه‌ت حکومه‌تى موسڵیش که له دواى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017ه‌وه که‌مپه‌که که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازیى عێراقى نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵى دۆخه‌که بکات''. زێبارى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داوایان له ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تى نه‌ینه‌وا کردووه، ئیداره‌ى که‌مپه‌که بکه‌ن "تا نه‌بێته که‌مپێکى سه‌ربازى و به‌هانه نه‌داته وڵاتانى دراوسێ بۆ هێرشکردن."
هاوڵاتى عارف قوربانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له‌نوسینێکدا باسى سێ حاڵه‌ت ده‌کات که به‌شى مووچه‌ى دوو ساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ده‌شڵێت:" پۆڵ بریمه‌ر سێ ملیار دۆلارى بۆ هه‌رێم نارد و پارتى و یه‌کێتى به‌شیانکرد". عارف قوربانى له‌نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵیت "هه‌موو له‌بیرمانه دواى که‌وتنى سه‌دام، پۆڵ بریمه‌ر به چه‌ند هه‌لیکۆپته‌رێک سێ ملیار دۆلارى له پاره‌ى عێراق هێنا و دایه کوردستان. ئه‌مانیش نه‌خستیانه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ته‌وه و نه دایانه خه‌ڵکى کوردستان، به دوو رێژه‌ى جیاواز به‌شیان کرد بۆ پارتى و یه‌کێتى و هه‌ردوولایان پاره‌که‌یان برده ده‌ره‌وه‌ى کوردستان". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "له کۆتایى ساڵى 2011 ئه‌و کاته‌ى پاره له به‌غداوه زۆر ده‌هات و له پێویستیى هه‌رێم زیاتر بوو، بڕى چوار ملیار دۆلار پاره‌ى شیرینیى نه‌وتى کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڵه‌که بووبوو، له ترۆپکى هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه که‌وتنه که‌ینوبه‌ینى چۆنیه‌تیى خۆش و به‌شکردنى ئه‌و پاره‌یه و ئه‌وه‌شیان له‌نێوان خۆیان به‌شکرد و بووه سه‌رمایه‌ى پارتى و یه‌کێتى له بانکه‌کانى ده‌ره‌وه". ده‌قى نوسینه‌که‌ى عارف قوربانی: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵه‌کانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى خه‌ریکه ده‌گاته بنبه‌ست و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌قه‌تى پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆره‌کانى نایه‌ت. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌شى که ده‌یویست له رێگه‌ى به‌غداوه به‌شێک له داهاتى پێ ده‌سته‌به‌ر بکات، بێ‌ئاکام ده‌بن. چونکه ستراتیژى به‌غدا ئه‌وه نییه پشتیوانى له کوردستانێکى به‌هێز بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌دواى ئه‌و رێگایانه‌وه‌یه که زیاتر چۆک به کوردستان دابدات. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له داهاتووى کوردستان نه‌ڕوانێت، له ئێستادا قه‌یرانى دارایى به‌رۆکى خۆیشى گرتووه، ئه‌وه‌ى مانگانه ده‌ستیده‌که‌وێت نیوه‌ى ئه‌وه نییه که بۆ خه‌رجییه‌کانى پێویستییه‌تی، بۆیه هیچ لۆژیکێک ئه‌وه ناسه‌لمێنێت که به‌غدا له دۆخێکى دارایى وه‌ک ئێستایدا بچێته ژێر بارى پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌گه‌رچى ئه‌و سازشانه‌ى ئێستا هه‌رێم کردوونى زۆر له‌وه زیاترن که پێش کۆرۆنا به‌غدا داوایده‌کرد، به‌ڵام بۆ به‌غداش ئێستا هه‌لومه‌رجێکى دیکه‌یه. له باشترین دۆخدا به‌غدا کاتێک ئه‌وه ده‌کات که نرخى نه‌وت زۆر به‌رز بووبێته‌وه، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتیش به‌رز ببێته‌وه ئه‌و کات کوردستان به‌و ئه‌ندازه‌یه پێویستى به به‌غدا نابێت. که‌واته بۆ هه‌ردوولا دۆخه‌که به نرخى نه‌وته‌وه په‌یوه‌سته. تاوه‌کو زیاتر داببه‌زێت، هه‌ردوولا ده‌باته دۆخێکى مه‌ترسیدارتره‌وه. هه‌ر کات نرخى نه‌وتیش به‌رز ببێته‌وه، ده‌بێته ئاسۆى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌که. بۆیه ده‌کرێت وه‌ک قۆناخێکى کاتى ته‌ماشاى قه‌یرانه‌که بکرێت. به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته و متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌یه، ده‌توانێت به به‌ده‌ستهێنانى قه‌رز له بانکه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌م قۆناخه تێبپه‌ڕێنێت. به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى ناگاته ئه‌و که‌ناڵه داراییانه‌ى جیهان تاوه‌کو قه‌رزیان لێبکات. به‌غداش وه‌ک ئه‌زموونى پێشووتر ئاماده نییه له‌و قه‌رزه ده‌ره‌کییانه به‌شى هه‌رێمى کوردستان بدات. که‌واته چاره‌سه‌ر چییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌شێک پاره‌ى بکه‌وێته ده‌ست تاوه‌کو له‌وه دڵنیا بێت وه‌ک ده‌ستمایه‌یه‌ک له به‌رده‌ستیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ و هه‌وڵه‌کانى چاکسازى به‌سه‌ر قه‌یرانه‌که‌دا زاڵ ده‌بێت؟ پارتى و یه‌کێتى وه‌ک دوو هاوبه‌ش له پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنى له 28 ساڵى رابردوودا وه‌ک حیزب و به‌شێک له کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان له ترۆپکى ئه‌م دوو حیزبه له رێگه و که‌ناڵى جۆراوجۆره‌وه زۆر له حکومه‌ت سوودمه‌ند بوونه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ژیانى شاخیشدا خاوه‌نى گومرگ و رێکارى تایبه‌ت به خۆیان بوون له وه‌رگرتنى سه‌رانه، کاتێک حکومه‌تى هه‌رێمیش پێکهات، له‌پاڵ کاره‌کانى حکومه‌تدا تاوه‌کو ئێستاش به‌شێک له‌و داهاتانه هه‌ر ده‌چنه خه‌زێنه‌ى حیزبه‌وه. به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه به ملیۆنان مه‌تر زه‌وى له شوێنه گرنگ و ستراتیژییه‌کانى ناو شاره‌کان له‌سه‌ر کۆمپانیاکانیان تاپۆ کراون و دواتر فرۆشراون و پاره‌که‌یان بۆ حیزبه‌کان چووه. له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان و تا ده‌گاته شیرینیى نه‌وت و پشکیان له کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، هه‌روه‌ها له بردنى نه‌وت به قاچاخ و زۆر شتى دیکه، ئه‌م دوو حیزبه و هه‌ندێک له بڕیاربه‌ده‌سته‌کانیان سه‌روه‌ت و سامانێکى زۆریان له سایه‌ى ئه‌م حکومه‌ته پێکه‌وه ناوه. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى تا داهاتى حکومه‌ت زۆر بوو پشکى دیاریکراویان له داهاتى گشتیى حکومه‌تیش بردووه و له پشکى فرۆشى نه‌وتیش هه‌ردوولا به رێژه‌ى جیاجیا مانگانه پاره چووه‌ته سه‌ر ژماره‌ى بانکییان. به ئێستاشه‌وه که قه‌یرانى دارایى به‌رۆکى حکومه‌ت گرتووه و خه‌ریکه به‌چۆکیدا دێنێت، هێشتا پارتى و یه‌کێتى داهاتیان که‌مى نه‌کردووه و هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و ئێستا هه‌ردوو حیزبه‌که له رووى سه‌رمایه‌ى که‌ڵه‌که‌بوو، له موڵک و کۆمپانیا، له حکومه‌ته‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترن. بۆ داهاتووش به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌وره و زۆرى ئه‌م دوو حیزبه به‌ستراوه‌ته‌وه به حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه. که‌واته تاوه‌کو ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتیان درێژتر بێت، زۆرتر سوودمه‌ند ده‌بن و له ئه‌گه‌رى تێکچوونى هه‌رێمى کوردستانیشدا پێش هه‌رکه‌س ئه‌م دوو حیزبه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. بۆیه کاتێک دۆخى ژیانى خه‌ڵک ده‌گاته ئاستێک خۆزگه‌ى رووخانى قه‌واره‌که‌ى کورد بخوازێت، به هه‌موو پێوه‌رێک ده‌بێت ئه‌م دوو حیزبه ده‌ستبکه‌ن به گیرفانیاندا و هه‌ریه‌که‌و به‌شێک له‌و پارانه‌ى به رێگه‌ى ره‌وا و ناڕه‌وا له‌م حکومه‌ته ده‌ستیان که‌وتووه بیده‌نه‌وه به حکومه‌ت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ک هاوکاریى تێپه‌ڕاندنى قۆناخى قه‌یرانیش بێت، وه‌ک چۆن ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌کان هه‌یه. که ئه‌مه‌ش ساکارترین پابه‌ندبوونى ئه‌خلاقى و نیشتمانییه ئه‌م دوو حیزبه بیکه‌ن و هه‌ریه‌که‌ى ئه‌وه‌نده پاره بده‌نه‌وه حکومه‌ت که حکومه‌ت بتوانێت بۆ لانیکه‌م شه‌ش مانگێک دڵنیایى ده‌سته‌به‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌بێت. جا ئه‌مه جیاواز له‌و که‌ناڵانه‌ى دیکه که له رێگه‌یه‌وه پاره‌یان پێ کۆکردوونه‌ته‌وه. ئه‌م دوو حیزبه به بڕى زۆر قه‌به پاره‌ى کاشى ئه‌م میلله‌ته‌یان لایه. من لێره‌دا باسى سێ حاڵه‌ت ده‌که‌م، دڵنیام له‌وه‌ش زۆرتر براوه که من ده‌یزانم یان که لێره‌دا باسیده‌که‌م. هه‌موو له‌بیرمانه دواى که‌وتنى سه‌ددام، پۆڵ بریمه‌ر به چه‌ند هه‌لیکۆپته‌رێک سێ ملیار دۆلارى له پاره‌ى عێراق هێنا و دایه کوردستان. ئه‌مانیش نه‌خستیانه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ته‌وه و نه دایانه خه‌ڵکى کوردستان، به دوو رێژه‌ى جیاواز به‌شیان کرد بۆ پارتى و یه‌کێتى و هه‌ردوولایان پاره‌که‌یان برده ده‌ره‌وه‌ى کوردستان. له کۆتایى ساڵى 2011 ئه‌و کاته‌ى پاره له به‌غداوه زۆر ده‌هات و له پێویستیى هه‌رێم زیاتر بوو، بڕى چوار ملیار دۆلار پاره‌ى شیرینیى نه‌وتى کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڵه‌که بووبوو، له ترۆپکى هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه که‌وتنه که‌ینوبه‌ینى چۆنیه‌تیى خۆش و به‌شکردنى ئه‌و پاره‌یه و ئه‌وه‌شیان له‌نێوان خۆیان به‌شکرد و بووه سه‌رمایه‌ى پارتى و یه‌کێتى له بانکه‌کانى ده‌ره‌وه. سه‌ره‌تاى ساڵى 2013 به‌هۆى پێشهاتێکى سیاسییه‌وه پاره‌ى بانکه‌کان که پاره‌ى هاووڵاتییان، پاره‌ى پرۆژه، پاره‌ى لقى هه‌رێمیى بانکه عیراقییه‌کان بوون، هه‌مووى گوازرایه‌وه. ئه‌وه‌ى تاکه که‌سێک ئازایه‌تیى ئه‌وه‌ى تێدا بوو باسى بکات، مه‌لا به‌ختیار له رۆژنامه و ماڵپه‌ڕى چاو‌دێر وتارێکى نووسى و هاوارى کرد کوردستان به‌ره‌و قه‌یرانێکى دارایى ترسناک ده‌ڕوات به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره له بانکه‌کان نه‌ماوه و ژێرزه‌مینه‌کان پڕکراون له فه‌رده دۆلار. په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى و داواکارى گشتى و ته‌نانه‌ت خه‌ڵک و میدیاکانیش خۆیان لێ که‌ێ کرد. ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختیار نووسیى و ئاماژه‌ى مه‌ترسیى قه‌یرانى دارایى خسته‌ڕوو، 11 مانگ پێش ئه‌وه بوو که مالیکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بڕی. ئه‌و قسه و باسانه‌ش که له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه ده‌کران مالیکى خرایه سه‌ر ئه‌و رێیه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم ببڕێت، بۆ شاردنه‌وه‌ى شوێنه‌وارى فه‌رده دۆلاره‌کانى ژێرزه‌مینه‌کان بوو، ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختیار ئاشکراى کرد و که‌سى دیکه زاتى ئه‌وه‌ى نه‌کرد به‌دواداچوونى بۆ بکات. جا پاره‌ى ئه‌م سێ حاڵه‌ته به‌شى مووچه‌ى دوو ساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ئه‌مه‌یان هه‌ر به ئاشکرا موڵکى ئه‌و میلله‌ته‌یه. بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانتاران له جیاتى ئه‌و زێده‌ڕۆییه‌ى له شه‌ڕى یه‌کدى و پینه‌وپه‌ڕۆى عه‌یب و عارى ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یکه‌ن، شه‌ڕى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌م پارانه بکه‌ن. پێویسته داواکارى گشتى له‌سه‌ر ئه‌مه به‌ده‌نگ بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئێستا پێیده‌که‌ن. هاووڵاتییانى کوردستان ده‌بێت داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م پاره دزراوانه بکه‌ن. به‌مه کۆتایى به قه‌یرانى دارایى دێت و رێ له چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى تاڵانکردنى کوردستان ده‌گیرێت. له ماوه‌ى ڕابردوودا، شاندى باڵاى دانوستانکارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدڕاڵ، به سه‌رۆکایه‌تیى جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ردانى به‌غدادى کرد، سه‌ره‌ڕاى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆمار، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆکوه‌زیران، مسته‌فا کازمی، له‌گه‌ڵ شاندى عێراقیشدا بۆ گفتوگۆکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان کۆبوونه‌وه.